دەوڵەتی جمهووریی کوردستان، قەیرانی ناسنامە و گەڕانەوە بۆ رەسەنایەتی
21/1/2013
حسین یەزدانپەنا
دووی رێبەندان رۆژێکی زۆر گه‌وره‌یه له
مێژووی نه‌ته‌وه‌که‌ماندا؛ رۆژێک که پێویسته تاک به‌تاکی رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی
کورد له هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان و له هه‌ر کوێیه‌ک که هه‌ن شانازی پێوه‌بکەن.
دووی رێبه‌ندان رۆژی به‌ده‌وڵه‌ت بوونی کورده.
ده‌وڵه‌تی جمهوری کوردستان شتێکی کت‌وپڕ نه‌بوو،
به‌ری ده‌یان ساڵ خه‌باتی پڕ قوربانی وپڕ هه‌ورازو نشێوی نه‌ته‌وه‌ی کورد بوو.
کۆماری کوردستان به‌رهه‌می خه‌بات و گیانبازی وقاره‌مانه‌تی و بیری میر به‌درخانی
بۆتان و شێخ عوبه‌یدوڵای نه‌هری و شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانی و سه‌ید ره‌زا و
سمایل ئاغای سمکۆو ئێحسان نووری پاشا و شێخ مه‌حمودی نه‌مر بوو. به‌ری بیر و خەونی
فه‌یله‌سوفی گه‌وره‌ی کورد خانی بوو. به‌ری خه‌بات و قوربانیدانی رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک
بوو که هه‌رگیز سه‌ریان بۆ داگیرکه‌ران و دابه‌شکه‌رانی نیشتیمان دانه‌نه‌واندو
له هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستان به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک که پێیانکرا به‌رانبه‌ر ئه‌و غه‌دره
مێژوو ییەی لێیان کرا بوو، راوه‌ستان و به‌خه‌بات
و قوربانیدان ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان پاراستبوو. هه‌روه‌ها کۆمار به‌رهه‌می بیر
و بڕیاری گه‌وره سه‌رکرده‌یه‌کی وه‌کوو پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د بوو،که ده‌رفه‌تی هه‌ڵکه‌وتووی
وه‌ها قۆسته‌وه که بۆ هه‌میشه کورد
شانازی پێوه‌بکا. هه‌ر له‌و کاته‌شدا به‌رهه‌می ئیراده‌و ویستی ره‌وای نه‌ته‌وه‌یه‌ک
بوو که ده‌یویست وه‌کوو گه‌لانی به‌خته‌وه‌ری دنیا به ئازادی و به‌سه‌ربه‌خۆیی
بژی.
به‌دامه‌زرانی کۆماری کوردستان نه‌ته‌وه‌ی
کورد له به‌شێک له نیشتمانه‌که‌یدا رزگار بوو.
داگیرکه‌ری وه‌ده‌رنا و له‌هه‌موو گرینگتر کوردخۆی له ده‌وڵه‌تی شاهه‌نشاهی ئێران جیاکرده‌وه.
کۆمار ئه‌ڕته‌شی پێشمه‌رگه‌ی دامه‌زراند، له‌ماوه‌یه‌کی11مانگدا که بۆ ژیانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک
یه‌کجار که‌مه، هه‌نگاوو قه‌ڵه‌مبازی گه‌وره‌ی هاویشت، زبانی دایکیمان کرایه ره‌سمی،
خوێندن ڕمێنی پێدرا، هونه‌رو شێعر‌و ئه‌دبیات و شانۆ‌و سینه‌مای کوردیی له ماوه‌ی
ئه‌و 11 مانگه‌دا ده‌وری خۆیان گێڕا، ئه‌و چین و توێژانه‌ی که تا پێش کۆماری کوردستان
ده‌رفه‌تی هاتنه مه‌یدانیان پێ نه‌درابوو هاتنه مه‌یدان و وه‌کوو به‌شێک له
کۆمه‌ڵگای گشتی کورده‌واری تواناکانی خۆیان بۆ سه‌رکه‌وتن و بۆ پێشکه‌وتنی
کوردستان ته‌رخان کرد.
به‌دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان
ناکۆکی وچه‌ن به‌ره‌کی نێوان ریزه‌کانی کورد کۆتایی هات. له‌و هه‌رێمه‌ی که
کۆماری لێ دامه‌زرابوو، ئاشتی و خۆشه‌ویستی ویه‌کتر ویستن گه‌ڕایه‌وه نێو کۆمه‌ڵی
کورده‌واری. شه‌ڕو ناکۆکییە خێڵەکییەکان که
دوژمن پەرەی پێدەدان کۆتایی پێ هێندرا. به دامه‌زرانی دەوڵەتی جمهووری کوردستان،
کورد نه‌ک هه‌ر هه‌ستی به ئازادی کرد، به‌ڵکوو هه‌ستی به هه‌بوونی خۆی کرد، هه‌ستی
به سه‌ربه‌رزی و سه‌روه‌ری خۆی کرد. به‌هه‌ق دامه‌زرانی کۆمار گیانێکی تازه‌ی
کرده‌وه به به‌ر نه‌ته‌وه‌ی کورددا.
له‌پاش کۆتاییه‌کانی شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی ته‌رتیباتێکی
سیاسی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رێکخرا که نه‌ته‌وه‌ی کوردی دابەش کردەوە و هەر
بەشێکی تەپاندە ناو سنووری دەوڵەتێکەوە. بزووتنه‌وه‌و راپه‌ڕینی نەتەوەی کورد له‌هه‌موو
پارچه‌کانی به خوێناوی‌ترین شێوه سه‌رکوت کرابوو، رێبه‌رانی کورد له‌سێداره درابوون.
بۆ چەسپاندنی ئەو تەرتیباتە سیاسییە و کۆنتڕۆڵ کردنی کورد، رێکه‌وتنامه‌ی "سه‌عدئاباد" بەسترا بوو. په‌یماننامه‌یه‌ک که به‌میلیارد پووڵی تێچووبوو، ئه‌رته‌شی پڕ
زه‌بروزه‌نگی بۆ رێکخرابوو، ده‌وڵه‌ت وزیندان وهه‌موو ئامرازه‌کانی سه‌رکوت
وداگیرکه‌ری بۆ پێکه‌وه‌نرابوو. به‌ڵام کۆماری کوردستان ته‌واوی ئه‌و ته‌رتیباته‌ی
هه‌ڵوه‌شانده‌وه. بە دامەزراندنی دەوڵەتی جمهوریمان نه‌خشه‌ی داگیرکه‌ران بۆ
تواندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد هەڵوەشایەوە. ئەو هەنگاوە ده‌ریخست کە نه‌ته‌وه‌ی کورد ئه‌گه‌ر له ژێر
هێرش وزه‌بروزه‌نگ وسه‌رکوتدا بشکێت، به‌لام کۆڵ نادا، ناچەمێتەوە و له‌هه‌ر ده‌رفه‌تێک
که‌بۆی بڕه‌خسێ جارێکی دیکه هه‌ڵده‌ستێته‌وه‌و ئاڵای خۆی هه‌ڵده‌کاته‌وه. کۆمار
به‌ڵگه‌ی ئه‌و کۆڵنه‌دانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد بوو. بۆیه پایته‌ختی کۆمار بووه مه‌ڵبه‌ندی
پشت به‌پشت یه‌که‌وه‌دانی کورد، بووه مه‌ڵبه‌ندی قۆڵ له‌قۆڵ یه‌ک کردنی سه‌رکرده‌و
تێکۆشه‌ره‌کانی کورد له هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان. هه‌ر بۆیه به‌هه‌ڵکه‌وت نه‌بوو
که " زەعیمی شۆڕشی بارزان" لە
دامەزراندنی ئەو ئەو دەوڵەتە کوردستانییەدا دەوری گێڕا، بوو بە فەرماندەی هێزی
رزگاریی کوردستان و هێزه‌کانی بوونە بەشێک
لە ئەرتەشی کۆمار . ئه‌وه به به‌ر چاوی چوار ده‌وڵه‌تی ناوچه‌که‌وه کرا، به‌بێ
پرینگانه‌وه، به‌بێ ترس و به‌بێ سڵه‌مینه‌وه له‌وه‌ی که ئه‌و ده‌وڵه‌تانه فشار
بخه‌نه‌سه‌ر پێشه‌وا و دەوڵەتەکەی.
لە سەر کۆمار زۆر نووسراوە و گوتراوە. هەر کەس
بە تیۆری و روانگەیەکەوە کۆماری هەڵسەنگاندوە. بۆیە ئاکام گیرییەکان جۆراوجۆر و
جیاوازن. ئەوەندەی بۆ دوژمنانی کورد دەگەڕێتەوە، کۆمار بە فیتی یەکێتی سۆڤیەتی
پێشوو دانراوە.
هێزەکانی ئۆپۆزیسیونی ئێران، هەتا
ئەمڕۆ لە ژێر کاریگەریی خوێندنەوە خۆماڵییەکاندا، کۆماریان وەک بەرهەمی خەباتی دژی
پاشایەتی و قەوارەیەکی خودموختاری ناو ئێران پێناسە کردوە. هێندێک سیفەتی دیکەی
وەک" دژە ئەمپریالیستی" ، " پارێزەری سەربەخۆیی ئێران"،
" بەشێک لە خەباتی دێموکڕاتیکی سەرانسەری"، " ئاڵقەیەک لە خەبات بۆ
سوسیالیزم" و شتی لەو جۆرەشیان بۆ زیاد کردوە. ئاکادیمێکەرەکانی ئەمڕۆی فارس
بە" قەیرانی مەهاباد" پێناسەی
دەکەن.
لە خوێندنەوەی ناو خۆییدا، کۆمار
دژبەر و لاگیری خۆی هەیە. دژبەران بە خوێندنەوە و روانگەی مارکسیستی و چینایەتیەوە، کۆمار بە ئەزموونێکی
کۆنەپەرستانەی فیۆدالی و هێدنێک جاریش بورژوایی دادەنێن. یان لە باشترین حاڵەتدا
بزاوت و رووداوێکی عەشیرەتی. لە بەری لاگیراندا، ئەوەی تا ئێستا باو بووە هەست و
سۆزی خۆشەویستی بۆ کۆمار بە سەر خوێندنەوەی دروستیدا زاڵ بووە. لەو خوێندنەوەیەدا
کۆمار هەرگیز ئەو جۆرەی بووە پێناسە نەکراوە. ئەم خوێندنەوەیە هەتا ئێستاش کۆماری
بە تیۆرییەکانی ناسیۆنالیزم نەخوێندوەتەوە. لە خوێندنەوەی باودا، کۆمار هەرگیز
نەخرایە ناو کۆنسێپتی سەروەریی سیاسییەوە و بە دەوڵەت دانەنرا. لەم خوێندنەوەیەدا
" دەوڵەتی جمهووری کوردستان" کرایە کۆماری خودموختاری کوردستان، کۆماری
دێموکراتیکی خودموختاری کوردستان کە لایەنی رزگاریی نەتەوەییەکەی کاڵ و کرچ
کراوەتەوە. هەر کاتیش باس لە سەربەخۆ بوونی کۆمار کراوە، لەم خوێندنەوەیدا بە
سەربەخۆیی لە بەرانبەر ئازەربایجان دانراوە. وەک ئەوەی بڵێی کوردستان داگیر کراوی
ئازەربایجان بوو بێ نەک تاران! سەیرتر لەوەش پێناسە کردنی کۆمار بە جیابووەوە لە
ئێران و سەربەخۆ بوون، بە قسە و پیلانی دوژمنانی گەلی کورد دانراوە. بەلگەی هەموو
ئەمانەش تەنیا دیدارێکی رۆژنامەوانی پێشەوا و ئەندامەتی سەدری قازی لە مەجلیسی
شۆرای میللی ئێرانە. ئتر خافڵ لەوەی: ئەو دیدارە رۆژانامەوانییە بەر لە بڕیاری
دامەزراندنی کۆمار بووە و ئەندامەتی شەهید سەدری قازیش لە لایان کۆمارەوە نەبووە،
بەڵکوو بەر لە کۆمار و وەک نوێنەری شاری مەهاباد بووە. هەروەها لە تەواوی ماوەی
کۆمار‌دا، ئەو مەجلیسە بە کردەوە نەبوو بووە. لە مەڕ هۆیەکانی رووخانی کۆماریش
خوێندنەوەی باو و کلاسیکی وای داناوە کە لە بەر ئامادە نەبوونی هۆکاری عەینی و
باڵا دەستی خێڵایەتی و باوەڕ بە خۆ نەبوونی سەرانی کۆمار بووە!
بە بڕوای من گرینگی و گەورەیی کۆمار دەکرێ لە
دوو خاڵدا کۆ بکرێتەوە. یەکەم چییەتی کۆمار و دووهەم کارکردی کۆمار.
کۆماری کوردستان نوێنگەی سەروەریی(
sovereign- حاکمیەت)
سیاسیی کورد بوو. واتە باڵاترین دەسەڵات بوو کە لە سەروو ئەوەوە هیچ دەسەڵاتێکی
دیکە نەبوو و ملکەچی هیچ دەسەڵاتێکی دیکە نەبوو. ئەمەش تەنیا لە تایبەتمەندییەکانی
دەوڵەتە. لە رووی شکڵەوە کۆمار هەموو دامەزراوەکانی دەوڵەتی مۆدێڕنی نەتەوەیی دانا
بوو. لە لایەکی دیکەوە خوێندنەوەی دەقەکان/ وتەکانی پێشەوا/ لە رۆژی دامەزراندنی
کۆمار و سوێندە مێژووییەکەی و ئەو ئاخاوتنەی کە لە پاش یەکێک لە سەفەرەکانی روو لە
خەڵک دەفەرمێ: " ئێمە ٤ ساڵ بوو خودوموختاری خۆمان هەبوو، بەڵام ئێحساساتی
پاکی ئێوە باعیس بوو کە ئیستیقلالی تام و تەمامی خۆمان رابەگەیەنین"،
هەموویان بەڵگەی حاشاهەڵنەگری ئەوەن کە کۆمار دەوڵەت بووە،دەوڵەتی مودێڕنی
نەتەوەیی، دەوڵەتی سەربەخۆی خاوەن سەروەریی سیاسیی. بڕیاری وەها گەورەش تەنیا بە
مرۆڤی گەورە دەدرا. مرۆڤێک وەک قازی محەممەد!
لە مەڕ کارکردی کۆمار، هەر
ئەوەندە بگوترێ بەسە کە بە دامەزراندنی ئەو دەوڵەتە نەتەوەییە، دەرگای پێشکەوتنی
هەمە لایەنە لە سەر کورد کرایەوە ولە
ماوەی ١١ مانگدا کە بۆ ژیانی نەتەوەیەک چرکە ساتێکە، قەڵەمبازی مێژوویی
هەڵگیرایەوە.
هەر چی بۆ هۆکاری رووخانی کۆمار
دەگەڕێتەوە، خوێندنەوەی کلاسیکی وباو،ئۆباڵەکەی دەخاتە ئەستۆی کورد خۆی. بەڵام
راستییەکەی ئەوەیە کە ئەوە سیستەمی جیهانی بوو، رێی لە بەردەوامیی دەوڵەتی کۆماری
کوردستان گرت، نەک کەموو کووڕییە ناوخۆییەکان کە هەموو دەوڵەتێک لە قۆناخی
دامەزراندندا هەیبووە.
ئێتسا پاش ٦٧ ساڵ لەو رووداوە مەزنە، پاش دەستهەڵگرتن لە ئامانجی سەربەخۆیی
، پاش لادان لە بنەما فکرییەکانی ئەو
بڕیارە مێژووییە و هاوردنی پڕۆژەی دێموکڕاتیزە کردنی ئەو دەوڵەتانەی کوردستانیان
داگیر کردوە، نەک هیچ ئاسۆیەکی روون بۆ سەرکەوتنی ئەم تیۆری و ستراتیژییە بەدی
ناکرێ، بەڵکوو لە ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەم ستراتیژییەدا بزووتنەوەی کورد خۆی تووشی پڕش و بڵاوی و قەیرانی ناسنامە بووە. پێکهاتنی یەکێتی
نەتەوەیی و دەرچوون لە قەیران لە گرەوی "
گەڕانەوە بۆ رەسەنایەتی" چێ دەبێ. رەسەنایەتی سەربەخۆیی ودامەزراندنەوەی
دەوڵەتی جمهووریی کوردستان.
|