دیدار
پێشوازیی جێگری سه‌رۆکی PAK پێشوازیی له‌ سکرتێری پارتی ئازادی کورد لە سوریا
27/9/2012

کاتژمێر 3:00 پاشنیوەڕۆی رۆژی دووشەممە 4 رەزبەری 2712، رێکەوتی 25 سێپتامبری 2012، بەڕێز حسین یەزدانپەنا جێگری سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان بە ئامادەبونی ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتیPAK، پێشوازیی کرد لە بەڕێزان: مستەفا جومعە سکرتێر و د. مه‌حمود عه‌ربۆ ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی ئازادی کورد له‌ سوریا.

له‌ دیدارێکی دۆستانه‌دا باس له‌ هه‌لومه‌رجی سیاسیی ناوچه‌که‌ و رۆژهه‌ڵات و رۆژاوای کوردستان به‌ کرا.

لە کۆبوونەوەکەدا جارێکی دیکە جێگری سەرۆکی PAK پشتیوانیی PAK ی لە شۆڕشی رزگاریخوازانەی گەلی کورد لە رۆژاوای کوردستان دەربڕی و رایگەیاند PAK هەر لەسەرەتای دەسپێکی رووداوەکانی رۆژاوای کوردستان رایگەیاند کە ئامادەیە بە هەموو شێوەیەک تەنانەت بە ناردنی هێزی پێشمەرگە، لە رزگاریی رۆژاوای کوردستاندا بەشداریی بکا.

له‌ بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، هەردوو لا پێیان له‌سه‌ر پته‌وکردنی پێوه‌ندیی نێوان پارتی ئازادیی کوردستان و پارتی ئازادی کورد له‌ سوریا داگیرتەوە.

شایانی باسه‌ له‌و دیداره‌دا هه‌ریه‌ک له‌ هه‌ڤاڵان شه‌ماڵ پیران کۆردیناتۆری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی، رزگار عه‌باسزاده‌، هه‌ڵۆ ره‌مشتی ئه‌ندامی مه‌جلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستان، ئاماده‌بوون.


پارتی ئازادیی کوردستان

کۆمیته‌ی راگه‌یاندن

6  رەزبەری 2712

27 سێپتامبری 2012



كۆمێنتی خوێنه‌ران
كۆمێنته‌كان ده‌ربرینی بیرورای خوێنه‌رانه ‌و سایته‌که‌مان به‌ر پرس نیه‌ له‌و كۆمێنتانه‌

ناو:

ئیمه‌یل:

کۆمێنت:

دیمانه‌
‌ حسەین یەزدانپەنا: هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە فەرمانگەکانی کەرکووک تەواوکەری هەنگاوەکانی پێشمەرگەیە
‌ یەزدانپەنا: نابێ هیچ حزبێك سەروەریی پارچەیەكی تری كوردستان پێشێل بكات
بابه‌ت
زۆرینەی بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لە کام نەتەوە و پارێزگا پێک هاتون ؟
ناسر قازی
تەوشناسی ناسیۆنالیزمی کوردستانی
عەلی عەونی
داسەپاندنەوەی دووبارەی سایس- پیکۆ لەدژی کوردان
حەسەن ماوەرانی
لە کەوتنی حەلەب ، دەستکەوتەکانی هەریەک لە روسیا و ئێران و تورکیا چی بوون ؟
نیاز حاجی
پێناسەیەک لە مێژووی ئاڵای کوردستان
بەهمەن کاک عەبدوڵلا
کۆمه‌ڵایه‌تی
  • ژنان
  • منداڵان
  • قوتابیان و لاوان
  • ژینگه‌
ئاخاوتن
کوردستان24: دەقی وتەکانی حسەین یەزدانپەنا فەرماندەی گشتی هێزەکانی PAK بەبۆنەی 71 کۆماری کوردستان ‌
زۆرترین خوێنراو
  • 24 کاتژمێر
  • هه‌فته‌یه‌ک
  • مانگێک
سه‌رەتا ئاخاوتن بابەت دیدار بۆ کوردستان مافی مرۆڤ دیمانه‌ کۆنگرەی یه‌ک په‌یوەندی دەربارە ئەرشیف
مافی کۆپی کردن پارێزراوه‌ بۆ ماڵپه‌ری پارتی ئازادیی کوردستان 2012