په‌یڕه‌وی
ناوخۆی پارتی ئازادیی کوردستان PAK
په‌سند
کراوی کۆنگره‌ی یه‌که‌م
18-20
ره‌زبه‌ری 2706
(10-12
ئۆکتوبری2006)
ماده‌ی
یه‌که‌م: ناو و نیشانی پارتی
1- ناو:
پارتی ئازادیی کوردستانPAK .
2- ئاڕم:
بریتییه له دوو چوارگۆشه‌ی تێکهه‌ڵکێشراو له سه‌ر تهختینێکی سپی که ناوه‌نده‌که‌ی
بازنه‌یه‌کی زه‌رده و به‌گشتی له سه‌ر ته‌ختێکی نارنجی دانراون. ئه‌م ئاڕمه له
ده‌سچنه هه‌ره کۆنه‌کانی کورد وه‌رگیراوه، هێمایه‌که بۆ یه‌کێتی و یه‌کگرتنی
نه‌ته‌وه‌ی گه‌وره‌ی کورد. ئاڵای نه‌ته‌وه‌یی
کورد، به‌شێک له ناسنامه‌ی سیاسیی و رێکخراوه‌یی پارتییه.
3- ره‌نگ:
نارنجی
4- سروود:
سروودی نه‌ته‌وه‌یی کورد، ئه‌ی ره‌قیب
5- دروشمی
سه‌ره‌کیی: دامه‌زراندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی جمهوری کوردستان
ماده‌ی
دووهه‌م: ده‌ستووری گشتی
1- پارتی
ئازادیی کوردستان، پارتێکی سیاسیی نه‌ته‌وه‌یی، دیمۆکرات و ئازادیخوازه، له یه‌کگرتوویی
رێکخراوه‌یی و ویست و داخوازی خۆ ویستانه‌ی تاکه که‌سه‌کان بۆ تێکۆشان له سه‌ربنه‌مای
به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه و نیشتمان (کورد و کوردستان) دامه‌زراوه. رادانی دواسه‌ربازی
داگیرکه‌ر و وه‌ده‌سهێنانی سه‌روه‌ریی سیاسیی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی
و یه‌کگرتنه‌وه‌ی پارچه‌کانی کوردستان، بنه‌مای فکری و ئامانجی ستراتیژیی پارتی
ئازادیی کوردستانه. چوارچێوه‌ی خه‌بات و چالاکیی PAK رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه.
2- پارتی
ئازادیی کوردستان هه‌موو چین و توێژ و که‌رته‌کانی کۆمه‌ڵ له خۆ ده‌گرێ و دژ به
دیکتاتۆری و توتالیتاریزم، سه‌ره‌ڕۆیی و ملهوڕیی و سیسته‌می تاک حیزبییه.
4- پارتی
ئازادیی کوردستان، له هه‌ر داهێنان و رێگاچاره‌یه‌کی ئاشتیخوازانه و هێمنانه بۆ
چاره‌سه‌رکردنی دۆزی کورد پشتیوانی ده‌کا.
6- باوه‌ڕ
به ئازادیی و دیمۆکراسی، دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی، یه‌کسانی قانوونی ژن و پیاو،
به‌یاننامه و میساقه‌کانی پاراستنی مافه‌کانی مرۆڤ، ژینگه پارێزیی، ئازادییه فه‌ردی
و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، روگه‌ی پارتی ئازادیی کوردستانن.
7- پارتی
ئازادیی کوردستان، له نێو بردنی خاوه‌ندارێتی تایبه‌ت و ده‌سبه‌سه‌رداگرتنی
سامان و که‌ره‌سته‌ی به‌رهه‌مهێنان له لایان ده‌وڵه‌ته‌وه یان به سوودی چینێکی
تایبه‌تی کۆمه‌ڵ، ره‌ت ده‌کاته‌وه و مافی خاوه‌ندارێتی بۆ تاکه‌کان به یه‌کێک له
بنه‌ماکانی ئازادی و دیمۆکراسی و مافی مرۆڤ ده‌زانێ.
ماده‌ی
سێهه‌م: شیوه‌ی تێکۆشان
پارتی ئازادیی کوردستان بۆ راماڵینی داگیرکه‌ران
له کوردستان و دامه‌زراندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی جمهوری کوردستان و به‌رگری لێی، که‌ڵکوه‌رگرتن
له هه‌ر که‌ره‌سته و ته‌کنیکێکی ئه‌م سه‌رده‌مه، و هه‌موو چه‌شن و شێوه‌کانی خه‌بات،
به مه‌رجێ به‌ده‌ر له تێرۆر و ره‌شه‌کوژی بن به‌ره‌وا ده‌زانێ و که‌ڵکیان لێ وه‌رده‌گرێ. له ده‌رفه‌تی
قانوونی‌دا له شێوه قانوونییه‌کان که‌ڵک وه‌رده‌گرێ و له کاتی هێرش و
داگیرکارییدا، به‌ره‌نگاری هێرشکار و داگیرکه‌ر ده‌بێته‌وه . خه‌باتی چه‌کداری و
جه‌نگی ئازادیبه‌خشی نه‌ته‌وه‌یی یه‌ک له شێوه‌کانی خه‌باتی پارتی ئازادیی
کوردستانه.
ماده‌ی
چواره‌م: پرێنسیپه‌کانی پارتی ئازادیی کوردستان له رێکخستن دا
1- گرێدان ،وه‌سه‌ریه‌کخستن و له یه‌ک هه‌ڵپێکانی تاقه‌ت
و تواناکانی یه‌ک به‌یه‌کی خه‌باتگێران و دروستکردنی ئیراده‌یه‌کی یه‌کگرتوو و پته‌و
له سه‌ر بنه‌مای باوه‌ر ، متمانه ،راستگۆیی، خۆشه‌ویستی و هاوچاره‌نووسی ، دوور
له گه‌نده‌ڵی و فرت و فێل و درۆ و
پیلانگێری و ده‌سته‌به‌ندی و ناوچه‌گه‌ریی.
2- ئه‌سڵی هه‌ڵبژاردنی دیمۆکراتی: هه‌موو ئۆرگانه‌کانی
PAK له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن.
3- عه‌قڵی
به کۆمه‌ڵ، به‌رپرسایه‌تی تاکه که‌سیی: سه‌ر له به‌ری پارتی ئازادیی کوردستان و هه‌موو ئۆرگان
و دام و ده‌زگاکانی بڕیاردانی، پشت به عه‌قڵ و رێبه‌رایه‌تی به کۆمه‌ڵ ده‌به‌ستن،
رێ به تاکڕه‌ویی و سه‌ره‌ڕۆیی نادرێ و له عه‌ینی کاتا به‌رپرسایه‌تی تاکه‌که‌سییه
و دابه‌ش ناکرێ.
4- ره‌چاوکردنی
راوێژ وگفتوگۆ،قه‌ناعه‌ت و دروستکردنی بریاری یه‌کگرتوو : له هه‌موو ئۆرگان و
کۆمیته و ده‌زگاکانی رێبه‌رایه‌تی و به‌ڕێوه‌به‌رییPAK
دابۆ دروستکردنی بڕیارات ره‌چاوی ئه‌سڵی گفتوگۆ و راوێژ و قه‌ناعه‌ت
و گه‌یشتن به بریاری هه‌مووانی ده‌کرێ. ئه‌گه‌ر ئه‌و بنه‌مایه توانای
دروستکردنی بریاری نه‌بوو، ده‌نگی زۆربه(نیوه+1) بریار ساخده‌کاته‌وه.
5-
راپۆرت و راپۆرتدانهوه: ئۆرگانه‌کانی
خواره‌وه له سه‌ریانه راپۆرتی کار و چالاکییه‌کانیان بۆ سه‌ره‌وه‌ی خۆیان به‌رز
بکه‌نه‌وه؛ ئۆرگانه‌کانی سه‌ره‌وه‌ش به پێچه‌وانه‌وه.
5- ره‌خنه
و ره‌خنه‌له خۆگرتن: ره‌خنه و ره‌خنه
له خۆگرتن له هه‌ڵه و که‌م و کوڕییه‌کان، چه‌کی به هێزی پێداچوونه‌وه ، هه‌ڵه‌بڕی
، بژاری که‌مووکورییه‌کان و زامنی خاوێنیی و ئامرازێکی دیمۆکراتیزه بوونی پێوه‌ندییه‌کان
و پته‌و کردنی یه‌کێتی ریزه‌کانی PAK ه.
6- ئه‌ندام
بڕیاری رێکخراو، ئۆرگانه‌کانی خواره‌وه بڕیاری ئۆرگانه‌کانی سه‌ره‌وه جێبه‌جێ
ده‌که‌ن. ئۆرگانه‌کانی
سه‌ره‌وه له دارشتن و ده‌رکردنی بڕیاردا بایه‌خ به دید و بۆچوون و پێشنیاری ئه‌ندام
و ئۆرگانه‌کانی خواره‌وه ده‌ده‌ن.
7- که‌ڵک
وه‌رگرتن له توانای پسپۆڕان و ناوه‌نده زانستییه‌کان؛ ئۆرگان و دام و ده‌زگاکانی رێبه‌رایه‌تیPAK، بۆ گه‌ڵاڵه کردنی بڕیاراتی
سیاسی‌یان که‌ڵک له توانا زانستی و پسپۆڕییه‌کانی تاکه کانی کۆمه‌ڵ و ناوه‌نده
زانستییه‌کانی وه‌ک زانکۆکان وه‌رده‌گرن و راوێژیان پێده‌که‌ن.
8- ده‌رفه‌تی
یه‌کسان، دیسیپلینی وه‌ک یه‌ک: له
ریزه‌کانی پارتیدا بۆ هه‌موو ئه‌ندامان ده‌رفه‌تی یه‌کسان هه‌یه و بۆ هه‌مووانیش
یه‌ک دهیسیپلین.
9- مافی
تاکه‌کان له هه‌بوون و ده‌ربڕینی بیروڕای سیاسی جیاواز: له ریزه‌کانی
پارتی ئازادیی کوردستان دا، هه‌بوونی بیروڕای سیاسی جیاواز و ده‌ربڕینی ئازاده و
ده‌ره‌تانی بڵاوکردنه‌وه و راگه‌یاندنی بۆ پێکده‌هێنرێ.
10-
پلۆرالیسمی فکری: له پارتی
ئازادیی کوردستاندا، فکر و باوه‌ڕ و بۆ هه‌موو ئه‌ندامان ئازاده و هه‌موو که‌س
مافی ده‌ربڕین و باسکردنی هه‌یه و توتالیتاریسم له هه‌موو شێوه‌کانیدا ره‌ت ده‌کرێته‌وه.
بنه‌مای یه‌کگرتنی ئه‌ندامان یه‌کێتی هه‌ڵوێست و ئامانج و سیاسه‌ته.
تێبینی: فکر و باوه‌ڕێک که کورد به نه‌ته‌وه دانه‌نێ ،
کوردستان به دابه‌شکرا و داگیرکراو نه‌زانێ و مافی سه‌ربه‌خۆیی و به ده‌وڵه‌تبوون
بۆ کورد نه‌سه‌لمێنێ، له پارتی ئازادیی کوردستاندا جێی نابێته‌وه.
ماده‌ی
پێنجه‌م: بنچینه و ته‌لاری رێکخراوه‌یی PAK
بنچینه و ته‌لاری رێکخراوه‌یی
پارتی ئازادیی کوردستان له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه به‌مجۆره‌یه:
1- ئه‌ندام
2- شانه
3- رێکخراو
4-
کۆمیته‌ی ناوه‌ندی
5- مه‌جلیسی
گشتی
6-
کۆنفرانسی گشتی
7- سه‌رۆک
8- کۆنگره
9- ده‌سته‌ی
دادوه‌ریی
تێبینی
1: هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان،
یه‌کێک له رێکخراوه‌کانی پارتی ئازادیی کوردستانه که به پێی ئایینامه‌ی تایبه‌تی
خۆی، رێکده‌خرێ و فه‌رمانده‌یی ده‌کرێ.
تێبینی2: رێکخراوه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی پارتی ئازادیی
کوردستان، له سه‌ر بنه‌مای بارودۆخی تایبه‌تی خۆیان رێکده‌خرێن و رێوشوێنی کار و
چالاکییان له لایان مه‌جلیسی گشتییه‌وه
بۆ دیاریی ده‌کرێ.
ماده‌ی
شه‌شه‌م: ئه‌ندامه‌تی
1- ئه‌ندامه‌تی
له پارتی ئازادیی کوردستاندا، دڵخوازانه‌یه.
2- ده‌سهه‌ڵگرتن
له ئه‌ندامه‌تی ئازادانه و سه‌ربه‌ستانه‌یه. له‌م حاڵه‌ته‌دا پێویسته ئۆرگان و
ناوه‌ندی پێوه‌ندیداری PAK
ئاگادار بکرێ و ههرکهلوپهل و به‌ڵگه‌و ماڵ و داراییه‌کی که‌وتبێته لا، بیگه‌ڕێنێته‌وه.
3- هه‌موو
کوردستانییه‌ک له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ده‌توانێ به‌م مه‌رجانه‌ی
خواره‌وه ببێته ئه‌ندامی پارتی ئازادیی کوردستان:
ئهلف:
ته‌مه‌نی له 18 ساڵ که‌متر نه‌بێ
ب:
تاوانێکی قه‌ره‌بوونه‌کراوی کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌خوڵقاندبێ
ج: به‌رنامه
و پێڕه‌وی نێوخۆی PAK ی په‌سند
کردبێ
د: له
یه‌کێ له به‌ش و ئۆرگانه‌کانی PAK داچالاکیی هه‌بێ
ح: به‌کرێگیراو
و سیخوڕی داگیرکه‌رانی کوردستان نه‌بووبێ
ت:
خوێنده‌واریی هه‌بێ و زمانی کوردی بزانێ
ی: ئابوونه‌ی
ئه‌ندامه‌تی بدا
4- ئه‌ندامانی
پارتی ئازادیی کوردستان، سه‌رمایه‌ی به‌نرخی ئه‌و پارته‌ن. PAK له پاراستنی گیان و که‌رامه‌ت و
دابینکردنی بژی‌و و گوزه‌ران و ئاسایشیان به‌رپرسیاره. له حاڵه‌تی پیری و نه‌خۆشی
و په‌ککه‌وته‌یی و مردن و شه‌هید بوون، یان زیندان و ئاواره‌ییدا به ته‌نگ خۆیان
و ماڵ و خێزانیانه‌وه ده‌بێ.
تێبینی: هاووڵاتیانی نه
کوردی کوردستان، به مه‌رجی په‌سندکردنی به‌رنامه و پێڕه‌وی ناوخۆ، ده‌توانن ببن
به ئه‌ندام و وه‌ک ئه‌ندامانی دیکه هه‌موو مافه‌کانی ئه‌ندامه‌تییان هه‌بێ.
ماده‌ی
حه‌وته‌م: چۆنیه‌تی و شێوه‌ی وه‌رگرتنی ئه‌ندامه‌تی پارتی ئازادیی کوردستان
هه‌ر
کوردستانییه‌ک که مه‌رجه‌کانی سه‌ره‌وه‌ی تێدابێ، پاش تێپه‌ڕاندنی ئه‌م پرۆسه‌یه‌ی
خواره‌وه وه‌ک ئه‌ندامی پارتی وه‌رده‌گیرێ:
1- به
نووسراوه داوای ئه‌ندامه‌تی بکا
2- ئه‌ندامێک که پێشینه‌ی 2 ساڵ ئه‌ندامه‌تی هه‌بێ
پشتگیریی بکا
3- له‌و کاتهدائهندامی هیچ حیزب و رێکخراوه‌یه‌کی
سیاسیی دیکه نه‌بێ
4- 6
مانگ تاقیکردنه‌وه‌ی، سه‌رکه‌وتوانه بڕیبێ
تێبینی: که‌سایه‌تییه‌کان و ئه‌ندامانی حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌کانی
دیکه که دێنه ریزه‌کانی PAKه‌وه ، به
پێی رێ‌و شوێنێکی تایبه‌تی له‌لایان" مه‌جلیسی گشتی"یه‌وه وه‌رده‌گیرێن
و جێگا و پله‌ی حیزبی‌یان بۆ ده‌سنیشان ده‌کرێ.
ماده‌ی هه‌شته‌م:
ئه‌رکه‌کانی ئه‌ندام
1- بۆ وه‌دیهێنانی
ئامانجه‌کانی پارتی ئازادیی کوردستان که له به‌رنامه و به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه‌کانیدا
دیارییکراون، لێبڕاوانه تێ‌بکۆشێ.
2- به
پێی په‌یڕه‌وی نێوخۆ، پابه‌ندی دیسیپلینی حیزبیی بێ، راسپارده و بڕیاره‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رێ
و به ڕێکۆپێکی ئاماده‌ی کۆبوونه‌وه‌کانی بێ.
3- ئه‌رکه
پێ سپێردراو و دیاریکراوه‌کانی به‌باشی به‌ڕێوه به‌رێ و راپۆرتی کاره‌کانی به
رێک‌وپێکی بۆ ئۆرگانی پێوه‌ندییدار به‌رز بکاته‌وه.
4-
نهێنییه‌کانی PAK
بپارێزێ و راستییه‌کانی لێ نه‌شارێته‌وه.
5- رێز
له شه‌هیدانی نه‌ته‌وه وPAK بگرێ،
سه‌روه‌رییه‌کانی نه‌ته‌وه و PAK به‌رز
راگرێ و بۆ زه‌حمه‌ت و خه‌بات و تێکۆشانی خه‌باتگێڕانی رێگای رزگاریی کوردستان و هاوسه‌نگه‌رانی
دێرینی حورمه‌ت قایل بێ.
6- به‌ده‌ر
له مافه دیاریکراوه‌کانی، ماڵ و دارایی و پله و پایه‌ی رێکخراوه‌یی، بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی
تایبه‌تی خۆی به‌کار نه‌هێنێ.
7- بۆ به‌هێزکردنی
که‌سایه‌تی و بردنه سه‌رێی پله‌ی هوشیاری
و زانیاریی نه‌ته‌وه‌یی خۆی و بنه‌ماڵه و هاووڵاتیانی تێ‌بکۆشێ و له زانسته مرۆڤایه‌تییه جۆراوجۆره‌کان که‌لک
وه‌ربگری.
8- یه‌کێتی سیاسیی و رێکخراوه‌یی PAK بپارێزێ. خۆ له ده‌سته و ده‌سته‌به‌ندی
و ناوچه‌گه‌ریی و گرێدانی پێوه‌ندیی نهێنی به دژی هه‌ڤاڵانی و ئۆرگانه‌کانی پارتی
ئازادیی کوردستان ببوێری.
9- ئه‌ندامی PAKله سه‌ریه‌تی
راستگۆ،خاکه‌ڕا، له خۆبووردوو،ده‌س و داوێن‌پاک،روون و راشکاو و بێ پێچ و په‌نا
بێ.
10- بڵاو
کراوه‌کانی PAK بخوێنێته‌وه و ئاگاداری تازه‌ترین
هه‌ڵوێست و سیاسه‌ته‌کانی بێ و بیانباته نێو هاووڵاتیانی شوێنی کار و ژیانییه‌وه.
11- سه‌باره‌ت
به پاراستنی سیسته‌می رێکخستن، نابێ به بێ ئاگاداری ، شار، رێکخراو و وڵاته‌که‌ی
به‌جێبێڵێ.
تێبینی:
ئه‌و که‌سانه‌ی پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ PAK هه‌یه
و به شێوه‌ی جۆراوجۆر هاوکاریی له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن به‌ڵام ئه‌ندام نین، به لایه‌نگری
ته‌شکیلاتی ده‌ناسرێن.
ماده‌ی نۆهه‌م: مافه‌کانی ئه‌ندام
هه‌موو ئه‌ندامێکی پارتی ئازادیی کوردستان، ئه‌م مافانه‌ی هه‌یه:
1- به
پێی رێسا دیاریکراوه‌کان له هه‌ڵبژاردنه نێوخۆییه‌کانیدا به‌شداری بکا و له هه‌موو
ئاسته‌کاندا هه‌ڵبژێرێ و هه‌ڵبژێردرێ.
2- ده‌ربڕینی
راوبۆچوون و شوێن‌دانان له سه‌ر پڕۆسه‌ی دروستبوونی بڕیاری سیاسیی و رێکخراوه‌یی،
له کۆبوونه‌وه و ئۆرگانه‌کانی PAKدا .
3- ره‌خنه‌گرتن
له هه‌ر هه‌ڵوێستێک و له هه‌ر به‌رپرس و کار به‌ده‌ست و ئۆرگانێکی حیزبیی، له
کۆبوونه‌وه، کۆنفرانس و کۆنگره‌کانی پارتی ئازادیی کوردستاندا.
4- دانی
پێشنیار و گه‌ڵاڵه‌ی سیاسیی و رێکخراوه‌یی به هه‌موو ئۆرگان و ده‌زگاکانی PAK.
5- مافی
به‌رگریی له‌خۆکردن به‌رانبه‌ر هه‌ر ره‌خنه و بوختان و تاوانبارکردنێ که ئاراسته‌ی
ده‌کرێ، به شێواز و میتۆدی یاسایی رێکخراوه‌یی.
6- شکایه‌تکردن
له هه‌ر ئۆرگان و به‌رپرسێک لای ئۆرگانی سه‌روه‌تر سه‌باره‌ت به پێشێل‌کرانی مافه‌کانی
یان ره‌فتار و بڕیارێک که به شیاوی خۆی دانه‌نێ.
ماده‌ی ده‌هه‌م:
شانه
1- شانه،
یه‌که‌ی بنه‌ڕه‌تی رێکخستنی پارتی ئازادیی کوردستانه. له 3- 5 ئه‌ندام له شوێنی کار و ژیانیان
پێکدێ.
2- هه‌ر شانه‌یه‌ک
له شوێنی کار و ژیانی خۆی ئه‌رکی خه‌بات بۆ وه‌دیهێنانی ئامانجه‌کان و به‌ڕێوه‌بردنی
بڕیاراتی حیزبی و پێوه‌ندیکردنی به هاووڵاتیان و زانیاریدان و ئاگادار کردنی PAK ی له سه‌ر شانه.
ماده‌ی یازده‌هه‌م:
ڕێکخراو
1-
رێکخراویPAK له
دێ، ناوچه، گه‌ڕه‌ک، شار، شارستان و هه‌رێم رێکخه‌ری ئه‌ندامان و کار و چالاکیهکانییهتی
له‌و شوێنانه. هه‌ر کام له‌و ڕێکخراوانه له لایه‌ن کۆمیته‌یه‌که‌وه رابه‌رایه‌تی
ده‌کرێن که له لایان ئه‌ندامان، یان نوێنه‌رانی ئه‌ندامانی ئه‌و رێکخراوه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێ.
ناوی ئه‌و رێکخراو و کۆمیتانه به پێی هه‌لومه‌رجی دیاریی کراو داده‌نرێ.
2- ئه‌رکی
هه‌ر کام له کۆمیته‌کان، رێکخستن و به‌ڕێوه‌بردنی کاروباره‌کان و جێبه‌جێکردنی
بڕیاراتی PAK له سنووری جوغرافی دیاریکراویانه.
3- به‌رزترین
ئۆرگانی هه‌ر رێکخراوێک کۆنفرانسی ئه‌و رێکخراوه‌یه که له ماوه‌ی دیاریکراودا
له ئه‌ندامانی ئه‌و رێکخراوه، یان نوێنه‌رانیان پێکدێ.
ماده‌ی دوازده‌هه‌م:
کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی
1-
کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی ئازادیی کوردستان که له‌لایان کۆنگره‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێ،
به‌رزترین ئۆرگانی به‌ڕێوه‌به‌ریی یه له نێوان دوو کۆنگره‌دا و به تاک و
به کۆ به‌رانبه‌ر کۆنگره به‌رپرسیار و وه‌ڵامده‌رن.
2- کۆمیته‌ی
ناوه‌ندیی بڕیاره‌کانی کۆنگره و مه‌جلیسی گشتی جێبه‌جێ ده‌کا، سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی
PAK له سه‌ر رووداو و بابه‌ت و
پێشهاته‌کانی رۆژ دیاری ده‌کا، پێوه‌ندی PAK له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌کان و ده‌وڵه‌تان رێکده‌خا، له نێوخۆی‌دا
کاروبار و به‌رپرسایه‌تییه‌کان دابه‌ش و دیاری ده‌کا و بۆی هه‌یه ده‌سته و ناوه‌ندی پێویست له
نێوخۆی‌دا پێک‌بێنێ. چاودێری کاروبار و چالاکی دام و ده‌زگاکانی به‌رفه‌رمانی خۆی
ده‌کا و له کۆبونهوهکانیدا، کاروچالاکییه‌کانی خۆی و ئه‌ندامانی ده‌خاته به‌ر
باس و و راپۆرتی خۆی بۆ کۆنگره و کۆنفرانسه‌کان ئاماده ده‌کا.
3- له
کاتی پێویست دا کۆبوونه‌وه پێکدێنێ و لانی که‌م ساڵی 4 جار کۆده‌بێته‌وه.
4-
کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی ده‌توانێ سکرتێر یان کوردیناتۆرێک بۆ خۆی بۆ پێکهێنانی هاواهه‌نگی
و پێکهێنانی کۆبوونه‌وه و تۆمار کردنی کۆبوونه‌وه‌کان و بڕیارات و به
دواداچوونیان هه‌ڵبژێرێ.
تێبینی1:
کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی ده‌توانێ له نێو ئه‌ندامانی PAKدا ، به ره‌زامه‌ندیی
مه‌جلیسی گشتی ژماره‌یه‌ک یاریده‌ده‌ر و راوێژکار چ وه‌ک تاک و چ وه‌ک ده‌سته‌یه‌کی
راوێژکاری یان یاریده‌دری بۆ خۆی هه‌ڵبژێرێ.
تێبینی2:
که‌سانێ ده‌توانن خۆ بۆ ئه‌ندامه‌تی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی بپاڵێون که لانیکه‌م 10 ساڵ
پێشینه‌ی ئه‌ندامه‌تی پارتی ئازادیی کوردستانیان هه‌بێ و ته‌مه‌نیان له 26 ساڵ
که‌متر نه‌بێ.
تێبینی3:
ئه‌وکه‌سایه‌تیانه‌ی دێنه ریزه‌کانی پارتی ئازادیی کوردستانه‌وه، تێبینی ژماره2
نایانگرێته‌وه و به پێێ سه‌نگ و توانا و پێگه‌یان، له لایان کۆنگره یان مه‌جلیسی
گشتیه‌وه بڕیاریان له سه‌ر ده‌درێ.
ماده‌ی
سێزده‌هه‌م: مه‌جلیسی گشتی
1- مه‌جلیسی
گشتی له لایان کۆنگره‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێ. به‌رزترین ئۆرگانی داڕشتنی سیاسه‌تی
گشتی و رێکخراوه‌ییه له نێوان دوو
کۆنگره‌دا و به تاک و کۆ به‌رپرسیار و وه‌ڵامده‌رن له حاست کۆنگره دا.
2- مه‌جلیسی
گشتی چاودێری کاره‌کانی سه‌رۆک، کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی و ئۆرگان و ده‌زگا و دامه‌زراوه‌کانی
دیکه‌ی PAK ده‌کا
و ده‌سه‌ڵاتی لێپرسیه‌نه‌وه لێیانی هه‌یه.
2- مه‌جلیسی
گشتی به پێی گۆڕانکارییه‌کان و پێویستی خه‌بات، ئۆرگان و ده‌زگا رێکخراوه‌ییه‌کان
پێکدێنێ یان گۆڕانکارییان تێدا ده‌کا و ئه‌ندامانیPAK
رێکده‌خا.
3- له
کۆبوونه‌وه‌کانیدا کار و تێکۆشانی PAK له
نێوان دوو کۆبوونه‌وه‌یدا تاوتوێ ده‌کا و بڕیار و ڕێنمایی پێویست ده‌رده‌کا.
4-
پێڕاگه‌یشتن به پرسی هاتنی ئه‌و که‌سایه‌تیانه‌ی خاوه‌ن سه‌نگ و پێگه‌ی سیاسی و
کۆمه‌ڵایه‌تی خۆیانن، بۆ ریزه‌کانی PAK و
دیاریکردنی پله و به‌رپرسایه‌تیان.
5-
لانیکه‌م ساڵی دوو جار کۆده‌بێته‌وه.
6- کات و
رێوشوێن و پێویستیه‌کانی به‌ستنی کۆنگره و کۆنفڕانسه‌کان دیاریی ده‌کا
7- مه‌جلیسی
گشتی ده‌توانێ سکرتێر یان کۆردیناتۆرێک بۆرێکخستن و به‌رێوه‌بردنی کۆبوونه‌وه‌کان
و خستنه رووی خشته‌ی کاری کۆبوونه‌وه‌کان و تۆمار کردنی بڕیارات و به
دواداچوونیان هه‌ڵبژێرێ.
تێبینی1:
که‌سانێ ده‌توانن خۆ بۆ ئه‌ندامه‌تی مه‌جلیسی گشتی بپاڵێون که لانی که‌م 10 ساڵ
پێشینه‌ی ئه‌ندامه‌تی پارتی ئازادیی کوردستانیان هه‌بێ و ته‌مه‌نیان له 26 ساڵ
که‌متر نه‌بێ.
تێبینی2:
ئه‌وکه‌سایه‌تیانه‌ی دێنه ریزه‌کانی پارتی ئازادیی کوردستانه‌وه، تێبینی ژماره1
نایانگرێته‌وه و به پێێ سه‌نگ و توانا و پێگه‌یان، له لایان کۆنگره یان مه‌جلیسی
گشتیه‌وه بڕیاریان له سه‌ر ده‌درێ.
ماده‌ی چوارده‌هه‌م:
کۆنفرانسی گشتی
1-
کۆنفرانسی گشتی له کاتێکدا ده‌به‌سترێ که بارودۆخێکی سیاسیی تازه خوڵقابێ یان
دۆخێکی تایبه‌ت بۆ PAK
هاتبێته گۆڕێ و پێویست به به‌شداریی ژماره‌یه‌کی زۆرتری ئه‌ندامانی له
دروستکردنی بڕیاری سیاسی و حیزبی‌دا ببێ و له‌عه‌ینی کاتیش‌دا ده‌رفه‌ت و ده‌ره‌تانی
به‌ستنی کۆنگره نه‌بێ.
2-
کۆنفرانس له سه‌رۆک و ئه‌ندامانی مه‌جلیسی گشتی و کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و یاریده‌ده‌ر
و راوێژکارانی و به‌رپرسان و ئه‌ندامانی کۆمیته و ئۆرگان و ده‌زگاکانی PAK و کادره به ئه‌زموون و شاره‌زاکان
پێکدێ و له‌م حاڵه‌ته‌دا، هه‌موو سه‌لاحیه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌کانی کۆنگره‌ی هه‌یه
بێجگه له گۆڕینی به‌رنامه و پێڕه‌وی ناوخۆ و لادان و دانانی سه‌رۆک.
ماده‌ی پازده‌یه‌م:
سه‌رۆک
1- سه‌رۆکی
پارتی ئازادیی کوردستان به ده‌نگی زۆربه، له نێو پاڵێوراوانی ئه‌و پۆسته‌دا،
راسته‌وخۆ له لایه‌ن کۆنگره‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێ.
2- سه‌رۆک
چاودێری به‌ڕێوه‌چوونی به‌رنامه و پێڕه‌وی ناوخۆ و سیاسه‌تی گشتی و بڕیاراتی
کۆنگره و مه‌جلیسی گشتی و کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی ده‌کا.
3- سه‌رۆک
به‌شداری کۆبوونه‌وه‌کانی مه‌جلیسی گشتی و کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی ده‌کا و له کاروباره‌کانی
ئه‌وان و لێپرسراوانی رێکخراو و ئۆرگانه سه‌ره‌کییه‌کانی پارتی ده‌پرسێته‌وه و
له نێوانیاندا هاواهه‌نگی پیکدێنێ.
4- سه‌رۆک
ده‌توانێ له نێو ئه‌ندامان و لایه‌نگر و دۆستانی پارتی ئازادیی کوردستان یان له
نێو که‌سایه‌تیییه نه‌ته‌وه‌ییه خاوه‌ن پسپۆڕییه‌کاندا به شێوه‌ی تاکه‌که‌سیی
یان ده‌سته‌یی، راوێژکار بۆ خۆی دیاری بکا.
5- سه‌رۆک
به رووکاری ده‌ره‌وه‌دا، له بواری نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییدا له چوارچێوه‌ی
سیاسه‌ت و بڕیاراتی پارتی ئازادیی کوردستاندا، نوێنه‌رایه‌تی PAK ده‌کا و رێککه‌وتن
و پڕۆتۆکۆله‌کان ئیمزادهکا.
6- سه‌رۆک
به شێوه‌ی یاسایی له به‌رانبه‌ر کۆنگره‌دا و له رووی ئه‌خلاقیه‌وه به‌رانبه‌ر
هه‌موو ئه‌ندام و لایه‌نگر و دۆستانی پارتی به‌رپرس و وه‌ڵامده‌ر ده‌بێ.
7- هه‌ر
کات هه‌ست به پێویستی کرا،به پێشنیاری سه‌رۆک و به ده‌نگی کۆنگره، جێگرێک بۆ
سه‌رۆکی PAK
دیاریی ده‌کرێ. جێگری سه‌رۆک، یارمه‌تی سه‌رۆک ده‌دا له سه‌رۆکایه‌تی کردنی پارتی
ئازادیی کوردستاندا و له حاڵه‌تێکدا به هه‌ر هۆکارێک، سه‌رۆک توانای به‌رێوه‌بردنی
ئه‌رکه‌کانی نه‌بوو، جێی ئه‌و ده‌گرێته‌وه.
ماده‌ی
شازده‌یه‌م: کۆنگره
1-
کۆنگره به‌رزترین ئۆرگانی پارتی ئازادیی کوردستان و نوێنگه‌ی ئیراده و ده‌نگی ئه‌ندامانی
و سه‌رچاوه‌ی شه‌رعیه‌تی به‌رنامه و پێڕه‌و و بڕیاره‌کانی PAK ه.
2-
کۆنگره به‌شێوه‌ی
ئاسایی هه‌ر 4 ساڵ جارێ، به به‌شداریی سه‌رۆک و جیگری سه‌رۆک وئه‌ندامانی مه‌جلیسی
گشتی و ئه‌ندامان و یاریده‌ده‌ر و راوێژکارانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی و ده‌سته‌ی
دادوه‌ری و نوێنه‌رانی ئه‌ندامان و ئه‌وانه‌ی راسته‌وخۆ بانگهێشت ده‌کرێن پێكدێ.
3-
کۆنگره، راپۆرته‌کانی سه‌رۆک و کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی و مه‌جلیسی گشتی و ده‌سته‌ی
دادوه‌ریی تاو توێ ده‌کا، هه‌ڵیانده‌سه‌نگێنێ و بڕیاریان له سه‌ر ده‌دا.
4-
کۆنگره به‌و سکاڵایانه راده‌گا که له لایان ئه‌ندامانی پارتی ئازادیی
کوردستانه‌وه پێیگه‌یشتوون.
5-
کۆنگره به‌رنامه و پێڕه‌وی ناوخۆ و سیاسه‌ت و رێبازی گشتی و ستراتیژی PAK دیاریی ده‌کا.
6-
کۆنگره سه‌رۆک و جێگری سه‌رۆک و ئه‌ندامانی مه‌جلیسی گشتی و کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی و
ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵده‌بژێرێ.
7- یه‌کگرتنی
پارتی ئازادیی کوردستان له گه‌ڵ حیزب یان حیزبهگهلی دیکه، له ده‌سه‌ڵاتی
کۆنگره‌دایه.
تێبینی: کۆنگره‌ی
نائاسایی له سه‌ر داخوازی سه‌رۆکی پارتی، یان2/3 مه‌جلیسی گشتی، یان نیوه‌ی ئه‌ندامانی PAK پێکدێ. کۆنگره‌ی نائاسایی له
کاتێکدا پێکدێ که قه‌یران یان بارودۆخێکی تایبه‌ت هاتبێته پێشه‌وه. ئه‌ندامانی
کۆنگره‌ی ئاسایی پێشوو، ده‌بنه ئه‌ندامانی کۆنگره‌ی نائاسایی.
ماده‌ی شانزه‌هه‌م:
رێکخستنی نهێنی
1- له
رێکخستنی نهێنیدا، میتۆدی دیمۆکراتی و ئاشکرا کاریی به قازانجی پاراستنی گیان و
ئاسایشی تێکۆشه‌رانی ئه‌و به‌شه، به‌رته‌سک ده‌بێته‌وه.
2- رێکخستنی
نهێنی له لایان کۆمیته‌یه‌که‌وه که له لایان مه‌جلیسی گشتییه‌وه پێکده‌هێنرێ،
به‌ڕێوه‌ده‌برێ و رێ و شوێنه‌کانی کار و تێکۆشانی بۆ دابین ده‌کرێ.
ماده‌ی حه‌ڤده‌هه‌م:
داهات و دارایی
1- داهات
و دارایی PAK له‌م رێگایانه‌ی خواره‌وه به ده‌ست
دێ:
ئهلف:
ئابوونه‌ی ئه‌ندامه‌تی ئه‌ندامان
ب: یارمه‌تی
ئه‌ندامان، دۆستان، هاووڵاتیان
2- کۆمیته‌ی
ماڵی و ته‌داروکات که له لایان مه‌جلیسی گشتییه‌وه پێکده‌هێنرێ، به چاودێری سه‌رۆکی
PAK ، به داهات و
خه‌رجییه‌کان راده‌گا و چۆنیه‌تی و راده‌ی خه‌رجکردن له هه‌موو ئاسته‌کانی PAK دارێکدهخا و
چاوه‌دێری و تۆماریان ده‌کا.
ماده‌ی هه‌ژده‌هه‌م: بابه‌ته‌کانی دیسیپلین، سزا و دادوه‌ریی
1- بۆ
پارتێکی سیاسی کوردستانی که له پێناو راماڵینی داگیرکه‌ر له نیشتمان و ئازادیی
نه‌ته‌وه و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خه‌بات ده‌کا و له‌گه‌ڵ دوژمنگهلێ
داگیرکه‌ر، توتالیتر و تیرۆریست رووبه‌ڕوویه، هه‌بوونی سیسته‌م و دیسیپلینی قایم
بایه‌خ و گرینگی تایبه‌تی هه‌یه و مه‌رجی
مانه‌وه و سهڵامهتیهتی و له هۆکاره سه‌ره‌کییه‌کانی به‌رده‌وامی به‌ربه‌ره‌کانێ
له‌گه‌ڵ دوژمنانی کورد و کوردستانه. هوشیاریی سیاسی و پله‌ی تێگه‌یشتن، یه‌که‌مین
و به‌هێزترین ده‌سته‌به‌ر و پاڵنه‌ر و هانده‌ری پێکهینان و گه‌شه‌پێدان و پاراستنی
سیسته‌م و دیسیپلینی حیزبییه. هه‌روه‌ها لێپێچانه‌وه و سزادان وه‌ک واکسیناسیۆن
و کوشتنی ڤایرۆس و میکرۆب وایه له‌له‌شی
مرۆڤدا.
2- پێڕاگه‌یشتن
به بابه‌ته‌کانی پێشلکرانی دیسیپلین و خه‌تا و هه‌ڵه و تاوانی ئه‌ندامان و
دیاریکردنی سزا بۆیان و پێڕاگه‌یشتن و بڕیاردان له سکاڵای ئه‌ندامانی PAK و دام و ده‌زگا حیزبییه‌کان ئه‌رکی ده‌سته‌ی
دادوه‌رییه.
3- به‌جێنه‌گه‌یاندنی ئه‌رکه‌کانی ئه‌ندامه‌تی و به‌ڕێوه‌نه‌بردنی
ئه‌رکی دیاریکراو، هه‌ڵسوکه‌وت به پێچه‌وانه‌ی پێڕه‌وی ناوخۆ و دیسیپلینی حیزبی،
لاساریی و سه‌ره‌ڕۆیی و گیره شوێنی، ده‌سته‌به‌ندی و ناوچه‌گه‌رایی، درکاندنی
نهێنییه‌کان، به فێڕۆدانی سامان و دارایی PAKو گه‌نده‌ڵی و
ده‌سپیسی، خوڵقاندنی تاوانی کۆمه‌ڵایه‌تی، زوڵم و زۆر و سووکایه‌تی به که‌رامه‌ت
و حورمه‌تی مرۆڤ، ئازاردانی ژن و منداڵ، زیان گه‌یاندنی قه‌ره‌بوو نه‌کراو به
ژینگه‌ی وڵات، به‌ستنی پێوه‌ندی نهینی به‌ملاو و ئه‌ولاوه، ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌یه‌ک
که زه‌بر له پرستیژ و ناوبانگی PAK بدا؛
به لادان له بنه‌ما یاسایی و ئه‌خلاقیه‌کانی پارتی ئازادیی کوردستان ده‌ژمێردرێن
و سزای به‌دوادا دێ.
4- مه‌به‌ست له سزادان، پاراستنی سڵامه‌تی سیسته‌می
حیزبیی، یاسایی، سیاسی و ئه‌خلاقی PAKو رێگه‌نه‌دان
به سه‌ره‌ڕۆیی و پێشێلکردنی مافی تاکه‌کان و به‌رگریکردن له که‌رامه‌ت و حورمه‌ت
و مافه‌کانیان و په‌روه‌رده‌کردن و فێرکردن و هه‌روه‌ها گێڕانه‌وه‌ی ئه‌ندام له
خه‌تا و هه‌ڵه‌ی زیاتر و به‌خۆدا چوونه‌وه و لابردنی هه‌ڵه و پهڵهکانییهتی.
5-
سزادانی ئه‌ندام به پێی راده و ئاستی خه‌تا و هه‌ڵه و تاوانه‌که‌یه‌تی و له
چوارچێوه‌ی ئه‌م شێوازانهدایه:
ئهلف:
سه‌رکۆنه؛ زاره‌کی یان به نووسراوه
ب:
نزمکردنه‌وه، یان ئه‌ستاندنه‌وه‌ی لێپرسراوێتی
ج: هه‌ڵپه‌ساردن،
یان ئه‌ستاندنه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌تی بۆ ماوه‌ی دیاریکراو. ئه‌ندامی هه‌ڵپه‌سێردراو له
ماوه‌ی هه‌ڵپه‌ساردندا، خاوه‌نی مافه‌کانی ئه‌ندامی نییه
د: ده‌رکردن
له ریزه‌کانی پارتی ئازادیی کوردستان
6- ده‌سته‌ی
دادوه‌ری له 3 تا 5 ئه‌ندامی PAK که شاره‌زاییان له کار و
باری یاساییدا هه‌بێ،له‌لایان کۆنگره‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێ.
7-
بڕیاره‌کانی ده‌سته‌ی دادوه‌ریی له سزادانی ئه‌ندامانی PAK دا، پێویسته له لایان مه‌جلیسی گشتیه‌وه په‌سند بکرێن.
******************************************************
رێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی کۆنگره‌ی یه‌که‌می
یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
سه‌عات 10ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 18/ ره‌زبه‌ری/2706، رێکه‌وتی 10/10/2006، له هۆڵی کۆنگره‌کانی هۆتێل شیرایتۆنی هه‌ولێری پایته‌ختی باشووری کوردستان، به ئاماده بوونی نوێنه‌رانی زۆربه‌ی حیزب و پارت و لایه‌نه سیاسییه‌کان و ژماره‌یه‌ک له که‌سایه‌تییه ئاکادیمی و فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستان، رێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی کۆنگره‌ی یه‌که‌می یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان له ژێر دروشمی " له پێناو دامه‌زراندنی کۆمارێکی دیکه‌ی کوردستاندا" و به ناوی "کۆنگره‌ی سه‌قامگیرکردنی پرێنسیپه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان" به‌ڕێوه‌چوو.
رێوڕه‌سمه‌که به بڕینی شریتی کۆنگره له لایان دایک و بابی شه‌هید سه‌عید یه‌زدانپه‌نا، دامه‌زرێنه‌ری یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان، ده‌ستیپێکرد. به دوای ئه‌وه‌دا، به‌ڕێز کاک عه‌لی قازی محه‌ممه‌د کوڕی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د، وته‌ی به‌خێرهێنان و کردنه‌وه‌ی پێشکه‌شکرد. وته‌کانی به‌ڕێز کاک حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا سکرتێری گشتی یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان که ئاوڕێکی خێرای له دامه‌زران و داهێنانی و خه‌باتی یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان دا بوه‌وه، به‌شێکی دیکه له پڕۆگرامی رێوڕه‌سمه‌که بوو.
به بۆنه‌ی کۆنگره‌ی یه‌که‌می یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستانه‌وه ده‌یان په‌یامی پیرۆزبایی له‌لایان حیزب و رێکخراوه سیاسییه‌کان و که‌سایه‌تی و کۆڕ و کۆمه‌ڵه فه‌رهه‌نگیی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به کۆمیته‌ی ئاماده‌کاری کۆنگره‌ی گه‌یشتوون. یه‌ک له‌و په‌یمانه، په‌یامی ده‌فته‌ری حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران بوو که له لایان به‌ڕێز کاک بابا عه‌لی مێهرپه‌روه‌ر ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسییه‌وه پێشکه‌شکرا.
ناواخنی پڕۆگرامی رێوڕه‌سمه‌که، چه‌پکێک گۆرانی له لایان هونه‌رمه‌ندان عه‌لی زه‌ندی، فه‌رشید نوورانی و کۆڕی هونه‌ری پێشمه‌رگه و بڵاوکردنه‌وه‌ی فیلمی هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان له 22/1/1994 له لایان یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان، به ئامێری سکرین بوو. ئه‌م فیلمه که تێیدا سکرتێری گشتی یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان، له‌و رێکه‌وته‌دا، راده‌گه‌یه‌نێ " ئێمه ئاڵای داگیرکه‌ری ئێران دێنینه خوارێ و ئاڵای کوردستان هه‌ڵده‌که‌ین" له‌لایان ئاماده بووانه‌وه پێشوازییه‌کی گه‌رمی لێ‌کرا.
ئاڵای پیرۆزی کوردستان و وێنه‌ی رێبه‌رانی مێژووی کورد و دروشمه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان، ئاوێته‌ی سرودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ره‌قیب و وته‌ی پڕ هه‌ست و بیری هه‌ڤاڵی تێکۆشه‌ر سکرتێری گشتی یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان، به‌ڕێز کاک حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا بوون و دیمه‌نێکی هیوا به‌خشیان له داهاتووی خه‌باتی یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان وێنا ده‌کرد.
له رۆژانی داهاتوودا، بیروڕای گشتی له هه‌واڵه‌کانی کۆنگره‌ی یه‌که‌می یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان ئاگادار ده‌که‌ین.
یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
18ی ره‌زبه‌ری 2706
10ی ئۆکتۆبری 2006
***********************
"له پێناو دامه‌زراندنی کۆمارێکی دیکه‌ی کوردستاندا"
به‌یاننامه‌ی کۆتایی کۆنگره‌ی یه‌که‌می
یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
(کۆنگره‌ی سه‌قامگیرکردنی پرێنسیپه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان)
رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد!
تێکۆشه‌رانی ریزه‌کانی یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان!
حیزب و رێکخراوه و که‌سایه‌تییه‌کانی کوردستان!
هه‌روه‌ک له راگه‌یه‌ندراوه‌کانی پێشووی یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستاندا ئاماژه‌یان پێکرا بوو، پاش ماوه‌یه‌ک کاردروستایی بۆ به‌ستنی کۆنگره‌ی یه‌که‌می یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان، سه‌عات 10ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی 18/ ره‌زبه‌ری/2706 ک، 10/10/2006 ز، له رێوڕه‌سمێکی به‌شکۆدا به به‌شداریی نوێنه‌رانی زۆربه‌ی حیزب و پارت و لایه‌نه سیاسییه‌کان و ژماره‌یه‌کی هه‌ڵبژارده له که‌سایه‌تییه ئاکادیمی و رووناکبیری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستان له هۆڵی کۆنگره‌کانی هوتێل شیرایتۆنی هه‌ولێری پایته‌خت کۆنگره‌ی یه‌که‌می یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان (کۆنگره‌ی سه‌قامگیرکردنی پرێنسیپه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان) له ژێر دروشمی: " له پێناو دامه‌زراندنی کۆمارێکی دیکه‌ی کوردستاندا" له نێو دیمه‌نێکی رازاوه به ئاڵای کوردستان و وێنه‌ی رێبه‌رانی مێژوویی کورد و دروشمه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان، ده‌ستی به‌کار کرد.
رێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی کۆنگره، به بڕینی شریتی کۆنگره، له لایان دایک و بابی شه‌هید سه‌عید یه‌زدانپه‌نا، دامه‌زرێنه‌ری یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان ده‌ستیپێکرد. به دوای ئه‌وه‌دا له‌گه‌ڵ چڕینی سروودی نه‌ته‌وایه‌تی "ئه‌ی ره‌قیب"، ئاماده بووان ساتێک به پێوه راوه‌ستان. پاشان به‌ڕێز کاک عه‌لی قازی کوڕی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د، وته‌ی به‌خێرهێنان و کردنه‌وه‌ی کۆنگره‌ی پێشکه‌ش کرد.
شاندی نوێنه‌رایه‌تی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران یه‌کێک له‌و میوانانه بوو که به‌شداری رێوڕه‌سمه‌که بوون. به‌ڕێز کاک عه‌لی مێهرپه‌روه‌ر ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران په‌یامی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبه‌که‌ی پێشکه‌ش کرد. پاشان فیلمی رێوڕه‌سمی هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان له لایان یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستانه‌وه له دووی رێبه‌ندانی ساڵی 1372ی هه‌تاویی که تێیدا سکرتێری گشتی یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان، راده‌گه‌یه‌نێ " ئێمه ئاڵای کوردستان هه‌ڵده‌که‌ین و ئاڵای ئێران دێنینه خوارێ" به ئامێری سکرین پیشاندرا که له‌گه‌ڵ پێشوازیی گه‌رمی ئاماده بووان رووبه‌ڕوو بوو. به دووای ئه‌وه‌دا، سکرتێری گشتیی یه‌کێتی شۆرشگێڕانی کوردستان، ئاوڕێکی خێرای له دامه‌زران و داهێنانه سیاسییه‌کان و خه‌باتی 15 ساڵه‌ی یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان دایه‌وه و رایگه‌یاند که "کۆنگره‌که‌مان ئاڵوگۆڕی قووڵی به‌ده‌سته‌وه‌یه". چه‌پکێک به‌رهه‌می جوانی هونه‌ری گۆرانی و موسیقی کوردی له‌لایان هونه‌رمه‌ندان کاک عه‌لی زه‌ندی و کاک فه‌رشید نورانی و هه‌ڤاڵ زانیار، به هاوکاری هونه‌رمه‌ند به‌هادین موشیر په‌نایی و کۆڕی هونه‌ری لاوانی یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان، ناواخنی پڕۆگرامی رێوڕه‌سمه‌که بوون.
پێشکه‌شکردنی راپۆرتی سیاسی – رێکخراوه‌یی و باس و وتووێژی تێروته‌سه‌ل له سه‌ری، خوێندنه‌وه‌ی پڕۆگرام و پێڕه‌وی ناوخۆی یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان و په‌سندکردنی کۆمه‌ڵێک بڕیار و دواتر هه‌ڵبژاردنی دام و ده‌زگاکانی رێبه‌رایه‌تی و وه‌ک دوایین به‌شی کاری کۆنگره، رێوڕه‌سمی راگه‌یاندنی ئاکام و بڕیاراتی کۆنگره، ئه‌و کارانه بوون که له ماوه‌ی 3 رۆژ کاری بێوچاندا، به‌ڕێوه‌چوون.
له راپۆرتی سیاسیی و رێکخراوه‌ییدا، که له لایان به‌ڕێز کاک حسه‌ین یه‌زدانپه‌ناوه پێشکه‌شکرا، به چڕی باس له کێشه‌ی کورد و بارودۆخی جیهان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و سیاسه‌ت و تێکۆشانی سیاسی و پێشمه‌رگه‌یی و رێکخراوه‌یی یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان له 15 ساڵی رابردوودا کرا. له راپۆرته‌که‌ی به‌ڕێز سکرتێری گشتی دا، زه‌رووره‌تی بوونی یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان به "حیزب" و ناو و ئاڕم و و ره‌نگی پێشنیاریی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی خرایه به‌رچاو و سه‌رنجی ئه‌ندامانی کۆنگره. پاش وتووێژ و قسه‌وباسێکی تێروته‌سه‌ل له سه‌ر تێکڕای بابه‌ته‌کانی راپۆرتی سیاسی – رێکخراوه‌یی و ده‌وڵه‌مه‌ندکردنیان، راپۆرته‌که به تێکڕای ده‌نگ په‌سندکرا و یه‌کبه‌یه‌کی پێشنیاره‌کان خرانه ده‌نگدانه‌وه. کۆنگره بڕیاریدا یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان ببێ به "حیزب" و "پارتی ئازادیی کوردستان" بووه ناوی تازه‌ی یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان و ئارمی پێشنیارکراویش پاش شیکرانه‌وه، په‌سندکرا. هه‌روه‌ها ره‌نگی "نارنجی" وه‌ک ره‌نگی تایبه‌تی پارتی ئازادیی کوردستان دیاریی کرا.
باسه‌کانی پێوه‌ندیدار به پڕۆگرام و پێڕه‌وی ناوخۆی پارتی ئازادیی کوردستان، کاتێکی زۆری کۆنگره‌ی به خۆی ته‌رخانکرد و پاش باس له سه‌ر ئه‌و پێشنیار و بۆچوونانه‌ی له سه‌ر بهرنووسهکانیان له دوور و نزیکه‌وه گه‌یشتبوون، خرانه ده‌نگه‌وه و په‌سندکران. پڕۆگرامی پارتی ئازادیی کوردستان، به رۆحێکی ته‌واو کوردستانی و نه‌ته‌وه‌یی داڕژاوه و جیاوازییه‌کانی له‌گه‌ڵ هه‌موو حیزب و رێکخراوه سیاسییه‌کانی کوردستان روون و به‌رچاوه. هه‌روه‌ها پێڕه‌وی ناوخۆش، کۆمه‌ڵێک داهێنانی گونجاوی پێوه‌دیاره.
پاش کۆتایی هاتنی باسه‌کانی پڕۆگرام و پێڕه‌وی ناوخۆیی PAK و په‌سندکردنیان له لایان کۆنگره‌وه، نۆره گه‌یشته پرسی هه‌ڵبژاردنی ده‌زگاکانی رێبه‌رایه‌تی پارتی ئازادیی کوردستان. ئه‌م بڕگه‌یه له کاری کۆنگره، به پێی پێڕه‌وی ناخۆ، له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد. له‌م به‌شه‌دا، له که‌تێکدا تێکڕای کۆنگره به‌شێوه‌ی سروشتی ته‌نیا رووی له یه‌ک که‌س، ئه‌ویش هه‌ڤاڵی خۆشه‌ویست کاک حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا بوو؛ به‌ڕێزیان روو له ئه‌ندامانی کۆنگره وتی: " ده‌زانم ئێوه هه‌مووتان بیر له‌وه ده‌که‌نه‌وه که من له سکرتێری گشتییه‌وه ببمه سه‌رۆکی پارتی و ده‌زانم هه‌مووتان منتان قبووڵه، به‌ڵام که‌سێک که‌من به براگه‌وره‌ی خۆمی ده‌زانم، باشه بیکه‌ینه سه‌رۆکی پارتی، ئه‌ویش کوڕی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌ده؛ بۆیه داوا له به‌ڕێزیان ده‌که‌م ئه‌و ئه‌رکه قه‌بووڵ بکه‌ن و داوا له کۆنگره‌ش ده‌که‌م ده‌نگی پێ‌بدا". داوا و پێشنیاری به‌ڕێز سکرتێری گشتی به چه‌پڵه‌ی ئه‌ندامانی کۆنگره وه‌ڵام درایه‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر ره‌چاوکردنی باری یاسایی بابه‌ته‌که، به‌ڕێزیان رایگه‌یاند که به پێی پێڕه‌وی ناوخۆ ئه‌گه‌ر که‌سێکی دیکه خۆی کاندید ده‌کا مافی خۆیه‌تی و باخۆی بناسێنێ. پاشان داوا و پێشنیاره‌که‌ی به‌ڕێزیان بۆ هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێز کاک عه‌لی قازی خرایه ده‌نگدانه‌وه و به تێکڕای ده‌نگ په‌سند کرا.
به دوای هه‌ڵبژێرانی سه‌رۆکی پارتی ئازادیی کوردستان، به‌ڕێز کاک حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا، درێژه‌ی به قسه‌کانی دا و وتی: " ئه‌وه‌نده‌ی بۆ من ده‌گه‌ڕێته‌وه، داوا له کۆنگره و سه‌رۆکی PAK ده‌که‌م، رێگه‌م بده‌ن ته‌نیا وه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌ک درێژه به کار بده‌م". له کاتێکدا ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له ئه‌ندامانی کۆنگره که‌وتبوونه به‌ر کاریگه‌ریی رۆحی گه‌وره‌ی رێبه‌ره‌که‌یان و فرمێسک له چاویان ده‌هاته خوارێ، به چه‌پڵه‌لێدانی به‌رده‌وام خوازیاری درێژه‌دانی به کار له ئاستی رێبه‌رایه‌تی دا بوون. هه‌ر له‌و کاته‌دا به‌ڕێز کاک عه‌لی قازی، رایگه‌یاند که: " له‌گه‌ڵ حورمه‌ت بۆ داواکه‌ی کاک حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا، به‌ڵام یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان، پارتی ئازادیی کوردستان به‌بێ کاک حسه‌ین نابێ و به‌ڕێزیان ده‌بێ، یه‌کێک له به‌رپرسانی سه‌ره‌کی PAK بن و پۆستی جێگری سه‌رۆک قبووڵ بکا". ئه‌ندامانی کۆنگره به چه‌پڵه‌لێدانی به‌رده‌وام و نه‌پساوه، ئه‌و ئه‌رکه‌یان خسته سه‌رشانی به‌ڕێز کاک حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا.
هه‌ڵبژاردن بۆ "مه‌جلیسی گشتی پارتی" و " کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی" و " ده‌زگای دادوه‌ریی"، ئه‌و دام و ده‌زگایانه‌ی که به پێی پێڕه‌وی ناوخۆ، له نێوان دوو کۆنگره‌دا رێبه‌رایه‌تی و به‌ڕێوه‌بردن و دادوه‌ریی پارتی ئازادیی کوردستان ده‌که‌ن، به‌شێکی دیکه له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بوو. له‌م پێوه‌ندییه‌دا، پاش قسه‌وباس و راگۆڕینه‌وه‌ی پێویست، 23 که‌س له خه‌باتگێڕانی پارتی ئازادیی کوردستان وه‌ک ئه‌ندامی ئه‌و دام و ده‌زگایانه هه‌ڵبژێردران.
راگه‌یاندنی ئاکام و بڕیاره‌کانی کۆنگره‌ی یه‌که‌می یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان، ئاخرین به‌شی کۆنگره بوو که له سه‌عات 4 پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی 12/10/2006، به به‌شداریی میوانانی کۆنگره که بریتی بوون له نوێنه‌رانی لایه‌نه سیاسییه‌کان و سه‌دان که‌س له که‌سایه‌تییه ئاکادیمی و سیاسی و فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستان به‌ڕێوه چوو. ئه‌م به‌شه له کاری کۆنگره به وته‌کانی به‌ڕێز کاک حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا، ده‌ستی پێ‌کرد، که تێیدا ئاکامه‌کانی کۆنگره‌ی یه‌کبه‌یه‌ک راگه‌یاند وتیشکێکی کورتی خسته سه‌ر نێوه‌رۆک و رۆحی پڕۆگرامی پارتی ئازادیی کوردستان.
وته‌کانی به‌ڕێز کاک حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا و بڕیارات و ئاڵۆگۆڕه‌کانی یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان له لایان به‌شدارانی رێوڕه‌سمه‌که‌وه به گه‌رمی پێشوازییان لێ‌کرا.
به دوای وته‌کانی کاک حسه‌ین دا، به‌ڕێز کاک عه‌لی قازی وته‌یه‌کی کورتی پێشکه‌ش کرد و سوپاسی تێکۆشه‌رانی یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستانی کرد و ئه‌و رۆژه‌ی به "خۆشترین رۆژی ژیانی خۆی"وه‌سپ کرد. له کۆتایی وته‌کانی به‌ڕێزیاندا، به‌ڕێز کاک حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا، ده‌ستی نایه ناوده‌ستی سه‌رۆکی PAK و ده‌ستی هه‌ڵبڕی. ئه‌و دیمه‌نه به چه‌پڵه‌ی به‌رده‌وامی به‌شدارانی رێوڕسمه‌که پێشوازیی لێ‌کرا.
پێشکه‌شکردنی په‌یامی هێزه سیاسییه‌کانی کوردستان له لایان نوێنه‌رانیانه‌وه بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی کاری رێوڕه‌سمه‌که بوو. هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه، ده‌یان که‌سایه‌تی په‌یامیان ئاراسته‌ی کۆنگره کرد بوو که به‌داخه‌وه، به هۆی نه‌بوونی کات پێشکه‌ش نه‌کران. ناواخنی پڕۆگرامه‌کانی ئه‌و به‌شه، کۆمه‌ڵێک گۆرانی ره‌سه‌نی کوردی بوو به ده‌نگی هونه‌رمه‌ندان عه‌لی زه‌ندی و فه‌رشید نورانی و به هاوکاریی هونه‌رمه‌ند به‌هادین موشیرپه‌نایی و کۆڕی هونه‌ریی لاوانی PAK.
کۆنگره‌ی پارتی ئازادیی کوردستان، پاش 3 رۆژ کاری به‌رده‌وام، به سروودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ره‌قیب کۆتایی به‌کاره‌کانی هێنا.
ئه‌و حیزب و لایه‌نانه‌ی که به‌شداریی رێوڕه‌سمی کۆنگره‌ی پارتی ئازادیی کوردستان بوون و په‌یامه‌کانیان پێشکه‌ش کرا ، بریتی بوون له:
1- حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران
2- یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان
3- پارتی دیمۆکراتی کوردستان
4- سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
5- حیزبی شیوعی کوردستان
6- حیزبی لیبرالی کوردستانی سوریا
7- یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیمۆکراتی کوردستان
8- پارتی دیمۆکراتی کوردستانی باکوور
9- پارتی دیمۆکراتی کورد له سوریا (پارتی)
10- کۆنگره‌ی نه‌ته‌وایه‌تی کورد له ئه‌مریکای باکوور
11- پارتی کرێکاران و ره‌نجده‌رانی کوردستان
12- پارتی یه‌کێتی کورد له سوریا (یه‌کێتی)
13- بزووتنه‌وه‌ی دیمۆکراسیخوازانی کوردستان
14- پارتی سوسیالیستی کوردستانی باکوور
15- پارتی یه‌کێتی کورد له سوریا
16- پارتی کاری سه‌ربه‌خۆیی کوردستان
17- حیزبی رزگاریی کوردستان
18- بزووتنه‌وه‌ی دیمۆکراتی گه‌لی کوردستان
19- حیزبی ئازادی کورد له سوریا
20- پارتی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان
21- پارتی پارێزگارانی دیمۆکراتی کوردستان
22- حیزبی دیموکراتی بیت النهرین
23- رێکه‌فتنی دیمۆکراتی کورد له سوریا(ویفاق)
24- حیزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان
25- بزووتنه‌وه‌ی دیمۆکراتی تورکمان له کوردستان
26- حیزبی رزگاریی کوردستان
27- حیزبی دیموکراتی پێشڤه‌روی کورد له سوریا
28- پارتی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان
29- پارتی یه‌کێتی کوردی رۆژاوای کوردستان
سڵاو له 15 ساڵ خه‌بات و داهێنان و قوربانیدانی
پارتی ئازادیی کوردستان
پیرۆزبێ کۆنگره‌ی یه‌که‌می پارتی ئازادیی کوردستان
شه‌کاوه بێ ئاڵای ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان
سه‌رکه‌وێ خه‌باتی پارتی ئازادیی کوردستان
له پێناو دامه‌زراندنی کۆمارێکی دیکه‌ی کوردستاندا
ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی کۆنگره‌ی یه‌که‌می
پارتی ئازادیی کوردستان
24/ره‌زبه‌ری/2706
16/ئۆکتۆبری/2006