گەزگەزک ڕووەکێکی جیاواز
15/11/2014
pazadik:
ژینگه گەزگەزک ڕووەکێکی جیاواز 15.11.2014 سوودبه‌خشه‌و دوژمنیشه
له ناوچه كوێستانییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان جۆره گیایه‌ك هه‌یه وه‌ك هاووڵاتیان باسى لێوه ده‌كه‌ن هه‌م سوودبه‌خشه‌و هه‌میش دوژمنه، به‌مه‌ش بووه‌ته جێگاى سه‌رنجى هاووڵاتیان و پسپۆڕانیش سوودى ئه‌م جۆره گیایه بۆ (باس‌نیوز) ده‌خه‌نه‌ڕوو. خدر ره‌حمان هاووڵاتییه‌كى ده‌ڤه‌رى باڵه‌كایه‌تییه و بۆ (باس‌نیوز) ده‌یخاته‌ڕوو 'له‌به‌ر ئه‌وه‌ى گیاى (گه‌زگه‌زكه) تامى زۆر تاڵه كه دواى پاككردنه‌وه ڕه‌گه‌كه‌ى ده‌كوڵێندرێت، پاشان ئاوه‌كه‌ى ده‌خۆنه‌وه بۆ نه‌خۆشى شه‌كره و سكچوون زۆر به‌سووده'. ئه‌وان جگه له سوود وه‌رگرتن بۆ نه‌خۆشییه‌كانى سكچوون و شه‌كره، هاوكات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئازارى به‌ردى گورچیله و رۆمانتیزم سوودیان له گیاى گه‌زگه‌زكه وه‌رگرتووه. گیاى گه‌زگه‌زكه یاخود (گه‌زگه‌زه) له دۆڵ و كه‌نار رووبار و كانیاوه‌كاندا هه‌یه له ناوچه كوێستانییه‌كان، ده‌ڤه‌رى باڵه‌كایه‌تى (170 كیلۆمه‌تر دوور له باكورى شارى هه‌ولێر) به‌رێژه‌یه‌كى زۆر له‌و گیایه خۆرسكه‌ى لێ ده‌ڕوێت. جگه له سوودوه‌رگرتن بۆ چاره‌سه‌رى نه‌خۆشییه‌كان، هاوكات گیاى گه‌زگه‌زكه له‌كاتى ده‌ستلێدان یان به‌ركه‌وتنى به له‌شى مرۆڤ پێسته‌كه‌ى تووشى ئازار ده‌كات و وه‌ك پێوه‌دان پێستى مرۆڤ ده‌گه‌زێ، بۆیه ناو نراوه گه‌زگه‌زكه. د. عه‌لائه‌دین نه‌قشبه‌ندى، راگرى كۆلێژى ده‌رمانسازى له زانكۆى هه‌ولێرى پزیشكى و هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى به‌كالۆریۆس له ده‌رمانسازى و هه‌روه‌ها بڕوانامه‌ى ماسته‌ر و دكتۆراى له ده‌رمانى سروشتى و گیایى پزیشكى هه‌یه، له‌باره‌ى گیاى خۆرسكى (گه‌زگه‌زكه)ـوه بۆ ئاژانسى (باس‌نیوز) راى گه‌یاند كه ئه‌م رووه‌كه ناوى زانستى (urtica dioica )ـه به زمانى كوردى پێى ده‌ڵێن رووه‌كى (گه‌زگه‌زه) و رووه‌كێكى سروشتییه، ناوه‌كه‌یشى له‌وه هاتووه چونكه له‌كاتى به جه‌سته‌ى مرۆڤ ده‌كه‌وێت وه‌ك بڵێى ده‌گه‌زى. به‌پێى قسه‌ى ئه‌م پسپۆڕه بێت رووه‌كى گه‌زگه‌زكه له زۆرێك له وڵات‌دا به‌كاردێت و له كوردستانیش له زانستى گیاده‌رمانى سروشتى سوودى لێوه‌رده‌گرێت. نه‌قشبه‌ندى ئاشكراشیكرد 'رووه‌كه‌كه چاره‌سه‌رى زۆر جۆرى نه‌خۆشى ده‌كات، له‌وانه: زیادكردنى رێژه‌ى میز كه ناوى زانستى (diuretic) و هه‌روه‌ها بۆ نه‌خۆشى رۆماتیزم (rheumatism) پڕۆستات (benign prostatic hyperplasia) و دابه‌زینى رێژه‌ى شه‌كره‌و(hypoglycemic ) به‌كاردێت'. زۆرجار ئه‌م گیا خۆرسكییه به‌شێوازى جیاجیا له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه به‌كار ده‌هێندرێت بۆ چاره‌سه‌رى نه‌خۆشییه‌كان، به‌ڵام ئه‌و پسپۆڕه پێى وایه ئه‌مه مه‌ترسى هه‌یه ئه‌گه‌ر به‌كارهێنانى ئه‌و ده‌رمانه‌ى له گیا سروشتییه‌كان دروست ده‌كرێن و به‌بێ رێنمایى پزیشكى پسپۆڕ بێت. له‌باره‌ى شێوازى به‌كارهێنانیشى نه‌قشبه‌ندى ئاماژه‌ى به‌وه‌دا 'رووه‌كى گه‌زگه‌زه بۆ زیادكردنى رێژه‌ى میز و دابه‌زینى رێژه‌ى شه‌كره و روماتیزم، نه‌خۆشه‌كان ده‌توانن سوود له گه‌ڵاكه‌ى وه‌ربگرن، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى وشك ده‌كرێت و ده‌كوڵێندرێت دواتر ئاوه‌كه‌ى رۆژانه دوو تا سێ جار نه‌خۆش ده‌توانێت بیخواته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌پێى رێنمایى پزیشك ده‌بێ، به‌ڵام بۆ چاره‌سه‌رى پرۆستات نه‌خۆشه‌كان ته‌نیا سوود له ڕه‌گه‌كه‌ى وه‌رده‌گرن، ئه‌مه‌شیان دواى ئه‌وه‌ى وشك ده‌كرێته‌وه به‌هه‌مان شێوه پێویسته بكوڵێندرێت و رۆژانه به‌پێى ڕێنماى پزیشك به‌كارده‌هێنرێت، چونكه ئه‌گه‌ر زیاد له پێویست به‌كار بهێنرێت به پێچه‌وانه‌وه له‌جیاتى ئه‌وه‌ى سوودى لێوه‌ربگرێت زیانى به‌ته‌ندروستى نه‌خۆشه‌كه ده‌بێت'.
|