::
حسەین یەزدانپەنا: هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە فەرمانگەکانی کەرکووک تەواوکەری هەنگاوەکانی پێشمەرگەیە
29/3/2017

باسنیوز: فەرماندەیەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات کە بڕیاری هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە شاری کەرکووک دەرەنجامی ئەو هەنگاوانەیە کە چەند ساڵە پێشمەرگە لەو شارە قوربانی دەدات و بە فەرمیش پێشمەرگە لە محیوەرەکانەوە ئاڵاکەی بەرز کردەوە.

حوسێن یەزدانپەنا، فەرماندەی هێزی پێشمەرگە کە پێشووتر لە محیوەری باشووری ڕۆژئاوای کەرکووک بوو بۆ (باسنیوز) گوتی: "بڕیاری هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک هەنگاوێکی ئازایانەی مێژووییە، نەک لەبەر هەڵکردنی ئاڵا کەرکووک ناسنامەی ببێتە کوردستانی، نەخێر بەبێ ئەوە کوردستانیبوونی کەرکووک قسەی لەسەر نییە، پێشووتر لە کەرکووک خەڵکی نەتەوەخواز لایەن و حزبی و نەتەوەیی کوردستان ئاڵایان لەسەر بارەگا و ماڵەکان و شەقامەکان هەبووە."

ئەو فەرماندەیەی هێزی پێشمەرگە گوتیشی: "ئەوە سێ ساڵە دوای ئەوەی پێشمەرگە لەگەڵ تێکشکاندنی داعش ئامانجی دیکەی پێکاوە، گەڕانەوەی ڕووبەری زۆری خاکی تەعریبکراوی کوردستان دووەم هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە هەر بستە خاکێک گەڕاندوویەتییەوە، سێیەم بە تێکدانی پەیمانی سایکس پیکۆ پێشمەرگە لە هەڵکردنی ئڵای کوردستان و خاکی کوردستان پێشڕەو بووە، ئەو کارەی پارێزگای کەرکووک کردوویەتی تەواوکەری هەنگاوەکانی پێشمەرگەیە سەرکەوتنی پێشمەرگە ئەو بڕیارەی لێ کەوتەوە".

گوتیشی: "پێشمەرگە بە فەرمی ئاڵای کوردستانی بە خوێن لە کەرکووکدا هەڵکرد و پارێزگای کەرکووکیش بە یاسایی کرد.



كۆمێنتی خوێنه‌ران
كۆمێنته‌كان ده‌ربرینی بیرورای خوێنه‌رانه ‌و سایته‌که‌مان به‌ر پرس نیه‌ له‌و كۆمێنتانه‌

ناو:

ئیمه‌یل:

کۆمێنت:

دیمانه‌
‌ حسەین یەزدانپەنا: هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە فەرمانگەکانی کەرکووک تەواوکەری هەنگاوەکانی پێشمەرگەیە
‌ یەزدانپەنا: نابێ هیچ حزبێك سەروەریی پارچەیەكی تری كوردستان پێشێل بكات
بابه‌ت
زۆرینەی بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لە کام نەتەوە و پارێزگا پێک هاتون ؟
ناسر قازی
تەوشناسی ناسیۆنالیزمی کوردستانی
عەلی عەونی
داسەپاندنەوەی دووبارەی سایس- پیکۆ لەدژی کوردان
حەسەن ماوەرانی
لە کەوتنی حەلەب ، دەستکەوتەکانی هەریەک لە روسیا و ئێران و تورکیا چی بوون ؟
نیاز حاجی
پێناسەیەک لە مێژووی ئاڵای کوردستان
بەهمەن کاک عەبدوڵلا
کۆمه‌ڵایه‌تی
  • ژنان
  • منداڵان
  • قوتابیان و لاوان
  • ژینگه‌
ئاخاوتن
کوردستان24: دەقی وتەکانی حسەین یەزدانپەنا فەرماندەی گشتی هێزەکانی PAK بەبۆنەی 71 کۆماری کوردستان ‌
زۆرترین خوێنراو
  • 24 کاتژمێر
  • هه‌فته‌یه‌ک
  • مانگێک
سه‌رەتا ئاخاوتن بابەت دیدار بۆ کوردستان مافی مرۆڤ دیمانه‌ کۆنگرەی یه‌ک په‌یوەندی دەربارە ئەرشیف
مافی کۆپی کردن پارێزراوه‌ بۆ ماڵپه‌ری پارتی ئازادیی کوردستان 2012