دەقی ووتەکانی بەرێز حسێن یەزدانپەنا ، جێگری سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان بۆ پشتیوانی گەلی فەڕانسە
24/11/2015
pazadik:دەقی ووتەکانی بەرێز حسێن یەزدانپەنا ، جێگری سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان بۆ پشتیوانی گەلی فەڕانسەو مەحکومکردنی کردوەوە تیرۆریستییەکەی بیرگەندەڵانی داعش، ئەگەر بە هەر هۆکارێک نەتانتوانیوە ویدئۆکەی ببینن ئەوا لێرەوە دێتە بەردیدی خوێنەران ولایەنگرانی پارتی ئازادیی کوردستان
لە کاتێکدا . ئێمەو خەڵکی کوردستان لە خۆشی و شادی ئازادیی شاری شنگال دابووین، بەداخەوە لە کردەوە تیرۆریستییەی جومعە شەوی پاریس کە تەیدا زیاتر لە سەدوبیست کەس لە هاوولاتیانی ئەو وڵاتە بوونە قوربانی هێرشی گروپە تیرۆریستییەکانی داعش توشی داخ و کەسەری کردین بەم بۆنە دڵتەزێنەوە ئێمە ڕۆڵەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان واتە کوردی بندەستی ئێران کە پانزدە مانگە لە بەرەکانی شەڕ دژی داعش بۆ لەناو بردنی ئەو تاقمە تیرۆریستە لە شەڕ داین، لە گەڵ سەرکۆماری فەرانسە بەرێز فڕانسوا ئۆلاند و گەلی فەرانسە ، لە ناخی دلەوە هاوخەمی و هاودەردی دەردەبڕین. نەتەوەیی ئێمە زۆر بەقوڵی لە ئازار و ژانەکانی ئەم کردەوە تیرۆریستییە تێدەگات ، لە بەر ئەوەی مێژوویەکی دوور و درێژلە تیرۆر وکوشتار و ژینۆسایدی ئێمە لە مێژوودا تۆمار کراوەو سەدانجار ڕۆڵەکانی نەتەوەیی کورد لە پارچەکانی کوردستان بەر تیرۆر و قەڵاچۆی لەوە خراپتریش کەوتوون .پێویستە هۆکارە بنەڕەتیەکانی ئەو تیرۆر وتاوانانەی لە دژی ئێمە نەتەوەیی کورد وئەوڕۆش لە دژی گەلی فەڕانسە ڕوو دەدەن و دەخوڵقێن بۆ ئەو تەرتیبات و سیستەمە سیاسیەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگەڕێتەوە کە تەیدا کۆمەڵێک دەوڵەتی دیکتاتۆر وتوتالیتەرو داگیرکەر، داگیرکەری ماف و خاک و ئازادییەکانی دانیشتووانی ناوچەکە خۆیان بوونەتە هۆکاری بەرهەم هێنانەوەی توند وتیژی و فەندەمەنتالیزمی مەزهەبی و دینی لە هەردووک ڕوی شیعی و سوننەدا ، بۆ ئەوەیی تیرۆر لێبڕاوانە ڕیشەکیش بکرێت وێڕای ئەوەیکە دەبێ بە مستێکی پۆڵائین لە سەرجەم گروپە تیرۆریستییەکان چ لە باڵی سەلەفی وسوننی و چ لە باڵی شیعە بدرێ بەڵام دەبێ چاو بە تەرتیباتە سیاسیەکەو بە سنورەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕادستا بخشێندرێتەوەو جارێکی دیکە ئەم هەرێمە لە سەر بنەمای لیستی ئازادانەوو مافی دانیشتووانی واتە مافی نەتەوەکانی ڕێک بخرێتەوە . بۆ ئەوەی نەتەوەکانی ئەم هەرێمە بە ئازادی بژین و رێگە بە توتالیتاریزم و فەنتەمەنتالیزمی دینی نەدرێت. وەک ئاگادارن سەروو پێگەوو هێزی داعش لێرەیە واتە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە ، ئەوەش کە فەرمان دەدات گەلی فەڕانسە لە خوێن بگەوزێ هەر لەو هەرێمەوەیە ، ئەوەشی کە راستگۆیانە شەڕی ئەم هێزە تیرۆریستیە دەکات و لە پێناویدا قوربانی گەورەی داوە گەلی کوردو پێشمەرگەیی کوردستانە . جیهانی ئازاد دەبێت بۆ بنەبڕکردنی تیرۆریزم لەم هەرێمە یارمەتی نەتەویی کورد بدەن ، یارمەتی پێشمەرگە بدەن ، ئەگەر نەتەوەیی کورد ببێتە خاوەنی دەوڵەت وچەک وچۆڵی پێشکەوتوو، هەرگیز تیرۆریستان ناتوانن لێرە تێبپەڕن و بەرەو ئەورۆپا بڕۆن و بگەنە ئەوەێو خەڵکی ئەوێ لە خوێن بگەوزێنن ،کورد و پیشمەرگە ئەمرۆش ولە داهاتوشدا شوورەیەکی پۆڵائینی پاراستنی گشت جیهان ومرۆڤایەتییە لە دەست ئەو گروپە تیرۆریستییانە ، ئێمە گەلی فەڕانسە دڵنیا دەکەینەوە وەک پارتی ئازادیی کوردستان وەک ڕۆڵەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەوە بەولاشەوە لێبراونە لە شەڕی قەلاچۆکردنی تیرۆر وتێکشکاندنی پاشماوەی هێزەکانی داعشدا بەردەوام دەبین ، ئێمە دڵنیاین دەوڵەت وخەڵکی فەڕانسە باج بە تیرۆریستەکان نادەن و هەروەکو رابردوو لێبراونە و بەهێزەوە بەرەنگاریان دەبنەوە ، ئێمە ناهێڵین بەهاو بایەخە هاوبەشەکانی نێوان ئێمەو گەلی فەڕانسە ببێتە قوربانی سەرەرۆیی وتوندووتیژی تیرۆریستان ، ئێمە لەم خەمەدا لە تەنیشت گەل ودەوڵەتی فەرانسە راوەستاوین حسێن یەزدانپەنا جێگری سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان 18/11/2015
|