::
پێناسەیەک لە مێژووی ئاڵای کوردستان
17/12/2016
بەهمەن کاک عەبدوڵلا
pazadik:
قازی پێشەوا ئامادەبوو ملی خۆی بخاتە بەر پەتی سێ دارە بەڵام ئاڵای کوردستان نەکەوێتە دەست دوژمن








۱۲/۱۷ ڕۆژی ئاڵای کوردستان ، ئەو ئاڵایە ی کە شێخ عوبیداللەی نەهری لە کۆبوونەوەی سەرۆك هۆزەکانی کوردلە گوندی نەهری ساڵی ۱۸۸٠ز ، کەژمارەیان(۲۸٠) سەرۆك هۆز بوون لەهەرچوار پارچەی کوردستان ، بیرۆکە کەی دانا .
ئەو ئاڵایەی کەشێخ عبدالسلام ی بارزانی ساڵی ۱۹۱٤ز ، لە پێناوی دا لە سێدارە درا ، لە موسڵ و شێخ محمودی حەفید لەسلێمانی کردی بەئاڵای حکومەتەکەی و لەساڵی ۱۹۲۲ز بەرزی کردەوە ، شێخ سعیدی پیران لە ساڵی ۱۹۲٥ز ، لە ئامەد لە پێناوی دا لەسێدارە درا .
ئەو ئاڵایەی کەجەنەڕاڵ ئحسان نوری پاشا و هاوڕێکانی ساڵی ۱۹۲۷ز ، لە پێناوی دا گڕیان لە چیایی ئاگری داغ بەرداو ، سەید رەزای دەرسیم لە پێناوی دا ساڵی ۱۹۳۷ز ، ملی خۆی خستە بەر پەتی سێ دارە .
ئەو ئاڵایەی پێشەوا قازی محمد لەساڵی ۱۹٤٦ز ، کردی بەئاڵای کۆماری کوردستان و لە مهابادی پایتەختی دا بەرزی کردەوە ، و ۱۱ مانگ بە شەکاوەی مایەوە ، دواتر قازی پێشەوا ئامادەبوو ملی خۆی بخاتە بەر پەتی سێ دارە بەڵام ئاڵای کوردستان نەکەوێتە دەست دوژمن و سپاردی بەجەنەراڵ مستەفا بارزانی هاوڕێ ی .
ئەو ئاڵایەی کە مەلا مستەفا بارزانی لە پێناوی ئەوەی دەست دوژمن نەکەوێت ، درێژترین ڕێڕەوی مێژووی گرتە بەر لە ( مهابادە وە بۆ ئاراس ) و شەڕی پارتیزانی لە گەڵ هێزەکانی ( ئیران و عێراق و تورکیا ) و هێزی ئاسمانی بەریتانیا دا کرد و توانی خۆی بگەیەنێتە سۆڤێتی جاران ، دواتر گەڕایەوە و لە پێناوی دا گەورەترین شۆڕشی مێژووی کوردی هەڵگیرساند ، ئەیلول ( ۱۹٦۱_۱۹۷٥ ) .
ئەو ئاڵایەی کە مسعود بارزانی بە ئەمانەت لە مستەفا بارزانی باوك و ڕابەری وەرگرت و پەرلەمانی کوردستان ساڵی ۱۹۹۳ ، بەسەرۆکایەتی( جەوهەر نامق سالم) یاسای بۆ دەرکرد و ساڵی ۱۹۹۷ ، سەرۆك بارزانی لەهەولێری پایتەخت بەرزی کردەوە و ڕای گەیاند : لە سابڵاغ لە ژێر سێبەری ئەو ئاڵایە لەدایك بووم ، هەموو دەقیقەیەکیش ئامادەم بۆ ئەو ئاڵایە و لە پێناوی ئەو ئاڵایەدا بمرم .
ئەو ئاڵایەی کەسەرۆك مسعود بارزانی ، بردیە ( کۆشکی سپی ، کۆشکی ئیلیزی ، کۆشکی بەرلین ، کۆشکی چان کایا ، کۆشکی پەرلەمانی ئەوروپا ، کۆشکی کۆڕ و کۆنگرە و کۆنفرانسە نێودەوڵەتیەکان و کۆشکی پاشایەتی ئوردن و بەجیهانی ناساند بە فەرمی .
ئەوئاڵایەی کە بەهۆی دەوڵەت نەبوونیەوە ، دەیان سەرۆکی کورد سەری لەپێناوی دا داناوە ، دەیان شۆڕشی کوردی لەسەر هەڵگیرساوە ، ملیونان شەهید لە پێناوی دا دراوە ، چەندین جار لە پێناوی دا کورد جینۆساید کراوە ، خاکی کوردستان پارچە پارچە کراوە ، هەرچی جۆری مردنە لەسەر کورد تاقی کراوەتەوە ، کورد کیمیا باران و ئەنفال و زیندە بەچاڵ کراوە ، ڕووبارێك خوێنی بۆ ڕژاوە .
هەر نەتەوەیەك ئەو ئاڵایەی لەسەردەوڵەتی خۆی بەفەرمی نەشەکێتەوە ، نە نەتەوە یەکگرتوەکان نەیاسایی نیو دەوڵەتی نە مافی مرۆڤ نە دین نەعورف و عادەت نەبەزەیی ، هیچ شتێك لەوانە نایپارێزێت و هەمیشە مەترسی جینۆسایدی لەسەرە .
ئاڵای کوردستان تاکە ڕەمزی یەکگرتووی کوردانە لە هەموو دونیا و تاکە ئاڵای گەورەترین نەتەوەی بێ دەوڵەتە ، ئەم ئاڵایە تەنها لەلایەن ( داعش و حەشدی شیعە و PKK ەوە سوکایەتی پێکراوە .
تاکە پارێزەری ئەو ئاڵایە لە مێژوو ەوە تائیستا هێزو بازو خوێنی پێشمەرگەی کوردستان بوە .
ئومێدم بەخودای کوردان هەیە ، لەنزیکترین کات دا ئەو ئاڵایە لەسەر دەستی سەرۆکی کوردان بارزانی لەسەر کۆشکی کۆماری کوردستان بەرزدەکرێتەوە .
بژی کورد بژی پێشمەرگە بژی کوردستان شەکاوەبێت ئاڵای ڕەنگینی کوردستان .
بەهمەن کاک عەبدوڵڵا ۲٠۱٦/۱۲/۱۷ .


كۆمێنتی خوێنه‌ران
كۆمێنته‌كان ده‌ربرینی بیرورای خوێنه‌رانه ‌و سایته‌که‌مان به‌ر پرس نیه‌ له‌و كۆمێنتانه‌

ناو:

ئیمه‌یل:

کۆمێنت:

دیمانه‌
‌ حسەین یەزدانپەنا: هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە فەرمانگەکانی کەرکووک تەواوکەری هەنگاوەکانی پێشمەرگەیە
‌ یەزدانپەنا: نابێ هیچ حزبێك سەروەریی پارچەیەكی تری كوردستان پێشێل بكات
بابه‌ت
زۆرینەی بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لە کام نەتەوە و پارێزگا پێک هاتون ؟
ناسر قازی
تەوشناسی ناسیۆنالیزمی کوردستانی
عەلی عەونی
داسەپاندنەوەی دووبارەی سایس- پیکۆ لەدژی کوردان
حەسەن ماوەرانی
لە کەوتنی حەلەب ، دەستکەوتەکانی هەریەک لە روسیا و ئێران و تورکیا چی بوون ؟
نیاز حاجی
پێناسەیەک لە مێژووی ئاڵای کوردستان
بەهمەن کاک عەبدوڵلا
کۆمه‌ڵایه‌تی
  • ژنان
  • منداڵان
  • قوتابیان و لاوان
  • ژینگه‌
ئاخاوتن
کوردستان24: دەقی وتەکانی حسەین یەزدانپەنا فەرماندەی گشتی هێزەکانی PAK بەبۆنەی 71 کۆماری کوردستان ‌
زۆرترین خوێنراو
  • 24 کاتژمێر
  • هه‌فته‌یه‌ک
  • مانگێک
سه‌رەتا ئاخاوتن بابەت دیدار بۆ کوردستان مافی مرۆڤ دیمانه‌ کۆنگرەی یه‌ک په‌یوەندی دەربارە ئەرشیف
مافی کۆپی کردن پارێزراوه‌ بۆ ماڵپه‌ری پارتی ئازادیی کوردستان 2012