باوکێک دوو کچە ساواکەی دەکوژێ
23/7/2014
PAZADIK: پیاوێکی خەڵکی شاری "دیلم" دوای
بەکارهێنانی مادەی هۆشبەری لە جۆری "شیشە"، دوو کچە ساواکەی دەکوژێ و
دواتری کۆتایی بە ژیانی خۆشی دێنێ.
بەپێی هەواڵی هرانا، رۆژی
شەممە 28 پووشپەڕ، باوکێک لە شاری دیلمی سەر بە پارێزگای بووشێهری ئێران، دوای
بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر لە جۆری شیشە لەپێشدا دوو کچە ساواکەی دەکوژێ و دواتر
کۆتایی بە ژیانی خۆشی دێنێ.
سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە کچەکان تەمەنیان لە نێوان 3 و 5 ساڵدا
بووە.
شایانی باسە کە مادەی شیشە کە لە ئێستادا لە ئێران بڵاوبووەتەوە و
بەکارهێنەرێکی زۆری بۆلای خۆی راکێشاوە، پاش بەکارهێنانی کەسەکان تووشی شڵەژاویی
دەروونی و رۆحی دەکا.
|