ئاخاوتن
دەقی وتەکانی هەڤاڵ شەماڵ پیران لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتی بنەماڵەی پێشەوا قازی محەممەد
22/10/2012

ئامادەبوانی بەڕێز

هەڤاڵانی پارتی یەکێتی دیمۆکراتی کورد لە سووریە

ئێوارەتان باش

بەداخەوە جەنابی کاک عەلی قازی محەممەد سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان بە هۆی ئەوەی لە کوردستان نییە و لەدەرەوەی وڵاتە، نەیتوانی بەشداریتان لەگەڵدا بکا، بۆیە ئێمەی راسپارد ئەمڕۆ بە نوێنەرایەتی بەڕێزیان لە خزمەتتاندا بین. هەر بەو بۆنەیەوە لە لایان کاک عەلی قازی و بنەماڵەی پێشەوا قازی محەممەدەوە، ئەوپەڕی داخ و کەسەری خۆمان لە دووهەمین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی مامۆستا ئیسماعیل عومەر سەرۆکی پارتی یەکێتی کورد لە سووریە دەردەبڕین. بێگومان مامۆستا ئیسماعیل وەک تێکۆشەرێکی نەتەوەکەمان بە درێژایی مێژووی خەباتەکەی دەوری کاریگەری لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی نەتەوەکەمان لە رۆژاوای کوردستاندا گێراوە. کۆچی ناوەختی ئەو تێکۆشەرەی نەتەوەکەمان تەنیا خەساری لە پارتی یەکێتی دیموکراتی کورد لە سوورییە نەداوە، بەڵکوو خەسارێکی گەورەیە لە هەموو بزووتنەوەی رزگاریخوازیی نەتەوەکەمان، بەڵام ئێمە دڵنیاین کە رێگە و رێبازەکەی مامۆستا ئیسماعیل پڕ رێبوارە و هاورێ و هاوسەنگەران و هاوبیرانی تا وەدیهێنانی خەون و ئامانجەکانی درێژە بە خەباتەکەی دەدەن.

بۆ بنەماڵەی مەزنی قازی محەممەد، بۆ سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان کاک عەلی قازی و بۆ هەموو رۆڵەکانی نەتەوەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، مایەی فەخر و شانازییە و جێگەی رێز و تەقدیرە کە ئەمرۆ لە رێورەسمی دووهەمین ساڵیادی کۆچی مامۆستا ئیسماعیل عومەر، لە لایەن بەشێک لە تێکۆشەرانی نەتەوەکەمان لە رۆژاوای کوردستان و لە ڕیزی براکانمان لە پارتی یەکێتی دیمۆکراتی کورد لە سوورییە، رێز لە خەبات و قوربانییەکانی پێشەوا قازی و بنەماڵەکەی دەگیرێ و خەڵاتیان پێشکەش دەکرێ.

ئەم هەڵوێستەی براکانمان لە رۆژاوای کوردستان جگە لەوەی رێزدانانە بۆ پێشەوا قازی و بنەماڵەکەی و بزووتنەوەی رزگاریخوازی کورد لە رۆژهەڵاتی نیشتمان، هەڵگری پەیامێکی روون و شەفافی نەتەوەییشە، بەو مانایەی کە ڕژانی خوێنی تێکۆشەران و رێبەرانی نەتەوەکەمان و خەبات و قوربانییەکانیان لە هەر پارچە و بەشێک لە کوردستان، خەبات و قوربانییە لە پێناو پارچەکانی دیکەی کوردستانیشدا و هەروەها ئەوەمان پێدەڵی کە کورد لە هەموو بەشەکانی و لە هەر جێگەیەکی ئەم جیهانە کە تەنانەت یەک تاکی کوردی لێبێ، خاوەنی یەک پرس و یەک کیشە و یەک ئاو و خاک و یەک چارەنووسی سیاسی هاوبەشە.

پارتی ئازادیی کوردستان بە سەرۆکایەتی کاک عەلی قازی محەممەد کە درێژەدەری رێبازی پێشەوا قازی محەممەد و هەڵگری ئاڵا و ئامانجەکانی کۆماری کوردستانە و درووشمی دامەزراندنەوەی کۆمار و بەدەوڵەتبوونی کوردی کردووەتە ستراتیژی خەباتەکەی، خۆی بە پشتیوان و هاوخەباتی براکانمان لە هەموو بەشەکانی کوردستان دەزانێ و لە پێناو ئەو ئامانجەشدا ئامادەیە بۆ هەموو هەنگاو و قوربانییەک.

من جارێکی دیکە لە لایان جەنابی کاک عەلی قازی سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان و بنەماڵەی بەرێزیان و هەموو خەباتگێرانی ریزەکانی پارتی ئازادیی کوردستان دەسخۆشی و ماندوو نەبوون لە هەڤاڵانم لە ریزەکانی پارتی یەکێتی کورد لە سوورییە دەکەم و هەزاران سڵاو دەنێرم بۆ گیانی پاکی مامۆستا ئیسماعیل عومەر و هەموو شەهیدانی رێبازی سەربەخۆیی و بە دەوڵەتبوونی کورد و کوردستان.

رۆحی شاد و رێگەی پڕ رێبوار و یاد و ناوی بەرز و پیرۆز بێ.



كۆمێنتی خوێنه‌ران
كۆمێنته‌كان ده‌ربرینی بیرورای خوێنه‌رانه ‌و سایته‌که‌مان به‌ر پرس نیه‌ له‌و كۆمێنتانه‌

ناو:

ئیمه‌یل:

کۆمێنت:

دیمانه‌
‌ حسەین یەزدانپەنا: هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە فەرمانگەکانی کەرکووک تەواوکەری هەنگاوەکانی پێشمەرگەیە
‌ یەزدانپەنا: نابێ هیچ حزبێك سەروەریی پارچەیەكی تری كوردستان پێشێل بكات
بابه‌ت
زۆرینەی بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لە کام نەتەوە و پارێزگا پێک هاتون ؟
ناسر قازی
تەوشناسی ناسیۆنالیزمی کوردستانی
عەلی عەونی
داسەپاندنەوەی دووبارەی سایس- پیکۆ لەدژی کوردان
حەسەن ماوەرانی
لە کەوتنی حەلەب ، دەستکەوتەکانی هەریەک لە روسیا و ئێران و تورکیا چی بوون ؟
نیاز حاجی
پێناسەیەک لە مێژووی ئاڵای کوردستان
بەهمەن کاک عەبدوڵلا
کۆمه‌ڵایه‌تی
  • ژنان
  • منداڵان
  • قوتابیان و لاوان
  • ژینگه‌
ئاخاوتن
کوردستان24: دەقی وتەکانی حسەین یەزدانپەنا فەرماندەی گشتی هێزەکانی PAK بەبۆنەی 71 کۆماری کوردستان ‌
زۆرترین خوێنراو
  • 24 کاتژمێر
  • هه‌فته‌یه‌ک
  • مانگێک
سه‌رەتا ئاخاوتن بابەت دیدار بۆ کوردستان مافی مرۆڤ دیمانه‌ کۆنگرەی یه‌ک په‌یوەندی دەربارە ئەرشیف
مافی کۆپی کردن پارێزراوه‌ بۆ ماڵپه‌ری پارتی ئازادیی کوردستان 2012