::
به‌یاننامه‌ی پارتی ئازادیی کوردستانPAK ( ژمارە 1)سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماری و ئەنجومەنەکانی شار و دێ لە ئێران
22/4/2017

رۆڵەکانی نەتەوەی کورد!
کوردستانییە وڵاتپارێزەکان!
بڕیار بەدەستانی تاران، جارێکی دیکەش بۆ دانانی سەرکۆماری ئێران، پۆلێک لە جینایەتکارانی رێژیمیان دەسنیشان کردوە و خستوویاننە گۆڕەپانی رکەبەرییەوە تا شانۆی هەڵبژاردنیان پێ بەڕێوەبەرن و دوا جار، خۆیان یەکیان بە براوەی هەڵبژاردن بناسێنن.

کاربەدەستانی رێژیم بۆ گەرم کردنی ئەو شانۆیە، تێدەکۆشن دیمەنێک لە جیاوازیی بەرنامە و ململانێی نێوان کاندیداکان رێکبخەن و کۆمەڵێک پرس و بابەتی هاندەرانە بوروژێنن. بەڵام رۆنیشتنی هەرکام لەو تاوانبارانە لەسەر کورسی سەرکۆماریی ئێران، تەنیا لە پێناو هێشتنەوەی سەروەریی نەتەوەی فارس و پاراستنی رێژیمە سیاسییەکەی و تاڵانی پتری سامانی کورد و نەتەوە بندەستەکانی دیکەی تارانە.
ئەوەندەی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنەکانی شار و دێ دەگەڕێتەوە، سەرەڕای ئەوەی بۆ راکێشانی هەر چی زیاتری خەڵک بۆ سەر سندووقەکانی دەنگدان، شیاویی ژمارەیەکی زۆر لە کاندیداکان پەسند کراون، بەڵام بڕیاردەرانی دەوڵەتی داگیرکەر لە کوردستان، نە رێگا بە کەسانی نیشتمانپەروەر دەدەن ببنە ئەنجومەنی شار و دێ و نە ئەو ئەنجومەنانەش هیچ بڕیار و قەرارێکیان بۆ خزمەت بە خەڵک و چارەسەرکردنی کێشەکانیان لەدەستدایە. بڕیاردەرانی راستەقینەی کاروبارەکانی خەڵکی کوردستان بەرپرسانی وەزارەتی ئیتلاعات و فەرماندەکانی سوپای پاسدارانی دەوڵەتی داگیرکەرن.
رۆڵەکانی کوردستانی داگیرکراو!
کورد نە بەشێکی لە سەروەریی سیاسیی لە ئێراندا هەیە، نە لە حکومەت و دەسەڵاتیشدا هیچ پێگە و جێگەیەکی هەیە. هاوکات مافی خۆ بەڕێوەبەریی ئیداریشیی پێنەدراوە.
هەڵبژاردنەکانی ئێران سەرەڕای ئەوەی هەر لە بنەڕەتدا ، بەگشتی شانۆیەکی فێڵاویی و چەواشەکارانەی دەسەڵاتدارانن؛ لە کوردستانی داگیرکراودا تەنیا بەمەبەستی کەڵکی ئامرازیی وەرگرتن لە بەشداریی رۆڵەکانی ئەم نیشتمانەیە.
ئەم شانۆگەرییانە دەرفەت و گۆڕەپانی پاکانەحیسابی باڵەکانی رێژیم وجێ گۆڕکێ پێکردنی مۆرە جینایەتکارەکانی دەوڵەتی ئێرانن. دەنگی رۆڵەکانی کوردستان بۆ نیشاندان و سەلماندنی درۆی بەشداریی سیاسیی کورد لەو وڵاتە و شاردنەوەی واقیعی راستەقینەی داگیرکراویی کوردستانە.
کاربەدەستانی دەوڵەت، تێدەکۆشن رۆڵەکانی کوردستان رکێشی سەر سندووقەکانی دەنگدان بکەن بۆ ئەوەی شایی و گۆڤەندی گوێزانەوەی مۆرەیەک لە تاران بۆ کۆشکی کۆماریی پێ گەرم بکەن. بەڵام ئاڵووگۆڕی مۆرەکانی دەوڵەتێکی داگیرکەر لە نێو خۆیاندا، بۆ نەتەوەیەکی خاک و ماف داگیرکراو، هیچ گۆڕانێک لە ژیانی ئەو نەتەوەیە پێکناهێنێ.
بۆیە، تەحریمی ئەو شانۆگەرییانە بۆ کورد، یانیی نا گوتن بە حاکمییەتی دەوڵەتی داگیرکەر لە وڵاتەکەمان و ناکام هێشتنەوەی نیاز و مەبەستەکانی تاران. بەڵام ئەگەر هەر تاکێکی کورد بە هەر هۆکارێک خۆی ناچار بە دەنگدان دەبینێ، دەبا بە نووسینی دروشمی: ” دەوڵەت و سەربەخۆیی” یان ” کۆماری کوردستان” لە سەر وەرەقەی دەنگدانەکەی، بە جۆرێکی دیکە سەروەریی تارانی داگیرکەر لە سەر کوردستان، رەت بکاتەوە.
بۆ رۆڵەکانی نەتەوەی کورد، هەڵبژاردنێک هیوا و ئامانجەکانمان وەدیی دێنێ کە بە ئازادی و سەربەستیی دەنگ بە چارەنووسی سیاسییمان بدەین. ئەوەش ئەو رۆژەیە کە رێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لەژێر چاودێریی نێودەوڵەتیی، یان بە رادان و راماڵینی هێزە داگیرکەرەکانی تاران لە کوردستان، بەڕێوە دەچێ.

نا بۆ سەروەریی تاران لە سەر کوردستان
بۆ پێشەوە بەرەو رێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە پێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهووری کوردستاندا

پارتی ئازادیی کوردستانPAK
کۆمیتەی ناوەندیی

4ی گوڵانی 2717
23 ئاوریلی 2017



كۆمێنتی خوێنه‌ران
كۆمێنته‌كان ده‌ربرینی بیرورای خوێنه‌رانه ‌و سایته‌که‌مان به‌ر پرس نیه‌ له‌و كۆمێنتانه‌

ناو:

ئیمه‌یل:

کۆمێنت:

دیمانه‌
‌ حسەین یەزدانپەنا: هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە فەرمانگەکانی کەرکووک تەواوکەری هەنگاوەکانی پێشمەرگەیە
‌ یەزدانپەنا: نابێ هیچ حزبێك سەروەریی پارچەیەكی تری كوردستان پێشێل بكات
بابه‌ت
زۆرینەی بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لە کام نەتەوە و پارێزگا پێک هاتون ؟
ناسر قازی
تەوشناسی ناسیۆنالیزمی کوردستانی
عەلی عەونی
داسەپاندنەوەی دووبارەی سایس- پیکۆ لەدژی کوردان
حەسەن ماوەرانی
لە کەوتنی حەلەب ، دەستکەوتەکانی هەریەک لە روسیا و ئێران و تورکیا چی بوون ؟
نیاز حاجی
پێناسەیەک لە مێژووی ئاڵای کوردستان
بەهمەن کاک عەبدوڵلا
کۆمه‌ڵایه‌تی
  • ژنان
  • منداڵان
  • قوتابیان و لاوان
  • ژینگه‌
ئاخاوتن
کوردستان24: دەقی وتەکانی حسەین یەزدانپەنا فەرماندەی گشتی هێزەکانی PAK بەبۆنەی 71 کۆماری کوردستان ‌
زۆرترین خوێنراو
  • 24 کاتژمێر
  • هه‌فته‌یه‌ک
  • مانگێک
سه‌رەتا ئاخاوتن بابەت دیدار بۆ کوردستان مافی مرۆڤ دیمانه‌ کۆنگرەی یه‌ک په‌یوەندی دەربارە ئەرشیف
مافی کۆپی کردن پارێزراوه‌ بۆ ماڵپه‌ری پارتی ئازادیی کوردستان 2012