بابەت
بۆ سەربەخۆیی کوردستان گرینگە؟
28/6/2016
وەرگێڕان لە ئینگلیسییەوە: قاسم رەیانی
pazadik:
حوسێن یەزدانپەنا، فەرماندەیەکی سەرەکی نزیک لە کەرکوک کوتی "هیچ شکت لەوەدا نەبێ، تاران دوایە دەیهەوێ کوردستان کونتڕۆڵ بکا.

 www.washingtontimes.com سەرچاوە: واشینگتۆن تایمز،٢٠١٦،٦،٢٣ 



 

ئەگەر سەرۆککۆماری داهاتووی ئەمریکا بیهەوێ "ئەمریکا لە پلەی یەکەم دابنێ" دەبێ ڕوو لە کوردەکانی باکووری عێراق بکا. پرسی لەمێژینەی سەربەخۆیی کوردستان ئەمریکا دەترسێنی بەرەو کاردانەوەیەک کە بەرژەوەندییە باڵاکانی ئەمریکا لە ژێر سیاسەتێکی نەگۆڕ لە پێناو بڵاوکردنەوەی حیکایەتی عێراقی یەکگرتوو  بەلادا هەڵدەپەسێرێ. عێراق بە هیچ لەونێک شتێک لەو چەشنە نییە، بەڵام سەرۆککۆماری ئێستامان نە ئەوەی دەبینێ و نە سوودەکانی کوردستانێکی سەربەخۆ. سیاسەتێکی ئاقڵانەی دەرەوە لە سەر بناخەی ڕاستبێژی دامەزراوە. ئێستا کاتی ئەوەیە کە لەبیرمان بێ کە چۆن ڕاستبێژ بین.

جا هۆیەکەی لێرەدایە کە ئەوە عێراقە کوردستان بەجێ دهێڵێ نەک بە پێچەوانە.

زۆر دژوارە شتێکی تر ئیدەیعا بکردرێ دوای ئەوەی پارلەمانی عێراق لە لایەن ٧٠٠٠٠ شیعەی ناڕازی لە دوو مانگی ڕابوردوو دا داگیر و وێران کرا. ئەو مانگەش دۆخەکە هەر ئاوا خراپ بووە. لە ٣ی مانگی ژوئەن لات و لوتان بۆ سێهەمین جار بە هەڕەشە کردنەوە گەڕانەوە و کۆبوونەوە، ٩ی مانگیش چەقۆکێشان نووسینگەی دەعوە، حێزبی حەیدەر ئەلعەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراقیان، ئاگر تێبەر بەردا. ئەو حوکوومەتانەی کە توانای بەڕێوەبەریەکی باشیان هەیە و لە دەسەڵاتدارییەتی دا هێزی متمانەی  شارۆمەندانی خۆیان  لە پشتە، ئاساییە کە ئاوا زووبەزوو  پایەی کورسییەکانیان لە لایەن خەڵکی توڕەوە نایەتە لەرزین.

لەگەڵ ئەوەش ڕووداوەکانی ئەو دواییانە سەرەتای کارە و دەستپێکی دۆخێکی چاوەڕوان نەکراوە. ئەو ڕوداوانە تەنیا دوایین نیشانەیەک لە بوونی گرفتە شاردراوەکان بوون. دەوڵەتی عێراق لە دەوری حکوومەتەکانی یەک بە دوای یەک لە بەغدا دامەزراوە کە بەردەوام خاوەن مەشروعییەت نەبوون و شێلگیرانە توانای حکوومەت کردنی کارا یان دوور لە توند تیژییان نەبووە. لە هێرشی ئەمریکاوە لە ساڵی ٢٠٠٣وە و دواتر ڕووخان و وەلانانی ڕێژیمی سەددام حوسێن، هیچ دەسەڵاتێکی دوای داگیرکردن، دۆخەکەی باشتر نەکردوە. کە دەگاتە سەدام و ئەو ڕژیمانەی پێش ئەو، هەر شتێک نزیک بە بەڕێوەبەری بووە لە ڕێگای زەبر و زەنگەوە بووە. ئەگەر تەنانەت بگەرێیەوە کاتی واژووی پەیماننامەی سایکس – پیکۆ لە ساڵی ١٩١٦ دا و حکوومەتەکانی دوای حوکمی بریتانیا و فەرانسە لە عێراق، و لەو شوێنەی هەڵسوڕانی کاری دەوڵەت بەڕێوە چووبا کە دەچوو،  لە ڕێگای هەڕەشەی بەکارهێنانی هێزی سەربازی یان بەکار هێنانی بوو.

بە بوونی پێشینەیەکی لەم چەشنە هێندێک سەیرە کە ڕێژیمی ئێستا لە بەغدا لە پێناو جێبەجێ کردنی دەوڵەتێکی هەڵسوڕی نەتەوەیی هەوڵ دەدا. بەرپرسیارییەتی ئەو بۆ پەسەندکردنی یاساکان لە لایەن بایکۆت کردنی چەند جارەی ئەندامانی پەرلەمانی سەر بە خودی دەوڵەت ئیفلیج کراوە. توانایی دەوڵەت بۆ پاراستنی سنورەکانی عێراق و ئەمنیەتی ناوخۆ و شارۆمەندانی بە تەواوی لە ئارا دا نییە. هەرچەند ئەرکی قانونی دەوڵەتە کە بە گوێرەی دادپەروەرانە داهاتەکانی فیدڕاڵ دابەش بکا بەڵام، ئەوە بە تەواوی لە لایەن ڕێزدار عەبادییەوە ژێر پێ نراوە کە دوو ساڵ لەوەی پێش هەموو ئەرکە داراییەکانی بۆ کوردستان کۆتایی پێهێناوە کە لەو کاتەوە هەتا ئێستا تەنیا دینارێکیشی پێ نەگەیشتوە. ئەوەی لە عێراق ماوە بریتییە لە ئاڵا و پاسپۆرتەکەیەتی بەڵام، ئەوانە چیلکەیەکی باریکن کە کڵاوی وڵاتی پێ هەڵاواسراوە.

ئەگەر واشینگتۆن چاوی ئەوە نابینێ، بەڵام تاران بە دڵنیاییەوە دەیبینێ. بۆیە ئێران خێرا وەجووڵە کەوت بۆ ئەوەی سوود لە فەتواکەی مانگی جونی ٢٠١٤ی ئایەتوڵا عەلی سیستانی وەرگرێ لە ئاست پێکهێنانی هێزێکی سەربازی لە شیعەکانی عێراق، ئەوانەی بە ناو حەشدی شەعبیان پێ دەڵێن و شیعەی چەکدارن کە ئێران پشتیوانیان دەکا و هێزە تایبەتییەکانی ئێرانی ڕاهێنانیان پێدەکەن، کە لە ١١٠٠٠٠ چەکدار پێکدێن و  بە سەر باشوری وڵات کە ٦٠ لە سەتی وڵاتە زاڵن. ماسولەی ئەو چەکدارانە مانۆڕی ئازادی سیاسی ڕێزدار عەبادیان سنووردار کردوە و بووەتە پێداویستییەکی سەرەکی بۆ ئەڕتەشی عێراق. هێزی شەڕی شیعە بەرەو باکووریش  پەلی ڕاکێشاوە و بۆتە ئاکامی تێکهەڵچوونی جیدی دەگەڵ پارێزەرانی کورد بە درێژایی هێڵی باشووریی هەرێمی کوردستان. تاران هەر بەو چەشنە بە بێ چاوەدێری بهێڵدرێتەوە، سوود لە ڕەوشەکە وەردەگرێ کە هەڵسوکەوتی کورد لە داهاتوو دا ناچار بە گۆڕان بکا.

حوسێن یەزدانپەنا، فەرماندەیەکی سەرەکی نزیک لە کەرکوک کوتی "هیچ شکت لەوەدا نەبێ، تاران دوایە دەیهەوێ کوردستان کونتڕۆڵ بکا. ئەو چەکدارانە هەوڵ دەدەن بێنە ناو بەشێک لە کەرکوک بەڵام، ئێمە ناهێڵین و ئێمە پێویستمان پێیان نییە. بڕوا بکە ئەوانە دەبنە داعشێکی تر. بەغدا بە هۆی ئێرانەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێ، کە وایە یارمەتی ئێمە نادا و ڕژیمی عەبادیش تازە هەرەسی ‌هێناوە. سەربەخۆیی حەتمییە."

 بە سەربەخۆیی کوردیش دنیا خراپ نابێ، ئەمریکا لە ڕاستی دا دەتوانێ قازانجێکی مەزنی ستراتێژیکی لەمە وەرگرێ. لە سەروەری نەتەوەیی کورد ڕۆژئاوا دەتوانی زیاتر ڕاستەوخۆ پشتیوانی کوردەکان بکا لە گێرانی ڕۆڵیان وەک گرینگترین ئەرک لە  شەڕی نزیک دا بۆ لەناو بردنی ڕێکخراوی داعش. ئەوە هەروەها دەنگی ناسراوی میانەڕەوی کورد وەک دژبەرێکی پێویست لە شەڕی درێژەخایەنی دژ بە ئیئۆلۆژی جیهادیستی بەهێزتر دەکا. بێجگە لەوە  گرووپگەلی مێهربان، سەروەر و دیموکراسییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا لە کاتی لەدایکبوونی کوردستانێکی سەربەخۆ دوو هێند دەبێ و بە یارمەتی گونجاوی ئەمریکا دەتوانێ بەهێز لە بەرامبەر بەرزەفڕییەکانی ئێران دا ڕابوەستێ. لە کۆتایی دا، سەرچاوە نەوتییەکانی دەست لێنەدراوی کوردەکان ئەو تواناییە شاردراوەیان هەیە کە یارمەتی لاواز کردنی وزەی ڕووسیا بکا بە سوودی هاوپەیمانەکانی ئوڕووپاییمان لە ناو ناتۆ و تورکیا دا.

بەداخەوە سیاسەتی ئەمریکا لە ئێراقێکی یەکگرتووی خەیاڵی مارە کراوە، ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوە کە کاتێک ڕۆژی دوای ئێراق بە فەرمی گەیشتێ، ئەمریکاییەکان تووشی گەمەیەکی خەمگیننی بە تەقڵەکوت گەیشتنەوە دەبن. سیاسەتی ئاقڵانە ئەوەیە کە ئەو سیاسەتە هەر ئێستا راست کرێتەوە. ئامادەکاری لە پێناو بەرژەوەندییەکانی گرینگی ئەمریکا بکردرێ. هیچکەس پێویست ناکا داوای لێبوردن بکا. ئێمە تەنیا پێویستمان بە ڕاستبێژی هەیە.

نووسینی: ئیرنی ئاودینۆ

 www.washingtontimes.com سەرچاوە: واشینگتۆن تایمز،٢٠١٦،٦،٢٣

[email protected] وەرگێڕان لە ئینگلیسییەوە: قاسم رەیانی،

تێبینی: ئێرنی ئاودینۆ ژێنڕاڵێکی خانەنشینی ئەمریکاییە. ئەو تەنیا ژێنڕاڵی ئەمریکاییە کە پێشتر بە ماوە ساڵێک ڕاوێژکاری نیزامی هێزی پێشمەرگە بووە لە باشووری کوردستان



كۆمێنتی خوێنه‌ران
كۆمێنته‌كان ده‌ربرینی بیرورای خوێنه‌رانه ‌و سایته‌که‌مان به‌ر پرس نیه‌ له‌و كۆمێنتانه‌

ناو:

ئیمه‌یل:

کۆمێنت:

دیمانه‌
‌ حسەین یەزدانپەنا: هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە فەرمانگەکانی کەرکووک تەواوکەری هەنگاوەکانی پێشمەرگەیە
‌ یەزدانپەنا: نابێ هیچ حزبێك سەروەریی پارچەیەكی تری كوردستان پێشێل بكات
بابه‌ت
زۆرینەی بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لە کام نەتەوە و پارێزگا پێک هاتون ؟
ناسر قازی
تەوشناسی ناسیۆنالیزمی کوردستانی
عەلی عەونی
داسەپاندنەوەی دووبارەی سایس- پیکۆ لەدژی کوردان
حەسەن ماوەرانی
لە کەوتنی حەلەب ، دەستکەوتەکانی هەریەک لە روسیا و ئێران و تورکیا چی بوون ؟
نیاز حاجی
پێناسەیەک لە مێژووی ئاڵای کوردستان
بەهمەن کاک عەبدوڵلا
کۆمه‌ڵایه‌تی
  • ژنان
  • منداڵان
  • قوتابیان و لاوان
  • ژینگه‌
ئاخاوتن
کوردستان24: دەقی وتەکانی حسەین یەزدانپەنا فەرماندەی گشتی هێزەکانی PAK بەبۆنەی 71 کۆماری کوردستان ‌
زۆرترین خوێنراو
  • 24 کاتژمێر
  • هه‌فته‌یه‌ک
  • مانگێک
سه‌رەتا ئاخاوتن بابەت دیدار بۆ کوردستان مافی مرۆڤ دیمانه‌ کۆنگرەی یه‌ک په‌یوەندی دەربارە ئەرشیف
مافی کۆپی کردن پارێزراوه‌ بۆ ماڵپه‌ری پارتی ئازادیی کوردستان 2012