هەمومانت بە درۆزن لە قەڵەم داوە ، بۆ ئەم بابەتە پێویستە یا بیسەلمێنی یا داوای لێ بوردن بکەی
هەمو کەس شایەنی دم بە دمە کردنی نییە بەڵام بە هۆی ئەوەی زۆر کەس وتە و پۆستەکانی جەنابی کاک هێمن سەیدی دەخوێننەوە بە پێویستی دەزانم وڵامێکی کورت و پوخت بۆ ئەم پۆستەی بەرێزتان بنوسم
کاک هێمن سەیدی بەڕێز جەنابت شرۆڤەکاری سیاسی نەک سیاسەتوان . واتە خەڵک سیاسەت ئەکا و جەنابت بە پێی بۆچونی خۆت (بێ لە بەر چاو گرتنی راست و ناڕاستی) شرۆڤەی دەکەی و لێکی دەدەیەوە بەڵام دڵنیام خۆت ناتوانی سیاسەت بکەی . واتە جێگە و پێگەی ئەوەت نییە بێیتە ناو دەریای سیاسەت و کاری رامیاری راستەخۆ بکەی . لە پۆستێکی جەنابت دا کە لە خوارەوە وێنەکەی دادەنێم بوختانت بە هەمو لایەنەکان کردووە و بێڕێزی تەواوت بە هەموان کردووە . کێشەی جەنابت تەنیا لەگەڵ پاڕتی ئازادی کوردستان نییە بەڵکو هێرشت کردۆتە سەر ئەوانی تریش . بە پێی نوسراوەکەی جەنابت دەتوانین بڵێین :
١ - پاڕتی ئازادی کوردستان حیزبە و پەیوەندی بە تاکە کەسێکەوە نییە کە کوتوتە (جەماعەتی حوسێن یەزدانپەنا)
٢ - هەمومانت بە درۆزن لە قەڵەم داوە ، بۆ ئەم بابەتە پێویستە یا بیسەلمێنی یا داوای لێ بوردن بکەی . مامەڵە بە کام موچەی پێشمەرگەی کراوە ؟
٣ - جەنابت ئامارت داوە کە بە چاپەز و ژن و پیاوەوە ١٠٠ کەس نابین . دەکرێ بزانم ئەم ئامارە ورد و بێ گرە و گۆڵەت لە کوێ هێناوە ؟ کام لایەن هەیە ئەمە پشت راست کاتەوە ؟
٤ - نوسیوتە مانگانە موچەی ٦٠٠ پێشمەرگە وەردەگیرێت کەچی هەمویان ١٠٠ کەسن ، یەک کەس لە وەزاڕەتی پێشمەرگە یا هەر دام و دەزگای تری کوردستان گەر بەڵگەی هەیە پاڕتی ئازادی کوردستان لە هەوەڵەوە تا ئێستا یەک دیناری موچە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتبێت بیخاتە رو ئەگینا بۆ ئەم درۆیەش دەبێ داوای لێ بوردن بکەی . لێرە دا دەتهەوێ بیسەلمێنی وەزاڕەتی پێشمەرگە گەمژەیە و بە لاش موچە دەدا بە کەسانێکی بونیان نییە
٥ - نوسیوتە هەواڵ نێرەکانی رۆیتەرز و بی بی سی خۆیان بە پاڕتی ئازادی کوردستان فرۆشتووە . ئایا جەنابت لەو جێگەیە دا هەی بوختانی ئاوا گەورە یا تۆمەتی وا بخەیە پاڵ هەواڵنێر و مێدیا کارانی بە وەجی دونیا ؟ تۆ کێشەت لەگەڵ پاک هەیە بۆ درۆ و بوختان ئەخەیە پاڵ هەواڵنێری وڵاتانی دەرەوە
٦ - لە لایەک دەڵێی بێدەنگی بکەم باشترە کەچی بە پۆستی گشتی لە سەر واڵی خۆت بڵاوت کردۆتەوە کە نیشاندەری رارایی و بێ متمانەیی بە خۆتە
٧ - هەوەڵ باس لە جەماعەتی یەزدانپەنا دەکەی و لە دوایی دا بە کوڕ و کچانی دڵپاک ناویان ئەهێنی . خۆت ساغ کەوە کامیان دروستە