پێشوازیی جێگری سه‌رۆکی PAK پێشوازیی له سکرتێری پارتی ئازادی کورد لە سوریا
27/9/2012
کاتژمێر 3:00 پاشنیوەڕۆی
رۆژی دووشەممە 4 رەزبەری 2712، رێکەوتی 25 سێپتامبری 2012، بەڕێز حسین یەزدانپەنا
جێگری سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان بە ئامادەبونی ژمارەیەک لە ئەندامانی
سەرکردایەتیPAK،
پێشوازیی کرد لە بەڕێزان: مستەفا جومعە سکرتێر و د. مه‌حمود عه‌ربۆ ئه‌ندامی مه‌کته‌بی
سیاسیی پارتی ئازادی کورد له سوریا.
له
دیدارێکی دۆستانه‌دا باس له هه‌لومه‌رجی سیاسیی ناوچه‌که و رۆژهه‌ڵات و رۆژاوای
کوردستان به کرا.
لە
کۆبوونەوەکەدا جارێکی دیکە جێگری سەرۆکی
PAK پشتیوانیی PAK ی لە شۆڕشی
رزگاریخوازانەی گەلی کورد لە رۆژاوای کوردستان دەربڕی و رایگەیاند PAK هەر لەسەرەتای دەسپێکی رووداوەکانی
رۆژاوای کوردستان رایگەیاند کە ئامادەیە بە هەموو شێوەیەک تەنانەت بە ناردنی هێزی
پێشمەرگە، لە رزگاریی رۆژاوای کوردستاندا بەشداریی بکا.
له
بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، هەردوو لا پێیان له‌سه‌ر پته‌وکردنی پێوه‌ندیی نێوان
پارتی ئازادیی کوردستان و پارتی ئازادی کورد له سوریا داگیرتەوە.
شایانی
باسه له‌و دیداره‌دا هه‌ریه‌ک له هه‌ڤاڵان شه‌ماڵ پیران کۆردیناتۆری کۆمیته‌ی
ناوه‌ندی، رزگار عه‌باسزاده، هه‌ڵۆ ره‌مشتی ئه‌ندامی مه‌جلیسی گشتیی پارتی ئازادیی
کوردستان، ئاماده‌بوون.
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیته‌ی راگه‌یاندن
6 رەزبەری 2712
27 سێپتامبری 2012
|