دیمانە
لە پارتی ئازادیی کوردستاندا هیچ کەسێک هەست بە مەترسی بەلارێدا چوونی ژیان و چارەنووس و کەرامەتی ئینسانی خۆی ناکا و دڵنیایە هەموو بایەخ و بەهاکانی ژیانی پارێزراوە
5/1/2013

PAZADIK:بۆ کوردستان لەم ژمارەیەوە، ئەم لاپەڕەیە تەرخان دەکا بۆ باس لە ژیانی سیاسی و پێشمەرگانەی ئەو هەڤاڵانەی بەشێکی زۆر لە تەمەنیان لە پێناو خەبات بۆ وەدیهینانی ئاوات و ئامانجەکانی نەتەوەکەیان تەرخان کردووە، لەم ژمارەیەدا هەڤاڵ پێشەوا، بەرپرسی کومیتەی رێکخستی pak لە سۆران کە زۆربەی تەمەنی لە خەبات و پێشمەرگایەتیدا تێپەراندووە، باس لە ژیان و خەباتی سیاسی و پێشمەرگانەی خۆی دەکا، ئەوەی خوارەوە دەقی ئەو چاوپێکەوتنەیە کە لەگەڵ ناوبراو کراوە.

بۆ کوردستان: بە کورتی خۆت بناسێنە؟
هەڤاڵ پێشەوا: من سیامەند شاهرودی ناسراو بە پێشەوا خەڵکی شاری سابڵاغم لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر و خاوەن شەهید لەدایکبووم. بنەماڵەکانی شاهروودی، سازواری، ئەتیقی و خامچی کە سەرجەم یەک بنەماڵە پێکدێنین لە شاری سابڵاغ خاوەنی ٢١ شەهیدن و چەندین ساڵە لەناو ریزەکانی خەباتی رزگاریخوازیی نەتەوەیی کوردا خەباتیان کردووە و منیش ئەندامێکم لەو بنەماڵەیە.
لە ساڵی ١٩٩٢ یەکەم جار پێوەندیم کردووە بە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران رێبەرایەتی شوڕشگێڕ و بە هۆی دابڕانم لەو حیزبە ساڵی ١٩٩٤ رووم کردە ناو رێزەکانیPKK
کاتێک لە ناو رێزەکانی PKK دا بووم، لە ساڵی ١٩٩٥ لە بەشی فەرماندەیی سنووری کێلەشین بوومە و لە ساڵی ١٩٩٦ و بە مەبەستی دیتنی ئاکادیمی ئایدۆلۆژی لە لایان عەبدوڵڵا ئۆجەلانەوە سەردانی سوریەم کرد و لە ساڵی ١٩٩٧ تا ١٩٩٩ بەشی فەرماندەیی سنووری رۆژهەڵاتی کوردستان و باکووری کوردستانم لە ئەستۆ بوو، لە ساڵی ١٩٩٩  تا ٢٠٠٠ لە بەشی پێوەندییەکان کارم کردووە و لە ساڵی ٢٠٠٠ تا ٢٠٠٢ لە بەشی فەرماندەیی ناوچەی سەردەشت-بانە فەرماندەی قەرارگای ئاسۆس و بەرپرسی "جونبشی ئیتحادی دیموکراتیک" بووم و لە ساڵی ٢٠٠٢ تا ٢٠٠٦ لە زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا بووم؛ هەروەها سێ جاران لە لایان داگیرکرانەوە بە سەختی بریندار کراوم و پلەکانی دیکەی کە وەرمگرتووە کادری ئیدئۆلوژیک و کادری هەواڵگری و بەشی ماڵی بوومە و لە ساڵی ٢٠٠٧یشدا لە pkk جیا بوومەتەوە. ئێستاش وەکوو پێشمەرگەیەکی پارتی ئازادیی کوردستان لە ریزەکانی PAK دا خەبات دەکەم.
بۆ کوردستان: چۆن بوو پاش ئەوەی ریزەکانی pkk بەجێهێشت دەستت کردەوە بە خەبات و هەروەها بۆچی پارتی ئازادیی کوردستانت هەڵبژارد؟
هەڤاڵ پێشەوا: هەروەک پێشتر ئاماژەم پێدا بنەماڵەی ئێمە هەر لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێرانەوە بەشدارێکی چالاکی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان بووە، منیش وەک کەسێک لەو بنەماڵەیە کە شەهیدێکی زۆرمان داوە، لە راستیدا نەمدەویست دەس لەوە رێگایە هەڵگرم کە نرخێکی زۆرمان بۆی داوە و هەروەها خۆشم بەشێکی زۆر لە تەمەنم لە پێناویدا داناوە. لە لایەکی دیکەوە پێویستە لاوی کورد بەرانبەر ئەو کێشە گەورە و گرینگەی هەمانە کە گاریگەریی لە سەر ژیان و چارەنووسی هەموو میللەتی کورد هەیە خەمسارد نەبێ. سەبارەت بەوەی بۆ پارتی ئازادیی کوردستانم هەڵبژارد. من سەردانی هەموو هێزە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانم کرد، لەو نێوەدا پارتی ئازادیی کوردستانم هەڵبژارد، دوو هۆکاری سەرەکیم هەبوو بۆ ئەوەی خەباتەکەم لەو چوارچێوەیەدا درێژە پێ بدەم، یەکەم پارتی ئازادیی کوردستان لە رووی نەزم و نیزام و دیسیپلینی حیزبییەوە زۆر رێک و پێکن، هەرج و مەرج و کەس بەکەسەی تێدا نییە و بە هیچ شێوەیەک دەستە و دەستەگەریی و ناوچەگەرایی تێدا نییە، لە پارتی ئازادیی کوردستاندا هیچ کەسێک هەست بە مەترسی بەلارێدا چوونی ژیان و چارەنووس و کەرامەتی ئینسانی خۆی ناکا و دڵنیایە هەموو بایەخ و بەهاکانی ژیانی پارێزراوە. دووهەم پارتی ئازادیی کوردستان لە رووی پڕۆگرامی سیاسییەوە هێزێکە تەعبیر لە خواست و کێشە واقعییەکانی کوردستان دەکا، pak هێزێکە لە ماوەی تەمەنیدا بەردەوام لە داهێنان و گەشەی سیاسیدا بووە، من سەربازی ئەو رێبازەم لە پێناو بە دەوڵەتبوون و گەڕاندنەوەی مافی دیاری کردنی چارەنووسی سیاسی نەتەوەکەم خەباتێکی راستگۆیانە دەکا.
بۆ کوردستان: بەشێکی زۆر لە تەمەنت تەرخان کردووە بۆ پێشمەرگایەتی و خەبات لە پێناو نەتەوەکەتدا، پێناسەت چییە بۆ پێشمەرگە و خەباتی پێشمەرگایەتی و رۆڵی ئەو هێزە لە بزووتنەوەی رزگاریخوازیی کوردستاندا؟
 هەڤاڵ پێشەوا: دەتوانم بڵێم ژیانی پێشمەرگە، ژیانێکی ئاشقانە، ژیانێکی پڕ لە شانازی و سەروەرییە، بوونی پێشمەرگە هەبوونی گەلێک پێناسە دەکا، پێشمەرگایەتی عەشقە بە خاک و نەتەوە، هەر مرۆڤێک دو دڵ دەبێ بەڵام پێشمەرگە چونکە خاوەن مەعریفەت و سۆز و وەفادارییە بەرانبەر رێبازێکی واقعی، ناتوانێ دو دڵ بێ، چونکە ڕۆڵی پێشمەرگە وەکو مۆرکی شارستانیەت لە ناو مێژوودا دیارە، ئەو مۆرکە توانیویەتی لە درێژایی مێژوودا لە بەرانبەر دۆژمندا راوەستێ، پێشمەرگە بیروباوەڕی لە هێزی دەرونیی خۆی وەردەگرێ وەکوو فەلسەفەیەک لە ناو کۆمەڵگادا جێگەی خۆی گرتووە. پێشمەرگە هێزی خۆی لە دڵی مێژووی نەتەوەکەمان وەردەگرێ و لە هەموو قۆناغەکانی ژیانی سیاسیدا وەکوو پێویست پارێزگاریی لە ئاو و خاکی خۆی کردوە، هەر کاتێک کۆمەڵگای کوردەواری کەوتووەتە ژێر باری قورسی داگیرکارییەوە، پێشمەرگە وەکوو پشتیوان و هێزێکی پارتیزان و نەتەوەیی لە مەیدانی خەباتدا بۆ ساتێکیش نەسرەوتووە.
بۆکوردستان: بە بۆچوونی ئێوە پێتان وایە PAK تا چەندە گرینگی بە پێشمەرگە و خەباتی پێشمەرگانە داوە؟
هەڤاڵ پێشەوا: پارتی ئازادیی کوردستان ئەو راستییەی لە رۆژی دامەزراندنیەوە سەلماندووە و فەلسەفەی بوونی پێشمەرگەی بۆ بە دەسهێنانی مافە نەتەوەییەکان وەکوو هێزێکی سەرەکی و کۆڵەکەی بزووتنەوەی رزگاریخوازیی کوردستان ناوبردوە و توانیویەتی دەوری خەباتی پێشمەرگە لە ناو کۆمەڵگادا بە باشی پێناسە بکا، رۆڵی پێشمەرگەی  لە سەرووی هەموو شتێکەوە داناوە و بە شێوەیەکی مودێڕن لەسەری کار دەکا و پێی وایە پێشمەرگە هێزی چارەسەری قەیرانی سەرمێزەکانە. کە باس لە پێشمەرگە دەکرێ دەبێ پێ لەو راستییە بنێین پێشمەرگە هێزێکە کە لە ناو کۆمەڵگادا بیری ئەخلاقی سیاسی و روشنبیریی نەتەوەیی پێش دەخا و ئەو ماهییەتەش بە هێزی خۆی نیشاندەدا، ئەو هێزە لە کۆتاییدا ئاشتی سەقامگیر دەکا و دەتوانێ شەڕ و ئاشتی، ماف و دیالۆگ لە گوڕەپانی دیپلۆماسدا درووست بکا.
بۆ کوردستان: وەک فەرماندەیەکی نیزامی لە قۆناغی ئێستادا پێتان وایە هێزی پێشمەرگە بە چ رێگا چارەیەک دەتوانێ لەم پەرتەوازییە بێتەدەرێ و ببێ بە هێزێکی نەتەوەیی بەدەر لە چوارچێوە و بەستراوەیی حیزبی و رێکخراوەیی؟
هەڤاڵ پێشەوا: بەدرێژایی مێژوو خەبات و شۆڕشی کورد بۆ وەدیهێنانی مافە زەوتکراوەکانی ئاکامی توندووتێژی لە لایان داگیرکەرانەوە لێکەوتووەتەوە کە بۆ وەرگرتنەوەی ناسنامەی نەتەوەیی لە لایان رۆڵەکانی کوردەوە بە شێوازی جۆرواجۆر وەک شۆڕشی سیاسی، چەکداری و خەباتی مەدەنی بەرهەڵستیکراوە. لە ناو شۆڕشەکاندا پێشمەرگە هەڵگری هەر سێ ئەرکی سیاسی، چەکداری و رێکخستنی خەباتی مەدەنی بووە. بە داخەوە چەندین هۆکاری مێژوویی، جۆغرافیایی و سیستمی سیاسیی جیهانی رێگر بوونە لە پەرەگرتن و تێکەڵبوونەوەی شۆڕشەکان لە چوارپارچەی کوردستان. پەرەگرتنی ئایدۆلوژییە چەپەکان و لاواز بوونی ناسیۆنالیزمی کورد هۆکارێکیتر بووە لە سەر رێگای دروسبتوونی ئینتمایەکی هاوبەش، هەروەها نەبوونی مەرکەزییەتی هاوبەشی سیاسی، تاکڕەویی حیزبیی و جیاوازی لە ستراتیژیی حیزبەکان لەو هۆکارانەن خەباتی هێزی پێشمەرگەی بە فیڕۆ داوە.
بۆ کوردستان: پارتی ئازادیی کوردستان، چەندین ساڵە پێشنیاری کردووە هێزی پێشمەرگەی کوردستان یەکبخرێ، تۆ وەک پێشمەرگەیەکی فەرماندە چۆن دەروانیتە ئەو مەسەلەیە؟
هەڤاڵ پێشەوا: من پێم وایە پارتی ئازادیی کوردستان بەو کارە وەک داهێنانێکی نەتەوەیی، شانازییەکی مێژوویی بۆ خۆی تۆمار کردووە، من ئەوە بە باشترین نەخشە رێگە دەزانم بۆ بەرەوپێشبردنی خەباتی نەتەوایەتی، بە مەرجێک بەدەر بێ لە چوارچێوەی هێژمۆنی هێزێکی سیاسی دیاریکراو، باوەڕیشم وایە بە هەڵگرتنی ئەم هەنگاوە بەشی هەرە زۆری تەگەرەکانی سەر رێگەی هاوکاری لە نێوان هێزەکانی رۆژهەڵات هەڵدەگیرێ. ئەو هەنگاوە دەتوانێ رێگر بێ لە تاکرەوی حیزبی و هەر لایەنێک کە بیهەوێ ئەم هێزە نەتەوەییە لە چوارچێوەی بەرژەوندیی تایبەتیدا بهێڵێتەوە. لە لایەکی دیکەوە لە هەموو ئاستەکانی جیهان و ناوچەکەدا حیسابێکی زیاتر بۆ کورد و بزووتنەوەکەی دەکرێ.



كۆمێنتی خوێنه‌ران
كۆمێنته‌كان ده‌ربرینی بیرورای خوێنه‌رانه ‌و سایته‌که‌مان به‌ر پرس نیه‌ له‌و كۆمێنتانه‌

ناو:

ئیمه‌یل:

کۆمێنت:

دیمانه‌
‌ حسەین یەزدانپەنا: هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە فەرمانگەکانی کەرکووک تەواوکەری هەنگاوەکانی پێشمەرگەیە
‌ یەزدانپەنا: نابێ هیچ حزبێك سەروەریی پارچەیەكی تری كوردستان پێشێل بكات
بابه‌ت
زۆرینەی بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لە کام نەتەوە و پارێزگا پێک هاتون ؟
ناسر قازی
تەوشناسی ناسیۆنالیزمی کوردستانی
عەلی عەونی
داسەپاندنەوەی دووبارەی سایس- پیکۆ لەدژی کوردان
حەسەن ماوەرانی
لە کەوتنی حەلەب ، دەستکەوتەکانی هەریەک لە روسیا و ئێران و تورکیا چی بوون ؟
نیاز حاجی
پێناسەیەک لە مێژووی ئاڵای کوردستان
بەهمەن کاک عەبدوڵلا
کۆمه‌ڵایه‌تی
  • ژنان
  • منداڵان
  • قوتابیان و لاوان
  • ژینگه‌
ئاخاوتن
کوردستان24: دەقی وتەکانی حسەین یەزدانپەنا فەرماندەی گشتی هێزەکانی PAK بەبۆنەی 71 کۆماری کوردستان ‌
زۆرترین خوێنراو
  • 24 کاتژمێر
  • هه‌فته‌یه‌ک
  • مانگێک
سه‌رەتا ئاخاوتن بابەت دیدار بۆ کوردستان مافی مرۆڤ دیمانه‌ کۆنگرەی یه‌ک په‌یوەندی دەربارە ئەرشیف
مافی کۆپی کردن پارێزراوه‌ بۆ ماڵپه‌ری پارتی ئازادیی کوردستان 2012