دادوەرێک بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا دەوەستێنێت
سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، کە دادگای وڵاتەکەی، دەرگای ئەمریکا بۆ تیرۆریستان واڵا دەکات.
لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، کە دوای بڕیاری دادوەرە ئەمریکییەکە، ”خەڵکی خراپ زۆر دڵخۆش بوون“.
دۆناڵد ترەمپ هەروەها رایگەیاندووە، کە ئەو کەسانەی دەماری توندڕەوی و تیرۆریستییان تێدایە و بەرژەوەندییەکانی ئەرمیکا لە بەرچاو ناگرن، بەهۆی ئەو بڕیارەوە دەتوانن بچنە ناو ئەمریکا.
رۆژی هەینی 3.2.2017، دادوەر جەیمس رۆبێرت، دادوەری دادگای فیدڕالیی ئەمریکی بڕیارێکی دا، کە تێیدا بڕیارێکی سەرۆکی ئەمریکای بەشێوەیەکی کاتی وەستاند.
رۆژی هەینی 27/1/2017، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیارێکی دەرکرد، کە بەهۆیەوە هاووڵاتییانی وڵاتانی عێراق، سووریا، ئێران، سوودان، لیبیا، سۆماڵ و یەمەن لە وەرگرتنی ڤیزای ئەمریکی بێ بەش بوون و ناتوانن بۆ ماوەی سێ مانگ گەشتی ئەمریکا بکەن.