لە شاری کۆڵنی ئاڵمان یادی 29 ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجە بەرزراگیرا
18/3/2017
بە بۆنەی 29 هەمین ساڵڕۆژی کیمیابارانی هەڵەبجەی شەهید، ڕۆژی 16.3.2017 لە لایەن کۆمیتەی هاوکاریی هێزە کوردستانییەکان ئاکسیۆنێک پێکهێنرا. لەو ئاکسیۆنەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردانی شاری کۆڵن و دەورووبەری چالاکانە بەشداریان کرد. ئاکسیۆنەکە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و چەند سات بێدەنگی بۆ ڕۆحی شەهیدانی هەڵەبجە و سەرجەم شەهیدانی کوردستان دەستیپێکرد. پاشانان چەندید پەیام بە زمانی ئاڵمانی و کوردی خوێندرایەوە کە روویان لە کۆڕ و ڕێکخراوە مرۆڤدۆستەکانی ئاڵمان و جیهان بوو تا کیمیابارانی هەڵەبجە وەک ژینۆساید بناسرێ و هەروەها هاوکاربن بۆ چارەسەری قوربانیانی ئەو کۆمەڵکوژییە کە ڕۆژانە لەگەڵ مەرگ بەرەوروون. پارتی ئازادیی کوردستان کۆمیتەی رێکخستنی ئاڵمان 27 رهشهمهی2716 17 مارسی 2017 Parti Azadi Kurdistan COMMITTEE deutschland TEL:004922116825149 Mobil: 00491638340509 www.pazadik.org www.pak-eu.com https://www.facebook.com/pakeucom/?ref=hl http://pak-eu.com/ku/%D9%84%DB%95-%D8%B4%D8%A7%D8%B1%DB%8C-%DA%A9%DB%86%DA%B5%D9%86%DB%8C-%D8%A6%D8%A7%DA%B5%D9%85%D8%A7%D9%86-%DB%8C%D8%A7%D8%AF%DB%8C-29-%D8%B3%D8%A7%DA%B5%DB%95%DB%8C-%DA%A9%DB%8C%D9%85%DB%8C%D8%A7
|