::
لە هولەند یادی 29 ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجە بەرزراگیرا
18/3/2017

رۆژی پێنجشەممە 26 رەشەمەی 2716 (16 مارسی 2017)، لەشاری دێنهاخی وڵاتی هولەند،رێورەسمێک لە لایان کۆمیتەی هاوکاریی هێزە کوردستانییەکان بە بۆنەی 29 هەمین ساڵڕۆژی  کیمیابارانی هەڵەبجەی شەهید، لەبەردەم رێکخراوی قەدەخەکردنی چەکی کۆمەڵکوژ OPCW بەڕێوەچوو.

رێورەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و چەند سات بێدەنگی بۆ ڕۆحی شەهیدانی هەڵەبجە و سەرجەم شەهیدانی کوردستان دەستیپێکرد. پاشان پەیامی کۆمیتەی هاوکاریی هێزە کووردستانییەکان لە لایان خاتوو چیمەن نەقشبەندی ئەندامی مەجلیسی گشتیی PAK بەو بۆنەیەوە خوێندرایەوە. دواتر چەند پارچە شێعرێک لە لایان مامۆستا غەریب خورماڵی پێشکەشکرا و لە لایان بنەماڵەی شەهیدانی هەڵەبجە پەردە لەسەر تابلۆی هەڵەبجە لادرا.
لە درێژەی رێورەسمەکەدا ئادامادبووان بە تاجەگوڵینەوە بەرەو مۆنۆمێنتی هەڵەبجە رێکەوتن. ئەندامانی پارتی ئازادیی کوردستان لەگەڵ دانانی تاجەگوڵینە، پەیمانیان نوێ کردەوە تا دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی و کۆتاییهێنان بەم کارەساتانە دژی نەتەوەی کورد، لە خەبات نەوەستن.
دواتر ئامادەبووان بەرەو باڵوێزخانەی عێراق رێکەوتن و لەوێ لەلایان بەڕێز سەیوان بارزانی باڵوێزی عێراقی فیدڕاڵ لە هولەند پەردەی لەسەر مۆنۆمێنتی هەڵەبجە لەبەردەم باڵوێزخانەکە لادا، بە بەشداریی باڵیۆز و نوێنەری وڵاتانی گرنگی جیهان و شاندی PAK تاجەگوڵینەیان لەسەر دانا.
ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامی کۆمیتەی هاوکارییە:
پەیامی کۆمیتەی هەڤکاری پارتە کوردستانیەکان لە هولەندا بەبۆنەی 29 هەمین ساڵوەگەڕی کارەساتی هەڵەبجە
بەڕێزان ئامادەبووانی خۆشەویست،
لەساڵیادی کارەساتی هەڵەبجەدا، سەری ڕێزونوازش دائەنەوێنین بۆ سەرجەم شەهیدانی هەڵەبجە و شەهیدانی ڕێگای ئازادی و سەربەخۆیی کوردستان
هەڵەبجە ئەوە شارە ڕەنگینە کوردستانییەی کە هەردەم لانەی کوردایەتی و هونەر و ووێژەی کوردی بووە، مەڵبەندی شاعیران و ئەدیبانی گەورەی کورد بووە وەکوو ( مەولەوی، نالی، گۆران، قانع ، ئەحمەد موختار جاف ..) و زۆرێکی تر لە ناودارانی کورد، وە باوەشێکی گەرم بووە بۆ دانیشتوانەکەی و هەموو تاکێکی کورد، خاوەنی شوێنی گەشتیاری جوان بووە وەك چاووگ و گوڵان، خاکێکی بەپیتی پێکەوە ژیان و فرە زاراوەکان بووە، خاوەنی سروشتێکی دڵڕەنگینی گەلێك جوان بووە ، لە بەهاراندا خۆی دەڕازانەوە بە گوڵ و خونچەی ڕەنگاوڕەنگ خۆی دەڕازاندەوە و بەرگی هەموو ڕەنگە بەهارییەکانی دەپۆشی و بەخێرهاتنی هەستی گەشەکردنی پێوە دیار بوو

29 ساڵ پێش بە کیمیاباران و قڕکردنی خەڵکی هەڵەبجە، تاوانی ژێنۆساید و کۆمەڵکوژیی نەتەوەی کورد گەیشتە لووتکەی خۆی.
ئەو کارەساتەی لەو سەردەمەدا بەدەستی دەوڵەتی فاشیستی بەغدا بەسەر هەڵەبجەدا هات، تاوانێکی دابڕاو له‌ رابردوو نەبوو. بەشێکی دیکەبوو لە پرۆسەی قڕ کردن و توونا کردنی نەتەوەی کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە هەر جارە و لە لایان دەوڵەتێکی داگیرکەرەوە بەڕێوە دەچێ.
ئه‌و تاوانه‌ دژە مرۆڤییە، به‌ به‌رچاوی گشت جیهانەوە‌ خوڵقێنرا، بەڵام نه‌ رێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و نه‌ ده‌وڵه‌ته‌ بڕیار به‌ده‌سته‌کانی جیهان، له‌ جه‌نگه‌ی تاوانەکەدا، متەقیان لێوه‌نه‌هات و خۆیان له‌و کارەساتە گێل کرد و تەنیا هۆکاری بێدەنگیی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و دەت ئاوەڵابوونی داگیرکەرانی کوردستان بۆ قڕکردنی کورد، ئاکامی نەبوونی دەوڵەتی نەتەوەییە.
ئەمڕۆ دووای 29 ساڵ لەو کارەساتە گەورەیە، تەنیا چارەسەر بۆ سڕینەوەی زامەکانی هەڵەبجه، سەربەخۆیی و بەدەوڵەتبوونی کوردستانە. چوونکە لە جیهانێکدا کە پێوەندییەکانی لەسەر بنەمای هێز راوەستاوە، تەنیا بوونی سەروەری و دەوڵەتی سەربەخۆیە کە روونەدانەوەی ژێنۆساید و کۆمەڵکوژییەکانی کورد دەستەبەر دەکا.
سڵاو له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید
شه‌کاوه‌ بێ ئاڵای ئازادیی و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان

کۆمیتەی هاوکاریی هێزە کوردستانییەکان لە هولەند
ره‌شه‌مه‌ی 271626
16 مارسی 2017

پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیتەی رێکخستنی هولەند
27 ره‌شه‌مه‌ی2716
17 مارسی 2017
Kurdistan Freedom Party
Holland Committee
Mobil:0031620074245
Mobil:0031687269438
www.pazadik.org www.pak-eu.com

https://www.facebook.com/pakeucom/?ref=hl

http://pak-eu.com/ku/%D9%84%DB%95-%D9%87%D9%88%D9%84%DB%95%D9%86%D8%AF-%DB%8C%D8%A7%D8%AF%DB%8C-29-%D8%B3%D8%A7%DA%B5%DB%95%DB%8C-%DA%A9%DB%8C%D9%85%DB%8C%D8%A7%D8%A8%D8%A7%D8%B1%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D9%87%DB%95%DA%B5%DB%95



كۆمێنتی خوێنه‌ران
كۆمێنته‌كان ده‌ربرینی بیرورای خوێنه‌رانه ‌و سایته‌که‌مان به‌ر پرس نیه‌ له‌و كۆمێنتانه‌

ناو:

ئیمه‌یل:

کۆمێنت:

دیمانه‌
‌ حسەین یەزدانپەنا: هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە فەرمانگەکانی کەرکووک تەواوکەری هەنگاوەکانی پێشمەرگەیە
‌ یەزدانپەنا: نابێ هیچ حزبێك سەروەریی پارچەیەكی تری كوردستان پێشێل بكات
بابه‌ت
زۆرینەی بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لە کام نەتەوە و پارێزگا پێک هاتون ؟
ناسر قازی
تەوشناسی ناسیۆنالیزمی کوردستانی
عەلی عەونی
داسەپاندنەوەی دووبارەی سایس- پیکۆ لەدژی کوردان
حەسەن ماوەرانی
لە کەوتنی حەلەب ، دەستکەوتەکانی هەریەک لە روسیا و ئێران و تورکیا چی بوون ؟
نیاز حاجی
پێناسەیەک لە مێژووی ئاڵای کوردستان
بەهمەن کاک عەبدوڵلا
کۆمه‌ڵایه‌تی
  • ژنان
  • منداڵان
  • قوتابیان و لاوان
  • ژینگه‌
ئاخاوتن
کوردستان24: دەقی وتەکانی حسەین یەزدانپەنا فەرماندەی گشتی هێزەکانی PAK بەبۆنەی 71 کۆماری کوردستان ‌
زۆرترین خوێنراو
  • 24 کاتژمێر
  • هه‌فته‌یه‌ک
  • مانگێک
سه‌رەتا ئاخاوتن بابەت دیدار بۆ کوردستان مافی مرۆڤ دیمانه‌ کۆنگرەی یه‌ک په‌یوەندی دەربارە ئەرشیف
مافی کۆپی کردن پارێزراوه‌ بۆ ماڵپه‌ری پارتی ئازادیی کوردستان 2012