نەورۆز بۆ کورد تەنیا جەژنی بووژانەوەی سروشت و دەسپێکی بەهار وهاتنی ساڵی تازە نییە. بەڵکوو سەرەڕای هەر بنەما و لێکدانەوەیەکی مێژوویی، سیمبۆلی سەرکەوتن بە سەر دوژمنانی نیشتمانەکەماندایە.
نەورۆز لە ململانێ و نەبەردی مان و نەمان لە نێوان نەتەوەی کورد و داگیرکەرانی کوردستاندا، دەرفەت و بەستێنێکە بۆ ئەوەی رۆڵەی کورد پڕ بە دەنگ بانگ بدا : " ئەی رەقیب هەر ماوە قەومی کورد زمان"!
رۆڵەکانی نەتەوەی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان!
بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان، نەورز بکەنە رێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان و رەتکردنەوەی حاکمییەتی داگیرکەرانەی تاران لە سەر نیشتمان و نەتەوەکەمان. نەورۆز بکەنە مایەی گوڕ و تیندان بە خەبات بۆ راماڵینی داگیرکەرانی بەرفەرمانی تاران لە کوردستان.
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیتەی ناوەندیی
نەورۆزی 2017