ئاڵای موقەدەسی کوردستان، لە 17 دیسامبری ساڵی 19455 لە مەهاباد هەڵکرا و بووە ئاڵای فەرمی دەوڵەتی جمهوری کوردستان. لە 22 ژانویەی 1994 ئەو ئاڵایە لە لایان پارتی ئازادیی کوردستانەوە لە رۆژهەڵاتی داگیرکراو هەڵکرایەوە و خوێنی 20 فەرماندە و پێشمەرگەی بەوەج لە پای رژا . ئاڵاکەی پێشەوا و بارزانی و کۆمار ساڵی 1999 بە پێی بڕیاری پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بە فەرمیی ناسراو رۆژی 17ی دیسامبر کرایە رۆژی ئاڵا. لە نەورۆزی ئەمساڵدا، لە سەر بانگەواز و بە حەول و تێکۆشانی پارتی ئازادیی کوردستان، لە بەشێکی بەرچاو لە شار و دێهاتەکانی رۆژهەڵاتی داگیرکراوی نیشتمان هەڵکرا.
ئەمڕۆ بە شەکانەوەی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک، رۆحی پێشەوا و بارزانی ئاسوودە بوو کە ئاڵای کۆمارەکەیان، گەیشتە کەرکووک و هەموو ئەو حەول و خەرج و خوێنانەی دابەشکەران و داگیرکەرانی کوردستان بە فیڕۆ چوو کە لە پێناو بە کۆیلە هێشتنەوەی ئەم نەتەوەیە و داماڵینی کەرکووک لە ناسنامەی کوردستانیی دراون.
ئەمڕۆ رۆحی شەهیدانی پارتی ئازادیی کوردستان، ئاسوودە بوو کە ئەو ئاڵایەی ئەوان 244 ساڵ لەمەوبەر گیانیان لە پێناو هەڵکردن و شەکاندنەوەیدا بەخت کرد؛ لە کەرکووک، کەوتە شەکانەوە.
بە بۆنەی ئەم هەنگاوە مێژووییەوە، پیرۆزبایی لە سەرجەم رۆڵەکانی نەتەوەی کورد و کوردستانیانی خۆشەویست لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتیی و لە شاری کەرکووک بە تایبەتی دەکەم. هیوادار و ئاواتەخوازم، بەڕێوەچوونی رێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە باشووری کوردستان، هەرچی زووتر تەواوکەری، ئەم هەنگاوە مێژووییە بێ و لە داهاتوویەکی نە زۆر دووردا، شاهیدی لە دایکبوونی دەوڵەتی باشووری کوردستان بین.
عەلی قازی محەمەد
سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستانPAK
8 ی خاکەلێوەی 2717
28ی مارسی 2017