بەرە بەیانی ئەمڕۆ، لە دژ کردەوەیەکدا بەرانبەر هێرشە کیمیاییەکەی حکومەتی بەشار ئەسەد لە ئەدلەب؛ بە فەرمانی سەرۆک دۆناڵد ترامپ دوو ناوی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی مەدیتەرانەوە، 59 مووشەکیان ئاراستەی پێگەی ئاسمانی شەعیرات لە پارێزگای حمس کرد.
ئەم هەنگاوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، وەڵامێکی بەجێیە بە سەرەڕۆیی و تاوانەکانی حکومەتێک کە مانەوەی پەڵەیەکی رەشە بە تەوێڵی کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە.
هاوکات ئەم گۆڕ...انکارییە لە رەفتاری نێودەوڵەتیی لە حاست سووریا ، دەتوانێ جارێکی دیکە دەرفەتگەلێ بۆ نەتەوەی کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بخوڵقێنێ کە ئەگەر دروست کەڵکی لێوەربگیرێ، تەوقی سەروەریی داگیرکەران و سنوورە دەسکردەکان لە سەر ملی هەڵگرێ و رەوتی ئازادیی و سەربەخۆیی خێراتر بکا.
پارتی ئازادیی کوردستان، پشتگیریی لێبڕاوانەی خۆی لەم هەنگاوەی ئیدارەی ئەمریکا و بەردەوامیی لە جەنگی دژی تێرۆردا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رادەگەێنێ و هیوادارە نەتەوەی کورد بە یەکگرتوویی و یەکڕیزی سیاسیی، لە دەرنجام و ئاکامەکانی کەڵکوەربگرێ.
پارتی ئازادیی کوردستانPAK
18ی خاکەلێوە 2717
7ی ئاوریلی2017