لەمێژەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیموکراتیەت و مافی مرۆڤ و ئازادی پێشێل کراوە، لەمێژە خۆبەزلزانین لەلایەن زۆرینە بەرامبەر بە کەمینە بووە بە کەلتورێک و مافەکانی کەمینەی پێشێل کردووە، .. هەڕەشە و ترسان و تۆقاندن جێی دانوستانی گرتۆتەوە، …. نەتەوە ژێردەستەکان سەرکپ کراون و بەرەو توانەوەیان بردوون،
هەر لەم ڕوانگەیەوە ئێمەی هەڤکاری پارتە کوردستانییەکان لە تاڕاوگە بەگشتی وە لە هۆڵندا بەتایبەتی پشتیوانی تەواوی خۆمان ڕادەگەیەنین بۆ ئەو هەنگاوە و هەنگاوەکانی داهاتووی سەرکردایەتی کورد لەباشوری کورد ستان بۆ هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە شاری کەرکوکی خۆشەویست و هەموو پستێکی خاکی کوردستان و ئەنجامدانی گشتپرسی و رێفراندوم لەسەرانسەری کوردستان بە ناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانەوە بۆ بڕیاردان لە چارەی خۆنوسین لە کوردستانێکی سەربەخۆ بە هەموو شێوەیەك پاڵپشتی هەوڵەکانی سەرکردایەتی کوردستان دەکەین، وە ئێمە بە هەموو توانامانەوە ئامادەیی خۆمان پیشان دەدەین بۆ هەموو جۆرە هاریکارییەك کە پێویست بکات بۆ ڕوداوە خوازراوەکان و نەخوازراوەکان وە بە ئەرکی سەرشانی خۆمانی دەزانین کە خەباتمان پەرە پێبدەین وە بەشداربین لەم قۆناغە هەستیارەی نەتەوەکەماندا،
تهنیا یهكێتی نهتهوهیی كوردی زهمانهتی ئهوه دهكات كه كورد چهندێ له مافه نهتهوهییهكانی خۆی بهدهست دههێنێت واته چهندێ یهكێتی نهتهوهیی بههێز بێتو چهندێ كورد یهكگرتوو بێت، بهو ئهندازهیه له بهدهستهێنانی داوا ڕهواكانی نزیك دهبێتهوه
جێگای شانازییە کە لە قۆناغە یەك بەدوای یەکەکانی بەرەو سەربەخۆیی بە پێنوس و خوێن و هەست و ویژدانەوە بەشداری بکەین، لێرەوە بە سەرکردایەتی کوردستان دەڵێین
بەرێزان ئێمەی کوردستانیان لەئامادەباشیداین بۆ فەرمانەکانتان لە پێناوی سەربەخۆیی نەتەوەی کورد، فەرمان لەئێوە و گیان بەخشین و بەرخودان لەئێمە
بژی کورد و کوردستان
هەرشەکاوەبێت ئاڵای کوردستان
بەرەو سەربەخۆیی گیان فیداین
١٠/٤/٢٠١٧ دانهاخ – هولەندا
هە ڤکاری پارتەکوردستانییەکان لە هۆڵندا
پارتی دیموکراتی کوردستان
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
یەکگرتووی ئێسلامی کوردستان
یەکێتی نەتەوەی دیموکراتی کوردستان
حزبی شوسیالیستی دیموکراتی کوردستان
حزبی شوعی عێراقی
پارتی ئازادیی کوردستان
حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
کومە لەی شورشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
حزبی دیموکراتی کوردستان
پارتیا سوسیالیستا کوردستان ( پ س ک )
پارتیا ماڤ و ئازادیان ( هاک پار )
پارتی دیموکراتی کوردستان – سوریە ( پ د ک س )
پارتیا دیموکراتا کورد ل سوریە ( الپارتی )
پارتی یەکێتی کورد ل سوریە
شەپێلا پێشەروژا کورد ل سوریە
پارتیا یەکێتی یا دیموکراتا کورد ل سوریە ( یەکێتی )