دیدار
جێگری سەرۆکی PAK پێشوازیی کرد لە کۆمیتەی پشتگیریی لە کوردی سووریا
11/9/2012

 PAZADIK: سەعات 17:00 رۆژی 19 خەرمانانی 2712، رێکەوتی 9 سێپتامبری 2012، بەڕێز حسین یەزدانپەنا جێگری سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان بە ئامادەبونی ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتی PAK، پێشوازیی کرد لە شاندێکی "کۆمیتەی پشتگیریی لە کوردی سووریا"، کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان: دەروێش سەعدۆ سیاسەتمەدار و تێکۆشەری ناسراوی باکووری کوردستان، عارف رەمەزان سەرۆکی کۆمەڵەی هونەری و رۆشنبیری "سەما"، بەدرەدین ساڵح نووسەر و لێکۆڵەر، سەعید ڤەڕۆژ نووسەر و رۆژنامەوان و خاوەن دەزگای رۆشنبیری "بیر"، محێدین باتمانی سەرۆکی گرووپی دیالۆگی دیجلە و فرات، ئیسماعیل ماردین سەرۆکی دەزگای دۆستایەتی ماردین – حەسەکە.

لەم چاوپێكەوتنەدا، شاندی میوان ئامانجی خۆیان لە پێکهێنانی ئەو کۆمیتەیە و سەردانی پارتی ئازادیی کوردستان روون کردەوە. ئەندامانی شاندەکە هەرکام بە نۆرەی خۆیان باری سەرنجی خۆیان لەسەر گرینگی گۆڕانکاریی سیاسیی لە سووریا و ئەو دەرفەتەی بۆ کورد هەڵکەوتووە، بەیان کرد. هاوکات پێیان لەسەر پێویستیی تەبایی و یەکڕیزیی نەتەوەیی، کورد داگرت.

ئەندامانی شاندی "کۆمیتەی پشتگیریی لە کوردی سووریا"، لەسەر ئەو باوەڕە بوون کە پێویستە کورد لە هەموو پارچەکانەوە هەرکام بە گوێرەی خۆی، پشتگیریی لە رۆژاوای کوردستان بکا.

"کۆمیتەی پشتگیریی لە کوردی سووریا" لە کۆتاییدا، داوای پشتگیریی PAK  و ئەندامەتیان لەو کۆمیتەیەدا کرد.

پاشان بەڕێز حسین یەزدانپەنا، وێڕای بەخێرهێنانی ئەو شاندە کوردستانییە، لەسەر ئەو دەرفەتە کە لە ناوچەکە بۆ کورد هەڵکەوتووەتەوە، دوا. جێگری سەرۆکی PAK، پێی لەسەر ئەوە داگرت کە تەبایی و یەکێتی ریزەکانی نەتەوەکەمان چ لە ئاستی هەرکام لە پارچەکانیدا و چ لە ئاستی کوردستانی گەورەدا، لە مەرجە هەرە گرینگەکانی کەڵکوەرگرتن لە دەرفەتی رەخساوە. بەڕێزیان هەروەها، رایگەیاند کە: هەلومەرجی جیهانی و ناوچەیی، دەرفەتی لەباریان رەخساندووە بۆ ئەوەی کورد، بە سەروەریی سیاسیی بگا، هەربۆیە، ئیتر سەردەمی ئەوە بەسەرچووە، نەتەوەیەک بە فۆڕمی سیاسیی ئۆتۆنۆمی و فیدڕاڵی لە مافی دیاریکردنی چارەنووس و بەدەوڵەتبوونی بێبەش بکرێ.

جێگری سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان، پێی لەسەر ئەوە داگرت کە کورد لە هەموو پارچەکانیدا و وێکڕا دەبێ لەسەر مافی دیاریکردنی چارەنووسی سیاسیی خۆی لە رێگای بەڕێوەچوونی ریفراندۆمەوە، سوور بێ.

یەزدانپەنا هەر لەم تەوەرە لە قسەکانیدا، تێزی دیمۆکراتیزە کردنی ئەو دەوڵەتانەی کوردیان داگیرکردووە، بە شکست خواردوو ناوبرد و گوتی: نەتەوەی کورد لە هیچکام لە پارچەکانیدا نابێ بەتەمای دیمۆکراتیزە بوونی ئەو دەوڵەتانە بێ و وزەی خۆی بە هەدەر بدا و رێگای خۆی جیا بکاتەوە و دەوڵەتی نەتەوەیی دابمەزرێنێ.

بەڕێز حسین یەزدانپەنا لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: "هەر چەندە ئەوە تەنیا مافی خوشک و براکانی ئێمە لە رۆژاوای کوردستانە کە بڕیاری چارەنووسی خۆیان بدەن، بەڵام بە بڕوای من، باشترین بڕیار ئەوەیە کە خەڵک و خاکی رۆژاوا لەگەڵ باشووری کوردستان بکەونەوە سەر یەک و رچەی یەکگرتنەوەی هەموو پارچەکانی کوردستان بکرێتەوە."

لە کۆتایی وتەکانیدا جێگری سەرۆکی PAK پشتیوانیی خۆی لەو کۆمیتەیە دەربڕی و رایگەیاند PAK هەر لەسەرەتای دەسپێکی رووداوەکانی رۆژاوای کوردستان رایگەیاند کە ئامادەیە بە هەموو شێوەیەک تەنانەت بە ناردنی هێزی پێشمەرگە، لە رزگاریی رۆژاوای کوردستاندا بەشداریی بکا.

شایانی باسە کە کۆمیتەی پشتگیریی لە کوردی سووریا لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان پێکهاتووە کە تا ئێستا ئەو لایەنانە و ژمارەیەک کەسایەتی سەربەخۆ لەخۆ دەگرێ:

1-      پارتی ماف و ئازادیی

2-      پارتی بەشداری دیمۆکراسی

3-      گرووپی دیالۆگی دیجلە و فرات

4-      تەڤگەرا شۆڕشگێڕێن دیمۆکرتا کوردی

5-      تەڤگەرا ئینسیا تیفی ئازادیی

پارتی ئازادیی کوردستان

کۆمیتەی راگەیاند

21 خەرمانانی 2712

11 سێپتامبری 2012



كۆمێنتی خوێنه‌ران
كۆمێنته‌كان ده‌ربرینی بیرورای خوێنه‌رانه ‌و سایته‌که‌مان به‌ر پرس نیه‌ له‌و كۆمێنتانه‌

ناو:

ئیمه‌یل:

کۆمێنت:

دیمانه‌
‌ حسەین یەزدانپەنا: هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە فەرمانگەکانی کەرکووک تەواوکەری هەنگاوەکانی پێشمەرگەیە
‌ یەزدانپەنا: نابێ هیچ حزبێك سەروەریی پارچەیەكی تری كوردستان پێشێل بكات
بابه‌ت
زۆرینەی بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لە کام نەتەوە و پارێزگا پێک هاتون ؟
ناسر قازی
تەوشناسی ناسیۆنالیزمی کوردستانی
عەلی عەونی
داسەپاندنەوەی دووبارەی سایس- پیکۆ لەدژی کوردان
حەسەن ماوەرانی
لە کەوتنی حەلەب ، دەستکەوتەکانی هەریەک لە روسیا و ئێران و تورکیا چی بوون ؟
نیاز حاجی
پێناسەیەک لە مێژووی ئاڵای کوردستان
بەهمەن کاک عەبدوڵلا
کۆمه‌ڵایه‌تی
  • ژنان
  • منداڵان
  • قوتابیان و لاوان
  • ژینگه‌
ئاخاوتن
کوردستان24: دەقی وتەکانی حسەین یەزدانپەنا فەرماندەی گشتی هێزەکانی PAK بەبۆنەی 71 کۆماری کوردستان ‌
زۆرترین خوێنراو
  • 24 کاتژمێر
  • هه‌فته‌یه‌ک
  • مانگێک
سه‌رەتا ئاخاوتن بابەت دیدار بۆ کوردستان مافی مرۆڤ دیمانه‌ کۆنگرەی یه‌ک په‌یوەندی دەربارە ئەرشیف
مافی کۆپی کردن پارێزراوه‌ بۆ ماڵپه‌ری پارتی ئازادیی کوردستان 2012