دەقی وتەکانی یەزدانپەنا لە کۆڕی "کۆماری کوردستان، دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان یان ئەزموونێکی دیمۆکراتی ئێران؟"
10/2/2014
PAZADiK: کاتژمێر 16:00 رۆژی پێنجشەممە
10 رێبەندانی 2713 (30 ژانویەی 2713)، کۆڕێک لە ژێر ناونیشانی "کۆماری کوردستان،
دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان یان ئەزموونێکی دیمۆکراتی ئێران؟" لە لایان یەکێتی
نووسەرانی کورد بۆ حسەین یەزدانپەنا جێگری سەرۆکی PAK، بەبۆنەی 68
هەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی دەوڵەتی جمهووریی کوردستانەوە رێکخست، کە ئەمەی
خوارەوە دەقی وتەکانی یەزدانپەنایە:
خوشک و برایانی
به‌ڕێز ئه‌م کاته‌تان باش
زۆر سوپاس بۆ ئاماده بوونتان و هه‌روه‌ها سوپاس
بۆ خوشکی به‌ڕێزم پڕوفیسور دکتۆر شوکریە ره‌سوڵ ده‌که‌م که به‌و پێشکه‌ش کردنه،
منی شه‌رمه‌زار کرد.
من سه‌رەتا
پرسیار له خۆم ده‌که‌م که بۆ چی ئه‌و ناونیشانه‌م هه‌ڵبژاردووه؟ "ده‌وڵه‌تی
جمهوری کوردستان قه‌واره‌یەکی سه‌ربه‌خۆی کوردستانیی یان ئه‌زمونێکی دیمۆکراتی
ئێرانیی". پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه بۆ چی ئێرانی بوون و کورد بوون دژ به‌ری یه‌کن؟
وەڵام ئه‌وه‌یه به‌ڵێ ئێرانی بوون و کورد بوون گونجاو له‌گه‌ڵ یه‌ک نین. ئێرانی
بوون له دوای دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی نوێی ئێرانه‌وه له‌سه‌ر حسابی کورد بوون و نه‌ته‌وه
نه فارسه‌کانی تر پێناسه کراوه و ده‌وڵه‌ت و سیسته‌می سیاسی بۆ دامه‌زراوه، له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌م ئه‌وه نییه زۆر
ناچمه قووڵاییه‌وه ته‌نیا بۆ به‌ر چاو
روونی ئه‌م باسه‌م ته‌رح کرد.
له نێوخۆدی
ئێمه‌ی کورددا له هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان، به داخه‌وه ئێمه مه‌حکووم
کراوین به‌وه‌ی پێمان بڵێن ئێرانی ئێرانی بوون له بناغه‌ی خۆیدا چه‌مکێکی
جوغرافیاییه، وه‌کو بڵێی میزۆپۆتامیا، وه‌کو بڵێی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وه‌کو بڵێی ئوروپا، نه‌ک چه‌مکێکی
ناسنامه‌یی (Identity). له دوای درووست بوونی ده‌وڵه‌تی نوێی ئێرانه‌وه له
ساڵی 1921 به سه‌رۆکایه‌تی ره‌زا شای په‌هله‌وی چه‌مکی ئێرانی بوون له واقعێکی
جوغرافیاییه‌وه جێی خۆی دا به واتایەکی ناسنامه‌یی، ئه‌م ئاڵۆگۆڕه له سه‌ر بنه‌مای
سڕینه‌وه‌ی هه‌موو دیارده و زمان و کولتور و هه‌ویه نەفارسییە‌کان بوو.
ده‌وڵه‌تی ره‌زا
شا هه‌روا له کوتوپڕ له لایان ئه‌فسه‌رێکی سپای ئێرانه‌وه دانه‌مه‌زرا، به‌ڵکۆ
به‌ناوبانگترین و دیارترین رۆشنبیرانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی نه‌ته‌وه‌ی فارس که له
رۆژئاوا خوێندبوویان، دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تێکی وایان تێئوریزه کرد. بۆ ئه‌وه‌ی
ئێوه‌ی به‌ڕێز تۆزێک زیاتر به‌رمه‌ناخی ئه‌و ئاڵۆگۆڕه‌ی که کراوه و ئه‌و پێناسه‌یەی
به‌سه‌ر ئێمه‌دا سه‌پێندراوه، من چه‌ند وته‌یەك له تێئوری ئه‌و رۆشنبیرانه پێشکه‌ش
ده‌که‌م که له کاتی تێئوریزه کردنی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌دا بۆ دامه‌زرانی نووسیوانه.
چه‌ند بڵاوکراوه‌یەک له‌و سه‌رده‌مه‌دا ده‌رچووه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، یه‌کێک له‌وانه
گروپێکی رۆشنبیران بووه که پێیان ده‌گوتن به‌ڕلینیه‌کان، ئه‌وانه‌ی که له
بڕلین خوێندویانه و گوڤاریان هه‌بووه. ناوی یه‌کێک له‌و بڵاوکراوانه "ایرانشهر"
بووه که له بڕلین له لایان حسه‌ینی کازمزاده و له ساڵه‌کانی 1922 تا ساڵی
1927 ده‌رچووه. له بابه‌تاکانی خۆیدا له سه‌ر سڕینه‌وه‌ی هه‌موو ناسنامه
جیاوازه‌کان و زاڵ کردنی ناسنامه‌ی تاقانه پێ داده‌گرێ و ئه‌و رێبازه‌ی به
راشکاوی ده‌ربڕیوه. به‌مجۆره ده‌ڵێ: "ئێمه ده‌بێ گرووپه ناوچەی‌یه‌کان (گرووپه ناوچه‌ییه‌کان،
مه‌به‌ستی هه‌موو نه‌ته‌وه نافارسه‌کانه) زاراوه لوکاڵیه‌کان، یانی هه‌موو ئه‌و
زمانانه‌ی که نافارسین، جل‌و به‌رگی ناوچه‌یی، (جلی کوردی و جامانه و شه‌ده و
پێچ و کڵاوی کوردی) رێوره‌سم و داب و نه‌ریت و هەستی ناوچه‌یی له‌ناو ببەین."
ئه‌مه من توێژینه‌وه‌یەکی زانکوییم کاتی خۆی کردووه، ئەم قسانە لەو توێژینەوەیە
دەردێنم کە دیارە سەرچاوەی تێکست و دەقەکان دەسنیشمان کراون، ئه‌مانه هه‌مووی سه‌رچاوه‌ی
هه‌یه له رووی تێکست و ده‌قه‌کانی خۆیانه‌وه.
یه‌کێکی تر له‌و
مانگنامانه، مانگنامه‌ی ئاینده‌یان پێگووتوه که سه‌رنووسه‌ره‌که‌ی مه‌حموودی ئه‌فشار
بووه که داواتر بووەتە وه‌زیری فه‌رهه‌نگی ئێران له سه‌رده‌می ره‌زا شادا. باس
له یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی ئێران ده‌کا ده‌ڵێ: "مه‌به‌ست لە کامڵکردنی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌وه‌یه که له ته‌واوی
وڵات‌دا زمانی فارسی زاڵ بکری، ناکۆکیه ناوچه‌ییه‌کان له بواری جل و به‌رگ و ئه‌خلاق
و شتی تر خاشه بڕ بکرێ، هیچ چه‌شنه ده‌سه‌ڵاتێکی خۆجێی له ئارادا نه‌مێنێ، کورد
و لوڕ و قه‌شقاوی و تورک و عه‌ره‌ب و تورکمان هیچ جیاوازییەکیان نییه و هه‌ربۆیه
پێویست ناکا به جل و به‌رگ و زمانی تایبه‌تیه‌وه بدوێن، به باوڕی ئێمه تا له
ئێران یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی له بواره‌کانی زمان، ئه‌خلاق و جل و به‌رگ و غه‌یره
نه‌یەته دی، هه‌موو کاتێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی سیاسی و ته‌واویه‌تی عه‌رزی جێگه‌ی هه‌ڕه‌شه
و مه‌ترسیمان هێشتوه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌توانین گشت ناوچه و تیره جۆراوجۆره‌کانی
ئێران وه‌ک یه‌ک لێ بکه‌ین، واته هه‌موویان به مانای راسته‌قینه‌ی وشه، ئێرانی
بکه‌ین ده‌بێ بیسه‌لمێنین داهاتویەکی تاریک و چنوکمان له سه‌ر ڕێیه". ئه‌مه
ئه‌و تێئوریانه‌ن که پێناسه‌ی ئێرانی بوونی له‌سه‌ر دامه‌زراوه، له سه‌ر بنه‌مای
سڕینه‌وه‌ی هه‌رچی غه‌یره فارسه.
کۆمه‌ڵێ شتی
دیکه هه‌یه کە نامهه‌وێت کاته‌که به‌وه بچێته سه‌ر، ئه‌وه لە راستیدا بۆ
تێگه‌یشتن له‌و چه‌مکه و بۆچی من ئه‌و ناو نیشانه‌م هه‌ڵبژاردووە. به‌ڵێ ئێرانی
بوون له گه‌ڵ کورد بوون دوو شتن له سه‌ر حیسابی یه‌ک ئه‌گه‌ر کورد بوون گه‌شه
بکات ئێرانی بوون پاشه کشه ده‌کات ئه‌گه‌ر ئێرانی بوون زاڵ بکرێ هه‌ر وه‌ک زاڵ
کراوه کورد به بنده‌ستی و داگیر کراوی و له راستیدا پرۆسه‌ی ئاسمیلاسیون و
سڕینه‌وه رووبه‌ڕوو ده‌بێ.
ده‌چمه سه‌ر
بابه‌ته‌که‌ی خۆم. له سه‌ر کۆماری کوردستان زۆر لایه‌نی هه‌یه که ده‌کرێ شی بکرێته‌وه،
ده‌کرێ ببێته بابه‌تی توێژینه‌وه. مه‌سه‌له‌ن هۆکاره‌کان یان زەمینەکانی دامه‌زرانی
کۆمار، کار و کرده‌وه‌کانی کۆمار، سیسته‌می سیاسی کۆمار، پێوه‌ندی کۆمار له گه‌ڵ
دراوسێیه‌کانی، هۆکاره‌کانی شکستی کۆمار، ئاکامه‌کانی شکستی کۆمار، هه‌موو ئه‌مانه
ده‌توانێ بابه‌تی توێژینه‌وه‌ی زانستی و ئاکادیمی بێت.
به‌ڵام من له‌م ناوه‌دا یه‌ک ته‌وه‌رم هه‌ڵبژاردووه
که بریتیه له‌وه‌ی ناسنامه و ناوه‌ڕۆکی کۆمار چی بووه؟ بۆچی 68 ساڵ دوای دامه‌زرانی
کۆمار ده‌بێ من بێم ئه‌م پرسیاره بکه‌م و پێکه‌وه ئه‌مه تاوتووێ بکه‌ین؟ له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی واقیعی کۆمار له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که دواتر به جیلی ئێمه گه‌یشت ئێستایشی
له گه‌ڵ بێت دوو شتی له یه‌ک جیاوازن. واقێعی کۆماری کوردستان حه‌قیقه‌تی کۆماری
کوردستان توشی شێواندنێکی زۆر به‌ربڵاو بووه، تا ئه‌و جێگایه‌ی ده‌وڵه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی
میلله‌تی کورد ده‌کرێته قه‌واریەکی به‌م ناوانه "کۆماری خودموختاری
کوردستان" یانی کۆماری ئۆتۆنۆمیی کوردستان، چ ئه‌رکه‌که‌ی قه‌واره‌یەکه که
درووست بووه بۆ ئازادی نه‌ته‌وه‌ی کورد که هه‌ڵگری په‌یامی سه‌ربه‌خۆیی نه‌ک هه‌ر
کورد له رۆژهه‌ڵات هه‌موو کورده، پێکهاته‌ی له کوردی هه‌موو پارچه‌کانی
کوردستانه، ئاوا ئه‌چی بۆ دیاری کراوه بۆ نموونه "ئه‌م کۆماره به‌شێک
بووه له بزوتنه‌وه‌ی دیمۆکراتی ئێرانی، ئه‌م کۆماره ئه‌رکی ئه‌وه بووه سه‌ربه‌خۆیی
و ته‌وایه‌تی عه‌رزی ئێران بپارێزێ، ئه‌م کۆماره به‌شێک بووه له شۆڕشی
سوشیالیسی جیهانی، ئه‌م کۆماره به‌شێک
بووه له بزوتنه‌وه‌ی دژی ئیمپریالیستی گه‌لانی ئێران"، هیچ کام له‌م
پێناسانه له گه‌ڵ واقێعی کۆمار یه‌ک ناگرێته‌وه به‌ڵام له دوای کۆماره‌وه ئه‌م
پێناسانه‌ی بۆ کراوه.
پرسیار ئه‌وه‌یه
بۆ چی ئه‌وه‌ی بۆ کراوه کێ کردویه‌تی؟ ئه‌مانه‌ش بۆ خۆی بابه‌تن بۆ توێژینه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زۆر به
کورتی باسی بکه‌م ئه‌وه‌یه ئێمه هه‌موومان
ده‌بێ دان به‌و راستیه‌دا بنێن که دوژمنه‌کانی
ماف و ئازادییه‌کانی کورد، ئه‌وانه‌ی که دیانهه‌وێ کورد به بنده‌ستی بمێنێته‌وه
و حاکمیه‌تی نه‌ته‌وایه‌تی خۆیان درێژه پێ بده‌ن زۆر له ئێمه باشتر کاریان
کردووه بۆ به‌هاکانی خۆیان بۆ ئامانجه‌کانی خۆیان. ئه‌وان هه‌ر چه‌ند ساڵێک دوای
تێکچوونی کۆمار چ ئه‌وانه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدا بوون چ ئه‌وانه‌ی ئوپۆزسیونی ده‌سه‌ڵات
بوون و هه‌ر له نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ستی فارس بوون کاریان کرد بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌م
کۆماره تووشی شێواندنی ناسنامه‌یی ببێت، یا‌عنی نه‌وه‌کانی دوای کۆمار حه‌قیقه‌تی
کۆمار نه‌ناسن بۆ چی؟ له‌به‌ری ئه‌وه‌ی جیله‌کانی دیکه خه‌بات نه‌که‌نه‌وه بۆ ئه‌و
حه‌قیقه‌ته و وایش ده‌رچوو.
له ساڵی 1946دا
ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی کوردیی داده‌مه‌زرێ، ناوه ره‌سمیه‌که‌ی ئه‌وه بووه "ده‌وڵه‌تی
جمهوری کوردستان"، ئه‌وه به‌ڵگه‌نامه‌کان له به‌ر ده‌ستمدایه یام "جمهوری
کوردستان". که چی ساڵی 1979 که ده‌رفه‌تێک بۆ کورد هه‌ڵده‌که‌وێت هیچ باسێک
له دامه‌زراندنه‌وه‌ی ئه‌و کۆماره نییه، یانێ ئه‌و کۆماره هیچ جێگایەکی نییه
له ساڵی 1979 تا 1980 و تا دواتریش له رۆژهه‌ڵاتی کوردستاند.ا به پێچه‌وانه‌وه
سیاسه‌تێکی ناوچه‌یی ئێرانی په‌یڕه‌و ده‌کرێ له کوردستان، من له سه‌ر ئه‌و باوڕه
نیم که ئێمه له ساڵی 1979دا سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌ییمان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
بوبێت، سیاسه‌تی ناوچه‌یی و مه‌حلیمان بووه و ئه‌وه به‌ڵگه‌نامه‌مان بۆ ئه‌و شتانه
یاکجار زۆروە.
بۆیه له
حاڵی حازردا له‌گه‌ڵ ده‌سپێکی زیاتری پڕۆسەی به جیهانیبوون، له‌گه‌ڵ پڕۆسه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی
زانیارییه‌کان و ده‌رکه‌وتنی به‌ڵگه‌نامه‌کان، ئه‌م ژمارانه‌ی کوردستان که چاپ
کران و بڵاوکرایه‌وه یان هێندێک له نوسخه ئۆرجیناڵه‌کانی بڵاوبووه‌وه، جووڵه‌یەکی
پێداچوونه‌وه و خوێندنه‌وه به رابردوو زیاتریش له لایان جیلی نوێیه‌وه ده‌ستیپێکرد
و درێژه‌ی هه‌یه، که ئه‌و شتانه‌ی له‌سه‌ر کۆمار گوتراوه قبوڵ ناکات و ره‌دی ده‌کاته‌وه
که ئه‌وه ناسنامه‌ی راسته‌قینه‌ی کۆماری کوردستان نه‌بووه.
بۆ ئه‌وه‌ی
بیسه‌لمێنین که کۆمار ده‌وڵه‌ت بووه پشت به به‌ڵگه‌نامه‌کان ده‌به‌ستین چوونکه
توێژینه‌وه‌که‌ی من که توێژینه‌وه‌یەکی شیکارییه پشت به تێکسته‌کان و دێکۆمێنته‌کان
ده‌به‌ستێ. ئەگەر له ناوی ئه‌و کۆماره‌وه ده‌ست پێبکه‌ین، ناوی کۆمار "ده‌وڵه‌تی
جمهوری کوردستان" بووه، بۆ نموونه ئێستا نوسخه‌ی ئاڕمی وزاره‌تی رۆشنبیری
که ئه‌و ده‌م پێیان ووتوه وەزاره‌تی فه‌رهه‌نگ، نووسراوه ده‌وڵه‌تی جمهوری
کوردستان له ژێره‌وه نووسراوه وەزاره‌تی فه‌رهه‌نگ یان ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تیش به
کار نه‌هاتووه له هێندێ شوێن ووتراوه جمهوری کوردستان یان جمهوریه‌تی کوردستان.
خولێخوشبوو مه‌حموودی مه‌لا عێزه‌ت له‌م کتێبه‌یدا باس له سه‌ر ئه‌م ناوانه ده‌کا.
هاوکات له زۆر سه‌رچاوه‌دا ده‌گوترێ حکومه‌تی مللی کوردستان یان هه‌یئه‌تی ره‌ئیسه‌ی
میلله‌تی کوردستان. ئه‌مانه تێکەڵاوکراون یانێ له نێوان ناوی کابینه‌ی وه‌زیران
له گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته‌که‌دا تێکه‌ڵاوی درووست کراوه وه‌ختێ ده‌گوترێ هه‌یئه‌تی ره‌ئیسه‌ی
میللی مەبەست ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه، که ده‌گووتری حکومه‌تی میللی مه‌به‌ست ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیرانه. ئه‌و کاته‌ی باس له کیان و قه‌واره‌که کراوه گووتراوه جمهوریه‌تی
کوردستان، جمهوری کوردستان یان ده‌وڵه‌تی جمهوری کوردستان، ئه‌مه له رووی ناوه‌وه.
له رووی شکڵه‌وه به‌ڕێزتان ده‌زانن که جمهوری
و پاشایه‌تی دوو له شکڵه‌کانی ده‌وڵه‌تن، هه‌ر ئێستاش هه‌یه له جیهاندا هه‌یه
ده‌وڵه‌ت هه‌یه پاشایه‌تییه دیاره پاشایه‌تی بۆ خۆی نموونه‌ی جۆراوجۆری هه‌یه
جمهوری نموونه‌ی جۆراو جۆری هه‌یه به‌ڵام له شێوه گشتییه‌که‌یدا که باس له
شکڵی ده‌وڵه‌ت ده‌کرێ شکڵی جمهوریمان هه‌یه شکڵی پاشایه‌تیمان هه‌یه ناکرێ له
وڵاتێک‌دا له چوارچێوه‌ی قه‌واره‌یەکی سیاسیی‌دا دوو شکڵی ده‌وڵه‌ت دابنرێ، واته
ناکرێ له تاران ده‌وڵه‌تی شاهه‌نشایی ئێران بێت و له مه‌هاباد ده‌وڵه‌تی جمهوریی
کوردستان بێت. که واته به‌م ئیعتیبارەش ئه‌مه دوو قه‌واره‌ی جیاواز بووه، دوو
ده‌وڵه‌تی جیاواز بووه و له سه‌ر دوو جوغرافیای جیاواز دیاره ئه‌مه شتێکی
روونه که مه‌رجه‌کانی بوونه ده‌وڵه‌ت یا ئەلەمێنته‌کانی ده‌وڵه‌ت که سێ مەرج و
خاڵن ده‌سه‌ڵاتی سیاسییه، خه‌ڵکه و خاکه، ئه‌مه هه‌مووی له کۆماری
کوردستاندا بووه.
له رووی چۆنیه‌تی درووست بوونی کۆماری
کوردستانه‌وه واتە قه‌واره‌که‌وه، با نموونه‌یەک له ئه‌مڕۆ بێنین ئێستا هه‌رێمی
کوردستان ده‌ڵێ من به پێی ده‌ستوور له نێو عێراقدام و کۆمه‌ڵێک ماف و ئه‌رکم هه‌یه
ئه‌مه ده‌رده‌که‌وێ که ئه‌م قه‌واره‌یه له رووی قانوونیه‌وه له ئاکامی رێکه‌وتن
له گه‌ڵ به‌غدا درووست بووه. له کۆماری کوردستاندا هیچ رێکه‌وتنێک له نێوان مه‌هاباد
و تاران بۆ ئه‌و کیانه نه‌بووه، له حاڵێکدا ئۆتۆنۆمی یام خودموختاری به‌رهه‌می
رێکه‌وتنه، ناکرێ له شوێنێ میلله‌تێ ده‌سه‌ڵاتێکی ئۆتۆنۆمی هه‌بێت، به‌ڵام رێکه‌وتن
نه‌بوو بێ، مه‌سه‌له‌ن ده‌ڵێن به‌یاننامه‌ی 11ی ئادار1970 رێکه‌وتن بووه، که
گوتراوه ئێره حوکمی زاتیه به ڕێکه‌وتن بووه، له کۆماری کوردستان هیچ رێکه‌وتنێک
بۆ درووست بوونی ئه‌و قه‌واره‌یه له نێوان مه‌هاباد و تاران‌دا نه‌بووه، به‌ڵکو
بڕیارێکی یه‌ک لایانه‌ی کورد بووه له سه‌ر خاکه‌که‌ی خۆی که له 2 رێبه‌نداندا
یانێ 22 کانوونی یه‌که‌می 1946دا ئیعلانی
ئیستقلال کراوه.
لێره‌دا ده‌مهه‌وێ
ئاماژه به شتێکی گرنگ بکه‌م که که‌متر له توێژینه‌وه و تاو توێ کردنه‌کاندا
باس ده‌کرێ. کۆماری کوردستان به پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی هێندێک که‌س، شتێکی کوتوپڕ
نه‌بووه دامه‌زرێ، له ساڵی 1941وه ئه‌و هه‌رێمه بۆشایی ده‌سه‌ڵاتی تێدا بووه،
قازی محه‌مه‌د 4ساڵی یه‌که‌م به چوار
ساڵی خودموختاری ناو ده‌با، ده‌ڵێ ئێمه 4
ساڵه بووه خودموختاریمان هه‌بووه، لێره‌دا مه‌به‌ست له 4ساڵی خودموختاریه‌که
ئەوە بووە کە خۆمان خۆمان به‌ڕێوه بردووه، ئەوە دەقی وتەی پێشەوایە دەڵێ به‌ڵام
ئێمه دواتر ئیستقلالمان راگه‌یاند. سەرنجدان به تێکسته‌کان، سەرنجدان به وته‌کان
به به‌ڵگه‌نامه‌کان بۆ پێناسه کردنی
کۆمار و ئاکامگیریی لە باسه‌که زۆر گرینگه، ناشێ که‌سێکی وه‌کو پێشه‌وا قازی
محه‌مه‌د کە له‌و سه‌رده‌مه‌دا که چه‌ندین زمانی زانیوه، په‌یوه‌ندی ده‌ره‌کیی
هه‌بووه، 2500 کتێبی هه‌بووه که کاتی خۆی لێره له وەزاره‌تی رۆشنبیری خه‌ڵک
زیاره‌تی کرد، ناشێ نێوان خودموختاری و ئیستقلال
نه‌زانی جیاوازییان چییه.
بۆ روون بوونه‌وه‌ی
زیاتری ئه‌و باس من لێره‌دا ووته‌یەکی پێشه‌وا ده‌خوێنمه‌وه. پێشه‌وا له یه‌کێ
له قسه‌کانیدا دەڵێ "ئه‌وڕۆکه ئێمه ئیستقلالمان ده‌وێت هه‌موو کارێک خۆمان
جێ به جێ بکه‌ین ئه‌وه‌ڵێ ئیدعای خۆمان کرد که له حدودی ده‌وڵه‌تی ئێرانێ دا
خۆدمۆختاریمان ده‌وێت ئێران ئیحتیاجی ئێمه ره‌فع بکات و بۆ میلله‌ت کارێ بکا"
(که‌واته له پێشدا ئه‌و داوایه کراوه) له درێژه‌دا ده‌ڵێ "دوو ده‌فعه
له ئازەر‌بایجانه‌وه بۆ تەورێز بانگکرام له‌گه‌ڵ ئازه‌ربایجان گرێمان هه‌بێ (یانی
له‌گه‌ڵ ئازه‌ربایجان گرێ بدرین) ئه‌من پیشنیهادی وانم قبووڵ نه‌کرد چوون میلله‌تی
کورد چوار ساڵه که خۆدموختاره، (ئه‌مه به‌ر له ئیستقلاله‌که‌یه، لێره‌دا
پێشه‌وا دوو قۆناغ ده‌سنیشان ده‌کا قۆناغی خۆدموختاری و قۆناغی ئیستقلال)، ده‌فه‌رمێ
کورد چوار ساڵه که خودموختاره و داوای
ئیستقلال ده‌کا و داوای یه‌کخستنه‌وه‌ی ته‌واوی خاکی کوردستان ده‌کا، ده‌فه‌رمێ
زۆرم پێ گران بوو که له‌و حەققه‌ی ده‌ست هه‌ڵبگیرێ و ئیحساساتی ئێوه (مه‌به‌ستی
هەستی خه‌ڵکه‌که‌یه) مانعی ئه‌وه بوو که ئێمه به خودموختاری رازی بین، چوونکە
موده‌ی ئه‌و چه‌ند رۆژه‌ی که جه‌ژن گیراوه ئێحساساتێک که ئێوه نواندوتانه وێنه‌یەکی
حه‌ساس و کامیله و ده‌بێ دونیا بزانێ که کورد لیاقه‌تی ئیستقلال و سه‌ربه‌خۆیی
هه‌یه." ئه‌مه یه‌کێک له‌و وته و تێکستانه‌یە.
وته‌ی رۆژی
دامه‌زرانی کۆمار، که به راستی رۆژی ئیستقلالی میلله‌تان بۆ رێبه‌ری میله‌تێک هه‌ستیارترین
و حه‌ساس ترین سات و کاته‌کانه که ده‌بێ وشه‌کانی زۆر به حه‌ساسیه‌ته‌وه باس
بکا له ته‌واوی قسه‌کانی پێشه‌وادا یه‌ک وشه‌یدا ئه‌وه‌ی تێدا نه‌بووه که ئێمه
له گه‌ڵ ئێران وڵاتێکی دیموکراسی داده‌مه‌زرێنین یه‌ک وشه‌ی ئه‌وه‌ی تێدا نییه
بڵێ ئێمه به‌شێکین له ئێران و ئێستا له چوار چێوه‌ی ئێران‌دا به مافی خۆمان گه‌یشتووین.
به پێچه‌وانه‌وه کلیل واژه‌ی یانێ ده‌سته‌واژه سه‌ره‌کییه‌کانی قسه‌کانی پێشه‌وا
نه‌ته‌وه‌ی کورده، میرنشینه‌کانی کورده، پارچه‌کانی تری کوردستانه، باس لەوەیە
کە کورد چوون خه‌باتی کردووه، ده‌سکه‌وتی به ده‌ستهێناوه، سه‌رکه‌وتنی به ده‌ست
هێناوه و حکومه‌تی هه‌بووه، به‌ڵام روخێندراوه، به‌ڵام جارێکی دیکه‌یش حه‌ولی
داوه بۆ وه‌دست هێنانی ئه‌و ده‌سکه‌وتانە. له‌وه‌یش گرینگتر سوێندی پێشه‌وایه!
قازی محه‌مه‌د له رۆژی دامه‌زرانی کۆمار‌دا سوێندێک ده‌خوا که به‌م شێوه‌یه "ئه‌من
به خودا به که‌لامی عه‌زیمی خودا به نیشتمان و شه‌رافه‌تی میللی کورد به ئاڵای
موقه‌ده‌سی کوردستان سوێند ده‌خوم که تا ئاخر هه‌ناسه‌ی ژیانم و رژاندنی ئاخر تنوکی
خوێنم به گیان و به ماڵ له رێی
راگرتنی سه‌ربه‌خۆیی و به‌رزکردنه‌وه‌ی
ئاڵای کوردستاندا تێبکوشم"، چی له‌وه روون تر ئینسانێکی خوێنده‌وار و زانای
عالیم سوێند به‌و پیرۆزیانه ده‌خوات که سه‌ربه‌خۆیی وڵاته‌که‌ی بپارێزێ. که
واته تا ئێره روون بووه‌وه قۆناغێکی چوار ساڵه‌ی خوبه‌ڕێوه‌به‌ریی بووه، به‌ڵام
له ئاکامی کۆمه‌ڵێ گۆڕانکاریدا که ئێستا جێی باسه‌که‌م نییه کورد ده‌گاته ئه‌و
قه‌ناعه‌ته‌ی که ده‌وڵه‌ت ئێعلان بکات ده‌وڵه‌تی جمهوری کوردستان و سه‌رۆکه‌که‌ی
سوێند ده‌خوا که ئه‌و سه‌ربه‌خۆییه رابگرێ و بپارێزێ.
خاڵێکی دیکه
ئه‌وه‌یه که خودموختاری یان قه‌واره‌یەکی ئۆتۆنۆم له راستیدا خاوه‌ن سه‌روه‌ری
نییه خاوه‌ن، حاکمیه‌ت نییه، خودموختاری ئیداره‌یەکی به‌ڕێوه‌به‌رییه، ئیداریەکی
خۆجێیه له سایه‌ی یاساکانی ده‌وڵه‌تدا. به‌ڵام کۆماری کوردستان خاوه‌نی سه‌روه‌ریی
بووه، خاوه‌نی حاکمییه‌ت بووه، هه‌موومان ده‌زانین که چه‌مکی حاکمیه‌ت زانای به
ناوبانگی فەرانسی "ژان بۆدا‌ن" دایهێناوه، کە دیاره له‌و سه‌رده‌مه‌دا
له‌و قۆناغه‌دا سه‌روه‌ریی له شادا بینراوه که دواتر وتیان ده‌بێ سه‌رچاوه‌ی
له گه‌ل و خه‌ڵکه‌وه بێت، به‌ڵام ده‌ڵێ به‌رزترین ده‌سه‌ڵات، کە ده‌سه‌ڵاتێکی
تری به سه‌ره‌وه نییه که حوکمی بەسەرەوە بکات، له کۆماری کوردستاندا هیچ ده‌سه‌ڵات
و هیچ قانونێک به‌رزتر له خۆی نه‌بووه حوکمی بکات.
ئه‌وانه‌ی که خۆماڵین
و به‌شدارن له شێواندنی ئه‌م مێژوودا پاساو ئاوا دێننه‌وه که ئه‌و جێیه‌ی که
پێشه‌وا باسی سه‌ربه‌خۆیی ده‌کا مه‌به‌ستی له سه‌ربه‌خۆیی له ئازه‌ربایجانه که
ئه‌مه به پێی تێکسته‌کان به پێی قسه‌کان به پێ به‌ڵگه‌نامه‌کان وا نییه،
چوونکه خۆ داگیرکه‌ری کوردستان ئازه‌ربایجان نه‌بووه، تاران بووه، ئازه‌ربایجان
خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت نه‌بووه تا کوردستان داگیر بکات، به‌ڵکو تاران خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت
بووه و کوردستانی داگیرکردووه.
به‌ڵام قازی
محه‌مه‌د کوردستانی له دوو هه‌ڕه‌شه پاراست؛ بڵێم کە کوردستانی بەرانبەر دوو
ناوەند سەربەخۆ کرد، یه‌کێ تاران بوو و یەکیان یه‌کێتی سوڤیه‌ت بوو. پروژه‌ی یه‌کێتی
سوڤیه‌ت ئه‌وه بوو که کورد له نێو ئازه‌ربایجانی ئێران‌دا قه‌واریەکی ئۆتۆنۆمیی
هه‌بێت، به‌ڵام خاوه‌نی حاکمیه‌ت و سه‌روه‌ری و ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆی نه‌بێ،
هه‌ر زۆر زوو قازی محه‌مه‌د ئه‌وه‌ی ره‌تکردوه‌ته‌وه له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ باقرۆفی
سوڤیه‌تیدا له دیداری دووەمدا له باکۆ. بۆیه ئه‌م سه‌ربه‌خۆییه‌ی قازی محه‌مه‌د باسی
ده‌کا سه‌ربه‌خۆیی بووه به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تی ئێران.
ئه‌گه‌ر پشت به
به‌ڵگه‌نامه‌کان ببه‌ستین له هیچ دیکۆمێنت و به‌ڵگه‌نامەیەکی کۆماری کوردستاندا
یه‌ک به‌ڵگه‌نامه نه‌بووه و نییه کە ناوی ده‌وڵه‌تی جمهوری کوردستان یان جمهوری
کوردستانی به حکومه‌تی خودموختاری کوردستان هێنابێ، ئه‌سڵ و ئه‌ساسی نییه به‌ڵگه‌نامه‌یەکی
وا، بۆیه ئه‌م ناوه داتاشراوه ئامانجدار بووه له داتاشینی ئه‌م ناوه و من
لێره‌وه داوا له رۆشنبیران، مامۆستایان، مامۆستایانی زانکۆ و قوتابخانه‌کان ده‌که‌م
که تکایه هه‌موومان به په‌رۆش بین بۆ پاراستنی مێژووه‌که‌ی خۆمان و نه‌ک به‌شداریی
نه‌که‌ین له شێواندنی مێژوودا به‌ڵکو کۆمه‌ک بکه‌ین به ساخ کردنه‌وه و به راستکردنه‌وه‌ی
ئه‌و شێواندنانه که کراوه.
له رووی
پێکهاته‌ی کۆماره‌وه، پێکهاته‌ی کۆمار من به خوێندنه‌وه‌یەکی زۆرم له‌سه‌ر کۆمار
گه‌یشتوومه‌ته ئه‌و ئاکامەی که ئه‌مڕو بڵێم کۆماری کوردستان کۆمارێکی رۆژهه‌ڵاتیی
نه‌بووه، کۆمارێکی کوردستانی بووه، ناوه‌نده‌که‌ی مه‌هاباد بووه، پێته‌خته‌که‌ی
مه‌هاباد بووه و زۆربه‌ی کار به‌ده‌ستان و خه‌ڵک جوغرافیاکه‌ی رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان بووه، به‌ڵام ئه‌م کۆماره ته‌نیا کۆمارێکی رۆژهه‌ڵاتی نه‌بووه، به‌ڵکو
کۆمارێکی کوردستانیی بووه، کوردی هه‌موو پارچه‌کانی کوردستاندا له کۆمار‌دا به‌شدار
بوون، نه‌ک دواتر وه‌ک کارمەند دامەزرابن، بەڵکوو له دامه‌زراندنی کۆمار‌دا بوون. له‌و
وێنه‌یه‌دا نزیکترین که‌س به پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د، بارزانیه که له دامه‌زراندندا
به‌شدار بووه. بێجگه لەوە کوردی باکوو، کوردی رۆژئاوای کوردستان له کۆمار‌دا به‌شدار
بووه و یه‌که‌م شه‌هیدی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی کۆمار له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ری
ئێرانیش رۆژهه‌ڵاتی نه‌بووه و خۆشەوی خه‌لیل خوشه‌وی بووە که له شه‌ڕی قارەوادا
شه‌هید بووه. که‌واته ئێمه نه‌چینه بن باری ئه‌وانه‌ی وا ده‌یانهه‌وێ مێژووه‌که‌مان
بشێوێنن، بچوکی بکه‌نه‌وه به کۆمارێکی رۆژهه‌ڵاتیی له رۆژهه‌ڵاتیش بچوکی بکه‌نه‌وه
بە مەهاباد و پێ بڵێن کۆماری مه‌هاباد له هیچ به‌ڵگه‌نامەیەکدا کۆمارێکمان نییه
به نێوی کۆماری مه‌هاباد، ئه‌مانه هه‌مووی بۆ چکۆله کردنه‌وه‌ی ئه‌م کۆماره
کراوه.
لایه‌نی
خۆماڵیمان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له لایه‌نی سه‌روه‌رییه‌که، له لایه‌نی به ده‌وڵه‌تبوونه‌که
که‌م بکاته‌وه، لایه‌نی سیستەمه سیاسیه‌که زۆر زەق ده‌کاته‌وه، به‌رده‌وام به
سه‌ریدا ده‌ڵێ کە له کۆماری کوردستاندا ئازادی هه‌بوو، چاپه‌مه‌نی هه‌بوو، کۆمه‌ڵگای
مه‌ده‌نی خه‌ریک بووە درووست بێ، چین و توێژه‌کان بواری ده‌رکه‌وتن و ماف و ئازادی
خۆیان هه‌بووه، هه‌موو ئه‌وانه راسته سیسته‌می سیاسیی کۆمار سیسته‌مێکی
دیموکراتی بووه، سیسته‌مێکی پۆلۆرالیستی بووه، پۆلۆرالیستی نه‌ک به مانای ئه‌وەی چه‌ندین حزب به‌شدار بووبێت،
به‌و مانایه‌ی که پێگه‌کانی هێز و ده‌سه‌ڵات له‌و وڵاته‌دا به‌شدار بوون، له خه‌ڵکی
شاری و چینی بازرگان و خوێنده‌وار و ئه‌وه‌ی له بواری رۆشنبیری‌دا کار ده‌کا و هه‌تاکوو
ئاغا و شێخ و هه‌مووی تێدا بووه. به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه ده‌وڵه‌تانی به‌خته‌وه‌ر
و زانا ئه‌وەیان بۆ خۆیان یه‌کلا کردووه‌ته‌وه، دیمۆکراسی له کوێ دامه‌زراوه،
له کوێ داده‌مه‌زرێنی، دیمۆکراسی ده‌کرێ بەو حەوایەوە دابمه‌زرێ، دیمۆکراسی غه‌یری
ئه‌وه‌یه که ده‌بێ له نێو چوار چیوه‌یەکدا
بێت، ئه‌و چوار چێوه‌یه له ساڵی 1648 به‌م لاوه پێی ده‌ڵێن ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی.
ئه‌و کاته‌ی که رێکه‌وتنی فێستڤالیا دوای شه‌ڕی 30 ساڵه‌ی ئوروپای لێکه‌وته‌وه،
بڕیار درا هه‌ر نەتەوەیەک له سه‌ر جوغرافیایەکی دیاری کراوه ده‌وڵه‌تی هه‌بێت.
له‌و کاته‌وه پێی ده‌ڵێن ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی.
لێره‌دا توزێک
لا ده‌ده‌م و ئه‌و باسه دێنمه پێشێ. ئەم وڵاتەی ئێمە بووە جێی تاقیکردنەوەی زۆر
چه‌مکی سیاسی، زۆر رێبازی سیاسی و زۆر ئایدولۆژیا، ئه‌م مه‌ڵبه‌نده‌ی ئێمه بوو بە
جێی تاقیکاریی، له مارکسیزمه‌وه تا سوسیالیزم تا سوسیال دیمۆکرات تا ئیسلامی
سیاسیی، میللەتی ئێمە بووە مه‌کۆی تاقیکردنه‌وەی ئەم ئیزم و شتانه ئێستایش که
چاو لێده‌که‌ی وه‌ک بنێشتە خۆشکەی لێ هاتووه دێموکراسی دیموکراسی، بەڵام دێموکراسی
له‌گه‌ڵ کێ و له کوێ؟ دێموکراسی نه له گه‌ڵ مالکی ده‌کرێ و نه له‌گه‌ڵ عه‌قڵیه‌تی
فه‌لوجه‌یی ده‌کرێ، نه له‌گه‌ڵ عه‌قڵیه‌تی عه‌لی خامنه‌یی ده‌کرێ. ده‌بێ
دێموکراسی له عه‌رزی خۆت درووست بکه‌ی، میساڵێک دێنمه‌وه چوار چێوه‌ی ماڵێک وه‌ک
ده‌وڵه‌ت وایه رێکخستن و رازاندنەوەی نێو ماڵه‌که وه‌ک سیستەمه سیاسیه‌که وایه،
میلله‌تان ده‌وڵه‌تیان هه‌بووه به‌ڵام سیستەمه‌که‌ی دیکتاتۆر بووه، دواتر ده‌وڵه‌ته‌که
هه‌ر وه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه و سیستەمه سیاسیه‌که‌ی کردووه به دیموکراسی. که‌واته
که باس له دیموکراسی ده‌که‌ین ئینسانی خوێنده‌واری کورد، رۆشنبیری کورد، تێکوشه‌ری
سیاسی کورد دەبێ لەبیری نەچێت ئەو دیموکراسیه ده‌بێ له گه‌ڵ کێ و له کوێ. بۆیه
ده‌بێ دووباره بچینه‌وه سه‌ر ئه‌و دەرسەی کۆماری کوردستان که ئێمه پێویستمان
به ده‌وڵه‌ته و به‌ها و ئاره‌زوو و ئامانجه‌کانمان ده‌بێ له نێو ئه‌و ماڵه‌دا
که پێی ده‌ڵێن ده‌وڵه‌ت وه‌دیی بێنین. ئه‌وه له 2003 به‌م لاوه به‌رده‌وام ده‌ڵێن
دیموکراسیه‌ت ئاوایه و دیموکراسیه‌ت له عێراق ئاوایه، کام دیموکراسیه‌ت له
عێراق، به‌غدا له خۆی راببینێ به‌یانی په‌لاماری کوردستان ده‌دا، که په‌لاماری
نه‌داوه نایه بۆ هه‌ولێر له به‌ر ئه‌وه‌یه پێشمه‌رگه هه‌یه و ناتوانێ ده‌نا
رێکه‌وتنی چی و ده‌ستووری چی کوا له دنیایەک له سه‌ر بنه‌مای هێز و قوه‌ت دامه‌زرابێت
ئیمزا ده‌خوا؟ بۆیه ئه‌وه ده‌رسێکی کۆماری کوردستانه.
به پرسیارێکی
دیکه کۆتایی به باسه‌که دێنم. پرسیار ئه‌وه‌یه باشه بۆچی ئێمه بێین خۆمان
ماندوو بکه‌ین به‌م کێشه‌وە که کۆماری کوردستان چی بووه و چی نه‌بووه هه‌رچی
بووه، بووه و رۆیشتووه؟ به‌ڕێزان له‌م سه‌رده‌می به جیهانی بوونه‌دا یه‌کێک له
پرسه هه‌ره سه‌ره‌کییه‌کان هه‌ویه‌یه، ناسنامه‌یه که جیهانیبوون ده‌رفه‌تی بۆ
ناسنامه په‌راوێز خراوه‌کان ره‌خساندووه. یه‌کێک له له رەگه‌زه‌کانی هه‌ویه
مێژووه و رووداوه مێژوویه‌کانه، له نێوان گه‌لێک، میلله‌تێک که کۆماری
کوردستان به ده‌وڵه‌ت دابنێ و یان به قه‌واره‌ێکی دیموکراسی ئێرانی ناو بنێت دوو
هه‌ستی جیاواز درووست ئه‌بێ، دوو بیر کردنه‌وه‌ی جیاواز درووست ده‌بێ، دوو بیر
کردنه‌وه بۆ درووست کردنی داهاتووی جیاواز درووست ده‌بێ ئه‌من که باوڕم وایه
کۆماری کوردستان ده‌وڵه‌ت بووه تێده‌کوشم بۆ دامه‌زراندنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته ئه‌گه‌ر
پێم وابێ نه‌خێر ده‌وڵه‌ت نه‌بووه و قه‌وارەیەکی ئۆتۆنۆمی له نێو چوارچێوه‌ی
دیموکراسی ئێرانی‌دا بووه ئێستایش خۆم به ئێرانی حیساب ده‌که‌م و پێم وایه من هه‌ویه‌یەکی
ئێرانیم هه‌یه و پێویست ناکات جیاییەک له نێوان کورد و ئێران‌دا روو بدات.
من چی دیکه درێژه به قسه‌کانم ناده‌م ته‌نیا
باس له یه‌ک خاڵی دیکه ده‌که‌م. ئه‌وانه‌ی وا دەڵێن کۆمار سه‌ربه‌خۆ نه‌بووه
دوو به‌ڵگه دێننه‌وه، به‌ڵگه‌یەک وته‌ووێژی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌ده له گه‌ڵ چه‌ند
رۆژنامه‌یەکی تارانە. ئه‌م وتووێژه به‌ر له کۆماری کوردستان کراوه له رۆژگاری
قۆناغی یه‌که‌مدا که پێشه‌وا خۆی ده‌ڵێ ئێمه چوار ساڵ بوو خودموختار بووین، باشه
وامان دانا مانگێکی دیکه هه‌رێمی کوردستان سه‌ربه‌خۆیی رادەگەیەنێ، وای دا‌بنین
ئه‌بێ قۆناغی دواتر بنووسێت له مانگی کانوونی یه‌که‌مدا باسیان له جیا بونه‌وه
نه‌کردووه، نه‌خێر ئه‌مه قۆناخێکە که هه‌ریمی کوردستان ده‌ڵێ قۆناخێکی فیدرالیه
به‌ڵام که ئێعلانی ئیستقلال کرا ته‌واو ده‌چێته نێو دیسکۆرسی به ده‌وڵه‌ت بوونه‌وه.
کەواته ئه‌و وتووێژه‌ی قازی محه‌مه‌د که تا ئێستایش ئه‌ڵبه‌ته نوسخه‌ی
ئورجیناڵی که به زمانی فارسی ده‌بوو ببێ که‌س نیه‌تی و مه‌علووم نییه ئه‌م
وتووێژه چوون کراوه وله کوێ کراوه وچی به سه‌رهاتووه و چه‌نده شوێندراوه.
خاڵی دووم ده‌ڵێن کورد له مه‌جلیسی شورای میللی ئێران نوێنه‌ری بووه که شه‌هید
سەدری قازی بووبێ، له ته‌واوی ماوه‌ی کۆماری کوردستاندا ئه‌و مه‌جلیسه به نه‌بوو
دانرابوو یه‌ک جاریش کۆبۆنه‌وه‌ی نه‌کردووه. که سەدری قازی نوێنه‌ری مه‌هاباد
بووه له مه‌جلسی شورای میلی به‌ر له دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان بووه، به‌ر
له‌و ئاڵۆگۆڕه سیاسیانه‌ی نێو ئێران و هه‌رێمه‌که بووه بۆیه ئه‌وه به‌ڵگه‌یەکی
زۆر لاوازه که ده‌گووترێ به پشت به‌ستن به دوو فاکته‌ری وا به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌مووه
ده‌لیل و به‌ڵگه‌یه بگوترێ که وا کۆمار قه‌واره‌یەکی خودموختار بووه.
له کۆتایی قسەکانمدا
زۆر سپاس بۆ هه‌موو لایەک بۆ به‌ڕێز پرفسور دکتۆر شوکریه ره‌سوڵ. من لای خۆمه‌وه
داوایەکم له خوشک و برایان هه‌یه به ئێمه نه‌ڵێن ئێرانی ئێمه کوردین به وتنی
ئێرانی به شه‌خسی خۆم پێم وایە ئیهانەیەکی گه‌وره‌یه پێم ده‌کرێ. نه‌گوترێ
کۆماری مه‌هاباد نه‌گوترێ کۆماری خودموختاری کوردستان، بڵێن جمهوری کوردستان یان
ده‌وڵه‌تی جمهوری کوردستان ئه‌و جۆره‌ی بووه و شتانه‌ی که تێیدا تۆمار کراوه.
زۆر سپاس بۆ گوێگرتنتان
|